بنەمای پەرەگراف متمانەیە

هەڵبژاردن چی لە ژیانمان ئەگۆڕێت!

هەڵبژاردن چی لە ژیانمان ئەگۆڕێت! كەمال ڕەئوف

وابڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا ڕیزبەندیی هێزە بەشداربوەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕابگەیەنرێت، بەڵگە نەویستە پڕۆسەی هەڵبژاردن لە كوردستان ئەوەندە عەیبارو ناشرین كراوە، كەس ناتوانێت شانازی پێوەبكات، بەوانەشەوە كە خۆیان بە براوەی گەمەكە ئەزانن.

ئەگەر سیحری دیموكراتیەتی درۆینە لەگۆڕینی دەموچاوەكان كورت بكرێتەوە، ئەوا لە كوردستان هەڵبژاردن نەیتوانیوە ئەو ئەركەش جێبەجێ بكات، بۆیە هەڵپەساردنی خەونەكانی گۆڕانكاری بە هەڵبژاردنی لەم جۆرەی كوردستان جگە لە خۆخەڵەتاندن هیچی تری لێ بەرهەم نایەت.

ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی باشوری عێراق تادێت زیاد دەكات هەق نییە كەسیش دڵی خۆی بەوە خۆشكات بەزەبری هێز دادەمركێنرێتەوە، چونكە ئەوكاتە ناڕەزایەتیەكان كۆتییان دێت كە لایەنی كەمی خواستەكانی خەڵك بێتەدی، كوردستان نمونەیەكی زیندوە بۆئەوان گەر بیانەوێت سودی لێوەربگرن، بۆ دەسەڵاتی كوردستانیش گرنگە سود لەپشێویەكانی ئەوشارانە وەرگرێت و هەنگاو بە هەنگاو ئەو كارانە بكات كە قابیلی كردنن‌و "پارەی تێناچێت" یەكەم بۆ نیشاندانی نیازپاكی پێویستە پەلە بكات لە پاكسازی كردنی لیستی هەڵبژاردن، هەنگاوی تریش لە بەدەنگەوە هاتنی خەڵك بێت و چیتر هەڵبژاردن وەك گەمەیەكی گێلكردنی خەڵك بەكار نەهێنێت و لەوە زیاتر نەبنە هۆكاری بێئومێدكردنی خەڵك.

سوتاندنی ئۆفیس و مقەڕی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن پێش هەرشوێنێكی تر، دەرسێكی گرنگی بۆ دەسەڵاتدارانی كوردستان تێدایە، ئەوە نیشاندەری ئەو ڕاستیەیە كە خەڵك ئەوان بە بەرپرسیاری دۆخەكە دەزانن، هەروەها بۆ ئەوەی هەڵبژاردن بایكۆت نەكرێت لەلایەن خەڵك و لایەنە ناڕازییەكانەوە، بۆئەوەی پێوست بەكوژانەوەی ئینتەرنێت و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان نەكات، بۆ ئەوەی پێویست بەوەنەكات سبەینێ كەس تۆمەتبار بكەن بەسیخوڕ، بۆئەوەی ئەوەی بیناكراوە نەسوتێت، بۆ ئەوەی نەچینەوە چوارگۆشەی یەكەمی شەڕی ناوخۆ، ئەركی دەسەڵاتە تا بڕیار لە دەست خۆیانداماوە بەدەم دۆخەكەوە بچێت تا هەموشتێك لەدەست نەچوە.

ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هەڵبژاردن چی لە ژیانمان ئەگۆڕێت!

2018-07-16 16:03:25