بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بەو حاڵەوە حكومەت!

بەو حاڵەوە حكومەت! ڕێبوار كەریم وەلی

(1)

بەدەر لەو ڕووداوانەی كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دیمەنەكانی سەردەمی شەڕی ناوخۆ، دوو ئیدارەیی و باڵادەستیی دەسەڵاتی ئەمنی بەسەر سیاسەت و قانوونیان لە زاكیرەی میللەتدا زیندوو كردەوە، دەركەوت كە یەكێتی و پارتی داخڵی قۆناغێكی نوێ لە ململانێی نەوەیەكی دیكە لە دوو مەدرەسەكە بوون.

ئەگەر بۆ پارتی ئەمڕۆ پێكهێنانی خێرا و بەپەلەی كابینەی نۆیەم بووەتە تەحەددی، ئەوا لایەنی یەكێتیش تا بۆی بكرێت ڕێگری لەوە دەكات كە ئەو پڕۆسەیە وا بە ئاسانی تێپەڕێت، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ئەوەیە كە پارتی لە پێكهێنانی حكومەتدا، خۆی خستووەتە هەڵوێستێكەوە وەك ئەوە وایە، چەندین ساڵ بێت حوكمڕانی بەدەست حیزبێكی دیكەوە بووبێت و پارتی ئەمجارە لە هەڵبژاردنەكان بردوویەتیەوە و دەیەوێت حكومەتی ڕادەست بكرێتەوە! ئەگەرنا ئەم هەموو پەلەپەلەی بۆ چییە؟

تا پێش سێی 12ی پارساڵ، یەكێتی و گۆڕان بە مەمنوونی چاوەڕێی ئەوە بوون كە پارتی مەرحەبایان بكات و دەرگای دانوستاندنیان لەگەڵدا بكاتەوە. دوای ئەوە ئیتر تیر لە كەوان دەرچوو! بەڵام دیسانیش پارتی دەیتوانی لەبری ئەو شاندەی ئێستای شاندێكی وەها بڕیار بەدەست دروست بكات كە توانای دانوستاندن لەسەر هەموو مەلەفێكی هەبێ، بەتایبەتیش كە نەبوونی بەربژێری سەرۆكایەتیی حكومەت لەناو شاندی پارتیدا، لای لایەنەكان جێگەی پرسیار بووە و لە جدییەتی دانوستانەكانی كەم كردووەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە دەڵێی هێشتا پارتی لەو واقیعە نوێیەی دوای 16ی ئۆكتۆبەر تێنەگەیشتووە! مەركەزییەتی بڕیاری ناو یەكێتی كە لە دوای نەخۆشكەوتنی تاڵەبانییەوە كەوتە دەست دایك، دوو كوڕ و چەند وەسییەك، ئیتر كۆتایی هاتووە، ئیتر بە تەلەفۆنێك و چاخواردنەوەیەك لەگەڵ هێرۆ برایم ئەحمەد، بڕیار نادرێت.

یەكێتی ئێستا چوار باڵە، باڵێكیان وەكو داشە هارە بەناو باڵەكانی دیكەدا تەراتێن دەكات، لەكوێ حەزی لێبێت پێكیدێنێ و لەكوێ حەزی لێنەبێت تێكیدەدا، ئەویش باڵی لاهورە كە ئێستا بەسەر حیزب و دەزگای ئەمنیدا زاڵە و، حیساب بۆ كەسیش ناكات. بۆیە ئەوانەی لەو حكومەتە نوێییەدا بەرژەوەندییەكانیان دەكەوێتە بەر مەترسی، ئەستەمە وا بەئاسانی تەحەددییەكانی پارتی لەناو جەرگەی سلێمانی قەبوڵ بكەن و، ڕێگەش بدەن حكومەتێكی بەهێز دروست ببێت.

دكتۆر بەرهەم دێتە هەولێر؟

(2)

پێناچێ ئیتر یەكێتی لە دانوستاندنەكاندا پێداگری لەسەر ئەوە هەبێت كە پارتی مامەڵە لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح وەك سەرۆككۆماری وڵاتی بەناو عێراقدا بكات، بەڵام ڕاستییەك هەیە كە راگرتنی پەیوەندییەكان لە نێوان بەرهەم ساڵح و پارتیدا لە قازانجی هەردوولادا دەبوو. پارتی ئەگەر ئارگۆمێنتی خۆی هەبێت، بەرهەم ساڵحیش وەكو هەموو سیاسییەكی دیكە تموحی هەبوو بگاتە ئەو شوێنەی ئێستا لێیەتی.

بەرهەم ساڵح ئەگەر پشتیوانیی سەرۆك بارزانیی هەبێت، بە دڵنیاییەوە سەرۆكێكی بەهێزتر دەبێ و لە بەغداش نوێنەرایەتییەكەی لە نوێنەری حزبێكەوە دەبێ بە هی نەتەوەیەك ، بەرهەم ساڵحیش دەیتوانی بۆ پارتی ببێتە واجیهەی سلێمانی و ئەمڕۆ پارتی بەدەست ئەم پاشاگەردانییەی ناو یەكێتییەوە گیری نەخواردبایە.

ئەوەی ڕوویداوە تازە ڕوویدا و، لە سیاسەتدا مەحاڵ نییە. بەڵام پارتی دەبێ ئەوە بزانێت كە ئەمڕۆ باجی هەڵەكانی رابردووی لەبەرامبەر دۆخی ناوخۆیی یەكێتی دەدات. ئەوانەی دەكرا وەكو (ناوەندی بڕیار) بڕیار بەدەستی یەكێتی بن و وەك پڕۆسەی ریفراندۆم پشتیوانیی لێ بكەن، ئەمڕۆ تەنها باڵێكن، ئەو باڵەیش كە پارتی پشتی گرتن، ئەمڕۆ لە ڕاكەڕاك بۆ سەر مەزاری تاڵەبانی و پەیمان نوێكردنەوە زیاتر قسەیەكی دیكەیان پێ نییە. ئەوانەیش كە بە هەماهەنگی هەردوو بنەماڵە قوت كرانەوە و كران بە بەرپرس و چەك و پارەیان كەوتە دەست (وەك كوڕانی جەنگی)، ئەمڕۆ لە قاچوقولی پارتی و هەموو یەكێتییەوە ئاڵاون.

هەقە پارتی توانای خوێندنەوەی واقیعە ناوكۆییەكانی یەكێتی هەبێت، بەرهەم ساڵحیش ئەمڕۆ باڵێكی دیكەی ناو یەكێتییە و لە ڕێگەی پۆستەكەیەوە تا ڕاددەیەك كۆكەرەوەی بەرژەوەندیی باڵەكانی دیكەشە، دەتوانێ هەم لە ئاستی ناوخۆیی و هەم لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش فاكتەرێكی یاریدەدر بێت، چونكە بە خۆشی بێت یان بە ناخۆشی سەرۆكی هەرێمی داهاتوو، مەجبورە پەیوەندی لەگەڵدا هەبێت وەكو دوو سەرۆك لە وڵاتێكدا.

ئەو دەرزییەی سوپا لێیدان

(3)

زۆر باش بوو كە یادی دامەزراندنی سوپای وڵاتی بەناو عێراق، ڕێك كەوتە ناو ئەو گێرمەوكێشەیەی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا ڕوویدا. گلەیی كورد لە سوپای داگیركەر ئەوەیە كە كورد لەو سوپایەدا ڕێژەی بەشداریی نزیكەی دوو لەسەدە و ئەو سوپایە تەمسیلی هەموو نەتەوە و ئایینەكانی وڵات ناكات، ئەو سوپایە بۆ كۆمەڵكوژیی كورد بەكارهاتووە، كودەتای كردووە و ئەنفالی كردووە و زۆر شتی دیكەش كە هەموویان ڕاستن.

ئەی باشە ئەی كوردەكانی بەرەی 16ی ئۆكتۆبەر و ئەی دەوڵەتییەكانی بەرەی 25ی ئەیلول، بۆ ناپرسن كە پتر لە نیو سەدەیە بۆچی ئێمە نەمانتوانی سوپایەكمان هەبێ؟ بۆچی وا بۆ 26 ساڵ زیاترە كە حكومەت و ئیدارەمان هەیە، نەمانتوانیوە هێزی پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس لەژێر دەستی حزب دەربێنین و بیانكەین بە هێزی نیشتمانی؟

ئەو كاتە دەبوو خەڵك دڵیان بە یادنەكردنەوە یان بە پشووڕانەگەیاندنی ڕۆژی شەشی كانوون خۆش بێت كە خۆی سوپایەكی هەبوایە و خۆیشی ڕۆژێكی هەبوایە بۆ ئەو یادكردنەوەیە.

بەو حاڵەوە حكومەت!

2019-01-07 14:01:52