گۆڕانكاری چــۆن ڕوودەدات؟

12-12-2017 07:02

 

لە ئێستادا میللەتەكەمان بە قــۆناغێكی سەختی ئابوری، سیاسی‌و كۆمەڵاتیدا تێدەپەڕێت، بەشێك لــە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە وای بـۆدەچن چاكسازی‌و گۆڕانكاری پێویستی بە داهێنان‌و فكری نــوێ هەیە.

 

زۆرن ئەوانەی داوای گۆڕانكاری‌و چاكسازی دەكەن، بەڵام هیچ گۆڕانكارییەك ڕوونادات ئەگەر ئیرادەی بەهێز و ئەقڵی زیندووی لە پشتەوە نەبێت.

 

لە كوردستان دەیان حزبی سیاسی‌و ڕێكخراوی مشەخۆر هەن، هەزاران بازرگانی پارە خۆر هەن، چەندەها دەسەڵاتداری بێ ئەزموون هەن، ئـــەمانە بوون بە بەڵایەكی گـــەورە بەسەر گەلەكەمانەوە.

 

بەڵێ ئەوەی دەبینرێ دەرفەتێكی زێڕین و لەبارە بۆ بچوككردنەوەو پووكانەوەیان، نابێ سستی لە ئاڕاستەی گۆڕانكاریدا بكرێت، نابێ هەلەكان نەقۆزرێنەوە، نابێ بیركردنەوەمان هاوتای هاوڵاتیانمان نەبێ!.

 

لەمكاتەدا كەرەستەی گۆڕانكاری بەردەستە، چــــاوپۆشیكردن‌و نەرمی نــواندن غەدرێكی گەورەیە لەم میللەتە دەكرێت، پێویستە بیر لە هەنگاوی كرداری بكرێتەوە، بە ئاڕاستەی بەرژەوەندی گشتی‌و پێداگربین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قـۆناغە كە جگە لەوقەیرانەی ئەوان نـاوی دەبەن، نادادی‌و نایەكسانی چینایەتی لە لوتكەی بێباكیدایـە، ئەگەر ویستمان هەبێت ئـاسانە تێپەڕاندنی.