بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پۆستی سەرۆك كۆمار لە نێوان یەكێتی و پارتیدا

پۆستی سەرۆك كۆمار لە نێوان یەكێتی و پارتیدا نزار ئەحمەد شەریف

كۆشكی كۆماری، ئەو جێگەیەی كە كارتۆنێكی پڕ لە پارەی تێدایەو پێی دەوترێت سەركۆمار، هەموان چاویان لەوەی ناو كارتۆنەكەیە ئەگەرچی خۆشیان دەبن بە كارتۆن. ئەم كۆشكە كە مێژوویەكی دزێوی هەیە بۆ گەلی كورد، لەم كۆشكەدا دەیان بڕیاری مەرگاوی بۆ گەلی كورد دەركراوەو هەمیشە ئەم كۆشكە سەرچاوەی بێبەشبونی كورد بوە لە مافە ڕەواكانی، بەڵام ئێستا گەورەترین كێبڕكێی سیاسی لەسەرەو پارتی و یەكێتی كەوتوونەتە ململانێیەكی توندەوە لە پێناویدا.

خاوەن ماڵی ئەم كۆشكە پێی دەوترێت سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ، عێراقێك كە هەر لە ئەزەلەوە لەسەر بناغەیەكی فشەڵ دامەزراوە و خاوەنی ئەو كورسییەش ناتوانێت هیچ بۆ ئەو وڵاتە بكات. ئەوەی بۆ ماوەی چوار ساڵ دادەنیشێت لەسەر ئەو كورسییە زۆرترین كاریی بێدەنگییە، بۆیە دەكرێت بەبێدودڵی ناوی بنێین كورسی بێدەنگیی.

دەبێت بەهای ئەم پۆستە لە چیدا بێت كە بون و نەبونی وەك یەك وەهایە، دەبێت جگە لە دەستكەوتی مادی بۆ خودی سەرۆك بەهاو گرنگی ئەم كورسییە چی بێت وا هێزە كوردییەكان بەو شێوەیە هەڵپەی بەدەستهێنانی دەكەن و خەریكە ئەو "یەكڕیزییە" تێكدەدەن كە تا دوێنێ خۆیان بانگەشەیان بۆ دەكرد؟

دوای ڕێكنەكەوتنی یەكێتی و پارتی لەسەر دەستنیشاننەكردنی كەسێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، شاندی باڵای هەردوو حیزب بەخێرایی و بە جیا ڕوویان كردە بەغدا، مەبەستی ئەو دوو شاندە هیچ نییە جگە لە ڕازیكردنی دڵی شیعە و سوننەكان بۆ پشتگیریی لە كاندیدەكانیان، ئەوەش بەهەر سازشكردنێك بێت لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان.

ئەوەی یەكێتی‌و پارتی دەیكەن لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار كە وەختە پەیوەندییەكانیان بەو بۆنەیەوە تەواو ڕوو لە گرژی بكات، دژی هەموو ئەو پرەنسیپانەیە كە خۆیان بانگەشەی بۆ دەكەن، ئەوەش جارێكی دیكە ئەو ڕاستییە دوپات دەكاتەوە كە ئەو حیزبانە ئامادەن لە ساتەوەختێكدا پێ لە هەموو شتێك بنێن لەپێناو سەرخستنی ئامانجێكی بچووكی حیزبیی خۆیاندا.

ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

پۆستی سەرۆك كۆمار لە نێوان یەكێتی و پارتیدا

2018-09-23 18:19:11