بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئایندەیەکی تاریک

ئایندەیەکی تاریک سەلاح ڕەشید

لە رۆژی دوشەمەی رێکەوتی ١٠ حوزەیرانی ئەمساڵ، کە نێچیرڤان بارزانی وەک دوهەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێرا، تارمایی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بەسەر هەمو کوردستاندا، یان بەسەر زوربەی کوردستاندا بوە راستیەکی رون.

لە دوای ١٩٩١ پارتی هەنگاو بە هانگاو دەسەڵاتی خۆی چەسپاندوە، هیچ پۆستێکی گرنگ نیە لە کوردستان کە راستەوخۆ یان نارستەوخۆ لەژێر دەسەڵاتی ئەو بنەماڵەیەدا نەبێت.. ئەم دەست بەسەراگرتنەی دەسەڵات، لە رێگای (شەرعی و هەڵبژاردنەوە) وە ئەنجام دراوە. هەمو پۆستە گرنگەکانی حکومەت و دەرەوەی حکومەت لەژێر دەسەڵاتی ئەواندان، ئەوە ( بارەگای بارزانی، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دەزگای ئاسایش، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، پەیوەندیەکانی دەرەوە و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان)، باشە ئەگەر حکومەتێک ئەم هەمو دەسەڵات و پۆستە گرنگانەی لابێت..ئیتر وەزارەتی تری بۆچیە، خۆ ئەگەر یەکێتی و گۆڕان شەڕ لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم یان وەزیرێک یان بەرێوەبەرێکی گشتی بکەن..بێگومان پارتی زۆر بە خۆشیەوە ئامادەیە داخوازیەکەیان زۆر بە زیادەوە قبوڵ بکات (وەک چۆن ئەو پۆستانەی کە گۆڕان وەریدەگرێت زیادترە لە ژمارەی کورسیەکانی لە پەرلەماندا)، لەبەر ئەوەی وەزارەتەکە هی خۆیەتی، با وەزیر هی خۆی نەبێت..

زۆر کەس لەو بروایەدایە، پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم کە دراوە بە پارتی یان راستتر، دراوە بە بنەماڵەی بارزانی، ئەوا نێچیرڤان بارزانی یەکێکە لەو کەسانەی کە شایستەی ئەو پۆستەیە لەناو ئەو بنەماڵەیەدا، سەرەرای ئەوەی هاوڵاتیانی کوردستان ئاوڕ لە ساڵانی دەسەڵاتی ئەو ئەدەنەوە، هەستیان نەکردوە کە لە سەردەمی ئەودا یەکسانی کۆمەڵایەتی هەبوبێت، کەس نەیبینی کە کەسانی گەندەڵ و دزی سیاسی و ئیداری ئەم هەرێمە بدرێن بە دادگا و هاوڵاتیان بە چاوی خۆیانەوە ئەو دزانە بە کەلەپچەەوە ببینن، نەیانبینی دزێکی گەورە، لە هەرەمی هەرسێ دەسەڵاتە بەرزەکە، وەزیرێک یان بریکارێک، بەرێوەبەرە گشتیەک، دەست رۆیشتوانی بنەماڵە حیزبیەکان، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و کادیری سەربازی و سیاسی دیاری حیزبەکان و خزم و کەس و کاریان زیندانی بکرێن..ئایە گەندەڵی و دزی لە ماڵ و موڵکی حکومەت هەبوە، ئەگەر هەبوە کوا ئەنجامەکانی؟

هەر لەم سەردەمەدا دەسەڵاتی حیزب بەسەر هەمو بورەکانی کۆمەڵگادا زیادی کردوە، لە حکومەت و دەرەوەی حکومەت، سیستەمی دادوەری و خوێندن، پاشەکشەی کردوە و کەم بوار هەیە لە حوکمرانی مۆرکی حیزبی پێوە دیار نەبێت، هەروەها هیچ کارێک لە بواری ئیداری و ئابوری و داریی و سیاسیدا ئەنجام نادرێت، ئەگەر هاتو ئەندامی حیزبێکی دەست رۆشتو نەبیت و کەس و کارت کەسە دیارەکانی حیزبەکانی دەسەڵات نەبێت، یاخود راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ نەبێت بە شەریکیان. هەروەها لەم سەردەمەدا ئازادی رادەربڕین ئازادی تاکە کەسی بەرتەسکیەکی دیاری بەخۆیەوە بینیوە.

بەڵام ئەوەی کە لە رۆژی ١٠/٦ دا روی دا، زۆر کەسی توشی نائومێدی کرد..

ئەو ئاهەنگە، کە تەنها لە هەندێ وڵاتی رۆژهەڵاتی دواکەوتو ئەبینرێت بۆ دەستبەکاربونی سەرۆک، کۆمەڵێک راستی چەسپاند لەوانە:

١. وتاری یەکەم، کە مەسعود بارزانی بە کورتی پێشکەشی کرد، ئەو راستیەی چەسپاندنی کە ئەو وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو وتارەی نەخوێندەوە و هەر بەو ناوەش پێشکەش نەکرا، بەڵکو وەک (سەرۆك) ی کوردستان وتاری خوێندەوە و وەک (مەرجەعێک) بۆ هەمو گەلی کورد.

٢. پیاهەڵدانی زۆری بارزانی لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانیەوە، بۆ ئەو بو کە نیشانی هەمولایەکی بدەن کە ئەو سەرۆکی هەمو گەلی کوردستانە، ئەبێت هەمولایەک سوپاسی ئەو بکەن کە ئەم دەسکەوتانەی بۆ گەلی کورد هێناوتە دی.!

٣. فەرامۆشکردنی بە ئەنقەستی رۆڵ و مێژوی خەباتی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا، سەرەتای هەوڵێکە بۆ سرینەوە و لەبیرکردنی رۆڵی هەمە لایەنەی ئەو دو سەرکردەیە.

٤. فەرمۆشکردنی تەواوی رۆڵی پەرلەمانی کوردستان (ئەو ئاهەنگە، دانیشتنی رەسمی و یاسایی پەرلەمانی کوردستان) بو، ئەوەی نە باسکرا و نە دیار بو، باسی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان بو، ئەمە ئاماژەیەک بو کە حیزب لەم وڵاتە دەسەڵاتداری یەکەمە و حیزبیش دامەزراوەیەکی مەدەنی نیە و پەرلەمان هاوکار و یاریدەدەری ئەو دەسەڵاتەیە و هەبونیان یان نەبونیان هیچ لە واقیعی سیاسی ئیمرۆی کوردستان ناگۆرێت..جگە لە بەهەدەردانی بوجەیەکی زەبەلاح نەبێت بۆ دەزگایەکی مردو.

٥. چاوەرێ دەکرا کە نێچیرڤان بارزانی، هەر هیچ نەبێت، هێڵی سەرەکی سیاسەتی ئایندەی حوکمرانی خۆی دەستنیشان بکات و هەرچەندە باسی لەوە کرد کە ئەو سەرۆکی هەمو هێز و هەمو دەنگ و رەنگەکان ئەبێت، بەڵام باسی ئەوەی نەکرد چۆن ئەم وشەیە تەرجومەی کاری رۆژانە دەکات وچۆن ئەتوانێت وەک سەرکردەیەکی حیزبی بیر نەکاتەوە و هەڵسوکەوت نەکات.

ئەم قۆناغەی کە تێکەوتوین، زۆر کەم خەتای پارتی یان بنەماڵەی بارزانی تێدایە، چونکە ئەوانیش وەک هەمو هێزێکی سیاسی تر ئەیانەوێت و دەخوازن و کار بۆ ئەوە بکەن کە ببن بە حیزبی یەکەم و لە هەڵبژاردنەکاندا زوربەی زۆری کورسیەکان ببەنەوە، وە ئەمەش خواستێکی ڕەوایە، ئەگەر بە رێگای یاسایی و دور لە فرتوفێڵ بێتە دی.

بەشێکی تری روداوەكە ئەوەیە، کە کێ بارودۆخی سیاسی کوردستانی گەیاندە ئەوەی پارتی ببێت بە هێزی یەکەمی بێ رکابەر و بارزانی ببێت بە (سەرۆک) و مەرجەعی کورد..

بێگومان و بێ لێکدانەوە، ئەوەی تەرازوی هێزەکانی لە کوردستان بەم شێوەیە گۆڕی، بە دەرەجەی یەکەم یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بو..ئەو هێزەی کە لە کوردستان و دوای راپەرین و تا هەڵبژاردنی ١٩٩٢ هێزی سەرەکی یەکەم و سەرەکی بو، ئێستا ئەو هێزە گەورەییەی جاران بوە بەو هێزەی کە چەندەها گروپ و باڵ و مینبەر و جەماعەت یاری پێوە دەکەن و ئەندامانی مەکتەبی سیاسیەکەی، ململانێیانە چاویان بە مەسعود بارزانی بکەوێت و وتاری پێدا هەڵدەن و زوربەی مەکتەبی سیاسیەکەیان شەڕ لەسەر ئەوە دەکەن کە خۆیان یان نەوەکانیان پۆستی وەزیری وەرگرن و ببن بە ئەندامی کابینەکەی مەسرور بارزانی.

ئەمە جگە لەوەی کە پارتی زۆر ژیرانە و بە وردی کاری لەسەر ئەوە کردوە کە زۆر لە سەرکردەکانی یەکێتی بە خواستی خۆیان لە کۆمەڵێک بەرژەوەندی بازرگانی و ئابوری جیاوازەوە لە هەولێری پایتەختەوە بگلێنێت و نەتوانن بە ئاسانی واز لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان بهێنن لەبەر هەڵوێستی سیاسی.

بێگومان بارودۆخی بزوتنەوەی گۆڕان لە یەکێتی باشتر نیە، ئەگەر خراپ تر نەبێت، گۆڕان تاقیکردنەوەیەکی تفت و تاڵی هەیە لەگەڵ پارتی کە پێویستی دەکرد زۆر با ئاگاوە مامەڵە لەگەڵ پارتی بکات و پێش شەڕە کورسی لە هەولێر، بارودۆخی ناو بزوتنەوکەی چاک بکردایە، لە جیاتی وەرگرتنی چەند پۆستێک، هەروەها هەوڵی بدایە رۆڵی سەرکردایەتی هێزێکی گەورەی جەماوەری ئۆپۆزیسیۆن دروست بکات.

زۆر لە بەشداربوەکانی گۆڕان لە کابنیەکەی نێچیرڤان بارزانیدا، نمونەیەکی باشیان پێشکەش نەکرد، ئەمە جگە لە هەڵوێستە و بەرنامە سیاسیەکەی گۆڕان، کە باسی لێوە ناکرێت و کاڵ بۆتەوە..

راستیەک هەیە کە زۆر جار باس کراوە، ئەویش ئەوەیە، پارتی هێزێکی موحافیزکاری خێزانیە، بەڵام بە مۆدێرینترین شێوە کار دەکات، حیزبەکانی تر، خۆیان بە هێزی پێشکەوتوخواز و مۆدێرن و سۆسیالیست ئەزانن، بەڵام بە عەقڵیەتی کۆن و زۆر موحافیزانە کار دەکەن.. لەبەر ئەوە بڕوا ناکڕێت لەم قۆناغەدا پارتی نەیباتەوە.

تەبایی ناو هێزەکان و ئاشتی و ئارامی لە کوردستاندا لەوەوە دروست نابێت، کە هێزێک هەمو جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵات بگرێتە دەست و رۆڵی برا گەورە ببینێت، بەڵکو لەوەوە دروست دەبێت، کە حیزب و حکومەت بکرێن بە دەزگای مۆدێرنی سیستەماتیک و یەکێتی و گۆڕان ئەبدێتی خۆیان بکەن و بە عەقڵیەتێکی نوێ و فراوان و کراوە بەسەر خۆیاند بچنەوە و بڕیاری ئازایانە چاکسازی هەمەلایەنە بدەن کە لەگەڵ ئەم قۆناغەدا بگونجێ و هەوڵی جدی بدەن بۆ بەردەواميی بە هەرەسهێنانی بچوک بونەوەی خۆیان، ئەبێت لایان رون بێت، ئەو سیاسەتەی ئێستا ئەیبەن بەرێوە، بەرەو هەڵدێریان ئەبات و بچوکتریان دەکاتەوە.

قۆناغی حیزبی پێشرەو بەسەرچو، بەڵام ئۆباڵی پچوکبونەوە و بێهەڵوێستی و دورکەوتنەوە لە جەماوەر، تەنها لە ئەستۆی خودی حیزبەکەدایە و تەنهاش خۆی ئەتوانێت چاکی بکاتەو، کەم کەس لە کوردستاندا ئاواتی ئەوەی هەیە کە لە ژێر ساییەی دەسەڵاتێکی یەک هێزیدا بژی و هێزەکانی تریش وەک پاشکۆ بەدوای هێزە گەورەکەوە بن، ئەوەش ئەو هیوایە و خەوە نەبو کە ساڵانێکی زۆر گەلەکەمان خەباتی لە پێناودا کرداوە.

ئایندەیەکی تاریک

2019-06-16 11:57:51