بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەستانە كۆتایی بە مەینەتییەكانی سوریا دەهێنێت؟

ئەستانە كۆتایی بە مەینەتییەكانی سوریا دەهێنێت؟ بورهان شێخ ڕەئوف

واجارێكی تر ئۆپۆزسیۆنی سوریاو ڕژێمی ئەسەد بە هەوڵ‌و كۆششی وڵاتانی ڕوسیاو توركیاو ئێران ڕووبەڕوو لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشتن لە دوای شەش ساڵ لە ململانێی خوێناوی كە كارەسات‌و مەینەتی گەورەی بە سەر گەلی سوریادا هێنا.

هەرچەندە لە چەند خولەكێكی كەمی پێش دەستپێكردنی دانوسانەكان وتەبێژی ئۆپۆزسیۆنی بەشداربوو لە كۆنگرەكە وتی ئێمە ئامادەی دانوسانی ڕاستەوخۆ نابین لەگەڵ ڕژێم بۆ مەسەلەی ئاگربەست نەبێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئێستا ئۆپۆزسیۆن لەو پێگەدا نەماوە بتوانێت مەرج بەسەر ڕژێمدا بسەپێنێت لەدواپێشڕەوییەكانی ڕژێم لە حەلەب‌و پاشەكشەی گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن، تەرازوی هێز تێكچوو لەبەرژەوەندی ڕژێم‌و توركیا لە دروشمی نەمانی ڕژێمی ئەسەد كشایەوە.

لەلایەكی ترەوە وا چاوەڕواندەكرێت ئاكامی ئەم كۆنگرەیەش لەوانی پێش خۆی باشتر نەبێت لەبەر پێداگیری‌و پرژو بڵاوی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان‌و ڕژێمی ئەسەد كە لەدوا دیداریدا وتی ئێمە بۆیە شەڕمان كردووە بمێنین‌و هەروەها پێداگیری وڵاتانی ئێران‌و ڕوسیاو توركیا لەسەر پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆیان كە جیاوازە لە بەرژەوەندی گەلانی سوریا بە تایبەتی كورد.

بەڵێ‌ ڤیتۆی توركیا لەسەر بەشدارینەكرنی پەیەدە لە كۆنگرەكە كە 28% خاكی سوریای لەبندەستەو هێزێكی كاراو دیاری گۆڕەپانی سوریایە لە شەش ساڵی ڕابردووی ڕوداوەكانی سوریاو بەتایبەتی شەڕی تیرۆری دەوڵەتی ئیسلامی(داعش) هاوكات بەشداریكردنی لایەنی تری كورد لە ڕۆژئاوا كە ئەو سەنگ‌و ڕۆڵەیان لەوانەیە وەكو ئەوان نەبێت، ئەمانە هەموو قەیران‌و ململانێكانی ئەو وڵاتە قوڵتر و خوێناوی تر دەكەن.

ماوەتەوە سەر ئیدارەی نوێی ئەمەریكا كە لە 20ی ئەم مانگەوە دەستبەكاربوون سەرۆكی تازە هەڵبژێراوی ئەمەریكا لەكاتی بانگەشەدا سەرسامی خۆی بە كورد نەشاردۆتەوە‌و بە جەنگاوەری باش ناوی هێناون، ئەوەی دەبینرێت كورد تاكە دۆستی ئەمەریكایە لە سوریادا لە ماوەی شەڕی تیرۆردا.

دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ئایا ئەمجارەش ئەمریكا كورد دەكاتەوە بە قوربانی سات‌و سەودای بەرژەوەندییەكانی خۆی یان پابەند دەبێت بە پاراستنی كورد وەكو گەورەترین قوربانی سیاسەتی ئیستیعماری سەد ساڵی ڕابردووی دوای سایكس بیكۆ.

ئەستانە كۆتایی بە مەینەتییەكانی سوریا دەهێنێت؟

2017-01-24 15:11:23