بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەواڵ

وەزیری بەرگریی ئەمریكا: ئۆپەراسیۆنی تاكلایەنەی توركیا لە باكووری سووریا قبووڵكراو نییە

وەزیری بەرگریی ئەمریكا ڕایگەیاند: هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێكی توركیا لە باكووری سووریا قبووڵكراو نییە.

بەریتانیا چووە نێو هاوپەیمانێتییە سەربازییەكەی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی كەنداو

بەریتانیا بە فەرمی چووە نێو ئەو هاوپەیمانێتییە سەربازییەی كە ئەمریكا بۆ پاراستنی ئاسایشی جووڵەی كەشتییە بازرگانییەكان لە كەنداو پێكی دەهێنێت.

قەرەیلان: مافی كەس نییە سەنگەری پێشمەرگە لە بەرامبەر گەریلا دابنێت

موراد قەرەیلان ڕایگەیاند، پێشمەرگە و هێزە سەربازییەكانی باشوور لە چەندین شارەدێ و شارۆچكە لە بەرانبەر گەریلاكانیان جێگیر بوون.

تەنیا لە یەك مانگدا زیاتر لە 55 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو لە سلێمانی لەناو براوە

تەنیا لە ماوەی یەك مانگدا بڕی 55 تۆن خۆراكی ماوەبەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستی بەسەردا گیراوە و لەناو براوە.

مەكتەبی ڕێكخستن‌و مەڵبەندەكانی یەكێتی ڕۆژی بەستنی كۆنگرەی حیزبەكەیان پێشنیار كرد

مەكتەبی ڕێكخستن‌و مەڵبەندەكانی یەكێتی پێشنیار دەكەن لە ڕۆژی شەهیدی یەكێتیدا كۆنگرەی حیزبەكەیان ببەسترێت كە دەكاتە 21-11.

میدیای فه‌رمیی ئێران: كه‌شتییه‌ ڕاگیراوه‌كه‌ عێراقییه‌ و گازی قاچاغی بار كردووه‌

میدیای فه‌رمیی ئێران ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌شتییه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران به‌ 700 هه‌زار لیتر سووته‌مه‌نیی قاچاغه‌وه‌ له‌ كه‌نداوی فارس ڕایگرتووه‌، "عێراقییه‌ و گازی هه‌ڵگرتووه‌".

دووەم ڕووداوی تەقەكردن لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا لە ئەمریكا ڕووی دا

ڕووداووێكی تەقەكردن لە شاری سنووريی ئاڵ پاسۆی ویلایەتی تەكساكی ئەمریكا، كوژرانی 20 كەس و برینداربوونی 24 كسی دیكەی لێ‌ كەوتەوە.

لە گۆڕە بەكۆمەڵەكەی ژن‌و منداڵانی كورد لە سەماوە 171 ڕوفات دەرهێندران

وەزارەتی شەهیدان كۆتاییهاتنی هەڵدانەوەی یەكەم گۆڕی ژن‌و منداڵانی كوردی لە بیابانی سەماوە ڕاگەیاند، 171 ڕوفات دەرهێندراون‌.

یابان؛ بۆ یەكەم جار دوو سیاسەتمەداری ئیفلیج بوون بە ئەندامی پەرلەمان

بۆ یەكەم جار دوو سیاسەتمەداری یابانی كە ڕێژەیەكی بەرزی كەمئەندامییان هەیە و ئیفلیجن، بوون بە ئەندامی پەرلەمان.