بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: دەمانەوێت هەیكەلیەتی یەكێتی نوێ بكەینەوە نەوەك تەنها دەموچاوەكان بگۆڕین

قوباد تاڵەبانی دەڵێت، دەیانەوێت هەیكەلیەتی یەكێتی نوێ بكەنەوە نەك تەنها دەموچاوەكان بگۆڕن، تاوەكو بتوانن بیگونجێنن لەگەڵ سەردەمی نوێدا.

سەرۆكی پەرلەمان: پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی ئامانجمانە

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، پاڵپشتیی هەر هەوڵێك دەكەن بۆ پاراستنی بەرهەمی خۆماڵیی

قوباد تاڵەبانی: پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییە

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای چاكسازیی دەسكەوتی هیچ كەس‌و لایەنێكی دیاریكراو نییەو بابەتێك نییە بۆ موزایەدەكردن.

خۆپیشاندەرانی بەغدا گەنجێكی 17 ساڵیان كوشت و بە ستوونی ترافیكلایتەوە هەڵیانواسی

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی وەسبە لە بەغدا، گەنجێكی تەمەن "17"ساڵی تۆمەتبار بە "كوشتنی خۆپیشاندەران"یان لە ماڵێكدا دەستگیر كرد و كوشتيان.

چالاكانی چەمچەماڵ: گرنگی بە خزمەتگوزاری بدەن پێش ئەوەی خەڵك ڕێگەی دیكە بگرنە بەر

دەستەی پەیامی مەدەنیانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی قەزای چەمچەماڵ، یاداشتێكی ئاراسستەی پەرلەمان و حكوومەتی هەرێم كرد.

نەتەوە یەكگرتووەكان: 424 كەس لە خۆپیشاندانەكانی عێراقدا كوژراون

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، لە خۆپیشاندانەكانی زیاتر لە دوو مانگی ڕابردووی عێراقدا 424 كەس كوژراون و نزیكەی نۆ هەزار كەسیش بریندار بوون.

پەرلەمانتاران: پاراستنی ژیانی بورهان مەجید و ئاشكراكردنی هەڕەشەكاران لە ئەستۆی ئاسایش و پۆلیسدایە

ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان ڕاگەیاندراوێك دەربارەی هەڕەشەكردن لە هونەرمەند بورهان مەجید بڵاودەكەنەوە .

وەزیری كارەبا: كێشەی سەرەكیی كارەبا لە دابەشكردنیدایە

وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان دەڵێت "وەزارەتی كارەبا كێشەی سووتەمەنی هەیە" و "كێشەی سەرەكیی كارەبایش لە دابەشكردنیدایە".

پێنج حیزبە گەورەكەی هەرێم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی لە كۆبوونەوەدان

پێنج حیزبە گەورەكەی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان، بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە یەكهەڵوێستیی كورد و پێكهێنانی هاوپەیمانیی كوردستانی لە بەغدا.

دەستەی دەستپاكیی عێراق فەرمانی دەستبەسەركردن و لێكۆڵینەوەی بۆ 226 بەرپرسی باڵا دەركردووە

دەستەی دەستپاكیی عێراق، تەنیا لە مانگی تشرینی دووەمدا، فەرمانی دەستبەسەركردن و ئامادەبوون لەبەردەم دادگای بۆ 226 بەرپرسی باڵای وڵات دەركردووە.