بنەمای پەرەگراف متمانەیە

كەس نیە ڕاكان ڕاگرێ‌

كەس نیە ڕاكان ڕاگرێ‌ لەتیف فاتیح فەرەج

ڕاكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك و ئەندامی تازەی پارلەمانی عێراق، هەر ڕۆژ بڕیارێك لە دژی كوردو بەرژەوەندی عەرەب دەردەكات، سەرەتا دەمەوێ‌ بڵێم ئێستا ئەگەر لە بری ڕاكان پارێزگارێكی كورد بڕیار گەلی جیاجیای دەركردبا، بەرەی توركمانی تەپڵیان دەكوتا، بەڵام خۆ بەرە هەر بەكورد قەڵسن، لەلایەكی دیكەوە كورد لە كەركوك لە بەرانبەر بڕیارەكانی ڕاكاندا وەكی كەڕەی شەربەت تەماشاكەر زیاتر هیچی تر نیە، پارتی دوری گرتوەو وازی لە كەركوك هێناوەو ڕستەكەی بارزانی باوكی لە بیر كردوە كە كەركوكی بە دڵی كوردستان دەزانی، تەنانەت بارزانی كوڕ ئەو قسەیەی خۆیشی بیر نەماوە كە لە كۆنگرەی 13 سەبارەت بە كەركوك كردی، پڕۆژەی كوردایەتی لای پارتی بووە بە نەوت و دۆلارو دەسكەوت، ئەمە من نایڵێم، ئەمە زۆر كارەكتەری نێو پارتی دەیڵێن.

یەكێتی كە خۆی بە خاوەنی كەركوك دەزانێ‌ و 6 كورسی پەرلەمانی هەیە، هیچی لە كەركوكا بۆ ناكرێ‌، تەنانەت ئێستا كە سەرۆك كۆماریش كوردەو یەكێتییە، ناتوانێ‌ بڕیارە خراپەكانی ڕاكان ڕابگرێت، ڕاكان لە نەبوونی یەكێتی و پارتیدا ئەوە دەكات، دەنا ئەو پێشتر جگە لە بەرپرسی وزەدەرەكان هیچی ئەو تۆ نەبوو، بێ‌ بڕیاری پارێزگاریش دەستی بۆ هیچ نەدەبرد، یەكێتی تەنانەت ئازایەتی ئەوەی نییە بە پێی قانونیش سنورێك بۆ ڕاكان جبوری دابنێ‌.

لایەنەكانی تر بە تایبەت كۆمەڵ، گۆڕان، یەكگرتوو، هیچ هەڵوێستێكی ڕوونیان نییە تا ئێستا نەیانتوانیوە بەیەكەوە دانیشتنێك لە تەك جبوریدا بكەن و پێی بڵێن ئەوەی ئەو دەیكات پێشێلكاری قانونە، نەیانتوانیوە بە یەكەوە یەك بەیاننامە دەربكەن، لە كەركوكدا سەدان پێشێلكاری كراوە، وەك ئەوە وایە ئەو لایەنانە چاوەڕێی یەكێتی و پارتی بن قسە بكات، ئەوجا بێنە دەنگ.

لە دەرەوەی ئەم سێ‌ لایەنەش، لایەنگەلی دیكە هەن، حیزبی شیوعی، حسك، بزوتنەوە، نەوەی نوێ‌، لایەنگەلی دیكە، تا ئێستا ئەوانیش جگە لە سەیركەر هیچ هەنگاوێكی ئەوتۆیان نەناوە، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017وە یەك سەركردەی كورد لە بەرپرسی یەكەمی حیزبەكان نەیتوانیوە سەردانێكی كەركوك بكات، لانیكەم هەندێكیان چەندین ساڵ لە سەر خێرو بێری ئەو شارە ژیان، كەچی ئێستا لە دوورەوە پێشێلكارییەكانی ڕاكان و حكومەتی عێراقی دەژمێرن و هیچی تر.

دەركەوت لە كەركوكا پڕۆژەی تولەرانس‌و لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەو نەتەوەسازیی ئاوەزدارانە جگە لە درۆیەكی گەورە هیچی تر نەبوو، دەركەوت كورد هیچ پڕۆژەیەكی چارەسەری نییە بۆ ئەو ناوچانە، ئەو ناوچانە لە ڕێی بەرمیلە نەوتەوە دەبینێت و هیچی تر.

لە دەرەوەی حیزبەكاندا هەر یەك لە پارێزگاری فەرمی كەركوك "دكتۆر نەجمەدین كەریم"و بەرپرسی بە وەكالەتی ئەنجومەن "رێبوار تاڵەبانی" بەرپرسیارەتی گەورەی ئەم دۆخەیان دەكەوێتە ئەستۆ، ئەو دوورە پەرێزی و بە جێهێشتنی كەركوكە زیاتر زەمینەی بۆ ڕاكان ڕەخساندوە بە ئارەزوی خۆی تەراتێن بكات.

كەس نیە ڕاكان ڕاگرێ‌

2018-11-01 21:35:00