بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەواڵ

وەزیری پێشمەرگە: ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دروست بووە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ داعش

وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لە ناوچە كوردستانییەكان دروست بووە دەرفەتێكی زێڕینە بۆ داعش.

ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی پشتیوانی سەربازی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان

ئەمریكا بەردەوامە لە ناردنی كەلوپەل‌و پێداویستی سەربازیی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات لە ڕۆژئاوای كوردستان.

حكوومەتی هەرێم: وەزارەتەكان هی حكوومەتی هەرێمن، نەك حیزبە بەشداربووەكانی ناو كابینە

حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی بڕیاری گەڕاندنەوەی مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت دەڵێت: هەندێ كەناڵی ڕاگەیاندن بە شێوەیەك بابەتەكەیان خستووەتە ڕوو كە گوایە دەستكەوتی حیزبێكە.

كەیهان كەڵهوڕ خەڵاتی جیهانیی باشترین هونەرمەندی ساڵی 2019ی پێ‌ بەخشرا

كەیهان كەڵهوڕ، هونەرمەندی دیاری كورد و ژەنیاری جیهانیی كەمانچە، خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵی 2019ی پێ‌ بەخشرا.

ئۆجەلان: دەتوانم لەماوەی هەفتەیەكدا شەڕی پەكەكەو توركیا ڕابگرم

عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە پەیامێكی بڵاوكردەوەو داوای ئاشتیی‌و وەلانانی شەڕ دەكات‌.

توركیا: دوو كەس لە داڕێژەرانی پلانی هێرشەكەی هەولێر لە چالاكی خران

توركیا ڕایگەیاند: داڕێژەرانی پلانی هێرشەكەی سەر كارمەندی كۆنسولگەریی توركیا لە هەولێر، لە هێرشێكدا لە چالاكی خراون.

سووریا "بەرپرسیارێتیی مێژوویی" پرۆژەی دروستكردنی ناوچەی ئارام دەخاتە ئەستۆی كورد

سووریا "بە توندی" ڕێككەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیای بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكووری وڵاتەكەی ڕەتكردەوە.

ئەمریكاو توركیا ناوەندێكی هاوبەش دروست دەكەن بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام پێكەوە

ئەمریكاو توركیا ڕێككەوتنێكی سێ خاڵییان ڕاگەیاند لەبارەی دروستكردنی ناوچەی ئارام لە باكوری سووریا (ڕۆژئاواى كوردستان).

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا مووچەی 13 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بگێڕێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ژمارەیەك بڕیاری دەركرد، لە ناویاندا بڕیاریدا مووچەی 13 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بگێڕێتەوە.

وەزیری بەرگریی توركیا: كۆبوونەوەكان دەربارەی ناوچەی ئارام ئەرێنی بوون

وەزیری بەرگریی توركیا دەڵێت: كۆبوونەوەی نێوان شاندەكانی توركیا و ئەمریكا دەربارەی ناوچەی ئارام ئەرێنی بوون و بۆچوونەكانمان لە یەكەوە نزیك.