بنەمای پەرەگراف متمانەیە

لە نێوان 25ی تەموز و 25ی ئەیلولدا

لە نێوان 25ی تەموز و 25ی ئەیلولدا تێكۆشەر حسێن

هەریەك لە نەوشیروان مستەفاو مەسعود بارزانی وەك دوو كارەكتەری سیاسی باشوری كوردستان لە دوای ڕاپەڕینەوە هەریەكەیان هەڵگری ئایدیای سەربەخۆیی بوون بۆ دروست كردن و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، بەڵام نەوشیروان مستەفا جیاوازتر لە بارزانی بیری دەكردەوە، ئەو پێی وابوو كە "كوردستانی سەربەخۆ شتێك نیە بە قسە دابمەزرێت، بەڵكو تەلارێكە ئەبێ پایەكانی لەسەر زەمین بچەسپێت" دیارە ڕەوانشاد مەبەستی لە پایەكانی كوردستانی سەربەخۆ كۆمەڵێك شت بوو دیارترینیان:

ـ بوونی دەستورێك.
ـ دیاری كردنی سیستمێكی سیاسی بۆ هەرێمی كوردستان.
ـ بە دامەزراوەیی كردنی هەر یەك لە سێ دەسەڵاتەكانی دادوەری‌و یاسادان‌و جێبەجێكردن.
ـ ئابوری سەربەخۆ.
ـ دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی لە چوارچێوەی دەستور دا.
ـ دووبارە پێداچونەوە بە پەیوەندییە نێودەوڵەتی‌و هەرێمییەكان.

ئەمانەو كۆمەڵێ خاڵی تر كە پەیوەستن بە پرەنسیپەكانی دیموكراسی‌و دەوڵەتدارییەوە، هەرچی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشوی هەرێمی كوردستانیشە بە هەمان شێوە لەسەر بیری خۆی هەرچی هەوادارو لایەنگرو كادرانی ئاستی باڵاو خوارەوە هەبوو لەسەر موزایەدەی حزبی‌و ڕق‌و كینەی ڕاهێنابوون دوور لە كۆدەنگی نیشتمانی‌و بێ گوێ دانە دەوروبەرو لایەنەكانی ناوخۆ، بێ ئەوەی ستراتیژێكی دوور مەودای هەبێ، بێ ئەوەی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەدەست بێنێ بەقسەی دارو دەست‌و پێوەندەكانی دەوروبەرو نزیكەكانی خۆی بڕیارێكی هەڵەیدا لە دیاریكردنی ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەكاتێكدا هەر لەسەرەتای دروستكردنی "ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم" دا ئەوان تەئكیدیان لەوە كردەوە كە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەلایەن سەركردایەتی كوردەوە مەبەست لێی ڕاگەیاندنی دەوڵەت‌و جیابونەوە نییە لە عێراق!

بێ ئەوەی بیر لە ئەنجامە خراپەكانی پڕۆسەكە بكەنەوە كە ئاخۆ دۆزی كورد بەكوێ دەگات‌و ئایندەی كورد چی بەسەردێت، ئەگەر چی ئەو ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمە نەیتوانی كۆدەنگییەكی نیشتمانی دروست بكات لەناوخۆ، هەروەها نەیتوانی پاڵپشتی دەرەكیش بە دەست بێنێ‌و وڵاتانی هەرێمی‌و نێودەوڵەتیش لە ئەنجامی نەرێنیی ڕیفراندۆم ئاگاداریان كردنەوە، بەڵام گوێیان نەگرت.

تا دوایی ئەوەی لێكەوتەوە حكومەتی ناوەندی گڵۆپی سەوزی لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ پێكرا لەوەی لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا بگەڕێتەوە بۆ سنوری پێش 2003 لە ناوچە جێناكۆكەكانی كەركوك‌و سنوری ماددەی 140.

خاڵی جیاوازی هەریەك لە نەوشیروان مستەفاو مەسعود بارزانی لەنێوان دوو ڕێكەوتە 25-7(بەڕۆژی دامەزراندنی گۆڕان دادەنرێت)و 25-9(ڕۆژی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم) نەوشیروان مستەفا لە 25-7دا كە بەڕۆژی دامەزراندنی گۆڕان دادەنرێت بیری لەوەدەكردەوە بۆ ئەوەی ببین بە خاوەنی كیان‌و دەوڵەتی سەربەخۆ لە ڕێگەی داهێنانی بیری ئۆپۆزسیۆن بوون و پەرلەمانتاری ئۆپۆزسیۆن‌و ڕاگەیاندنێكی ئۆپۆزسیۆنانەوە دەتوانرێت شاڕێی ڕاستی دەوڵەتداری‌و حكومەتداری دابهێنێ، بەوەی بە هەڵبژادنی خەباتێكی مەدەنی پەرلەمانی لە شێوازی ڕەخنەوە وابكات سەركردایەتی كوردو پارتە دەسەڵاتدارەكانی هەرێم بە خۆیان دابچنەوە، لە بەرگی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بێنە دەرەوەو ئاشنای دونیای پێشكەوتنخوازی ببن‌و بیری پاوانخوازی خۆیان لە داهات‌و دەسەڵات وەلاوە بنێن.

بەڵام بارزانی گوێی نەگرت‌و بە بیرێكی كۆنە پەرستانەوە بڕیارە چارەنوسسازەكەی بەهەڵەداو لە پێناو بەرژەوەندی حزب‌و خۆی‌و دارو دەست‌و پێوەندو بنەماڵەكەی، بۆئەوەی خۆی بكات بە پیاوی مێژوو لە هەڵگری خەونی لە مێژینەی سەد ساڵەی گەلێك كە دەوڵەتی كوردییە، ئیدی خەونەكە وایلێهات تەنها مۆڕك‌و موزایەدەی شەخسی‌و حزبی هەڵگرت، لە بری ئەوەی هەڵگری ڕۆحییەتی خەمخۆریی گەلێكی ستەمدیدە بێت.

دەرەنجامەكانی بڕیارەكەی بارزانی‌و پاشگەزنەبونەوەو حوكمڕانییەتی ئەوان، ئێمەیان بەم ڕۆژگارە گەیاند، بە جۆرێك گەیشتینەوە خاڵی سفر و بگرە خراپتریش.

لە نێوان 25ی تەموز و 25ی ئەیلولدا

2017-11-11 15:38:57