بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پارتی لەچی نیگەرانە!

پارتی لەچی نیگەرانە! كەمال ڕەئوف

پارتی هەرچەندە خۆی بەبراوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان ئەزانێت، بەڵام ئەركەكەی لەڕابردوو قورسترە، هەرئەوەشە وادەكات بەئاسانی حكومەتەكەی بۆ پێكنەهێنرێت، پارتی براوەی دوای دوو شكستی گەورەیە، یەكەم، بەباچوونی پرسی ڕیفراندۆم، دووەم، شكستی وەرنەگرتنی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق، لە هەردوو ململانێكەش، بارزانی خۆی لەپشتەوەی بووە، بەتایبەتی لەوەی سەرۆككۆمار، فوئاد حسێن وەك كاندید و نوێنەری بارزانی بەشداری پێكرا، نەك كاندیدی پارتی دیموكرات.

گۆڕینی كتوپڕی كاندیدی پارتی لە نێچیرڤان بارزانیەوە بۆ مەسرور بارزانی و چالاككردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆكی هەرێم، بەشێكی تری بارگرانی بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت دروست كرد، بەتایبەت كە یەكێتی پێداگریی لەوە دەكات، دەبێت پاكێجی گفتوگۆكان، بەغداد و كەركوك و هەرێم پێكەوە بن‌و پێش باسكردنی دابەشكردنی پۆستەكان باس لە ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە بكرێت لەنێوان هەردوولا.

ئێستا پارتی سەرباری ئەوەی خۆی بە براوەی یەكەم دەزانێت و لەگەڵ دەنگی كۆتاكان ئەتوانێت بەتەنیا حكومەت پێكبهێنێت، بەڵام ئەو ڕاستیەش باش دەزانێت بەبێ‌ بەشداریی یەكێتی نابێتە خاوەن حكومەتێك كە سنوری قەڵەمڕەوییەكەی لە دێگەڵە تێپەڕێت. پارتی نیگەرانە لەوەی جاران ژمارەی كورسیەكانی هێندەی ئێستا نەبوو، بەڵام لە دانانی پۆستەكانی بەغداد بە پۆستی تاڵەبانیشەوە ڕەئی هەبوو، ئەو پۆستەی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆكی هەرێم دادەنا، بەڵام ئەمجارە بەپێچەوانەی ئیرادەی پارتی و بارزانی، پۆستی سەرۆككۆمار بۆ یەكێتی لەناو پەرلەمانی عێراق بەجیاوازییەكی گەورە یەكلابووەوە، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە پارتی لەوەتێبگات ئەوە ئەو نییە كە دەتوانێت شەرعیەت بە پۆستەكانی دەرەوەی هەرێم بدات، چونكە هەرچی پرسی كەركوكیشە ئەگەر ئەنجومەنی پارێزگا كارەكانی بەو نەخشەیە بڕوات كە یەكێتی لەهەوڵیدایە، ئەوا پارێزگاری كەركوكیش لە دەرەوەی ئیرادەو خواستی پارتی یەكلادەكرێتەوەو ئەوكاتە پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێم چەند ئەوەندەی ئێستا قورستر دەبێت.

ساڵانێكە هەرچی نوسەری دڵسۆز و كەسایەتی خەمخۆری ئەم وڵاتە هەیە، داوا لە پارتی و یەكێتی ئەكەن كۆتایی بە دۆخی دوو ئیدارەیی و دوو هێزی چەكدار بهێنن، كۆتایی بەو دابەشكارییە حیزبیە بهێنن كە ژیانی خەڵكی تا سەرلێواری مەرگ بردوە، چونكە تا ئەوان خاوەنی هێزی چەكدارو ناوچە نفوزی خۆیان بن، تا ئەوان لەسەرو یاساوە بەهێز مامەڵە بكەن و زیندانی تایبەت بەخۆیان هەبێت، ئەبێت چۆن وەك ئەو نمایشە گاڵتەئامێزەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هەردوولا بەوە ڕازی بوون دیل بە دیل بكەن، ئاواش دەنگ و كورسی پەرلەمان و حكومەت تاو شوێنە گرنگیی دەبێت كە بەرژەوەندیەكانی هەردوو حیزب نەكەوێتە مەترسییەوە، دیارە ئەوەش بەرئەنجامی ئەو دۆخەیە كە خۆیان بەدرێژایی 28 ساڵی حوكمڕانییان چیان چاندووە ئێستا هەر ئەوە ئەدورنەوە.

پارتی لەچی نیگەرانە!

2019-01-07 23:30:42