بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئێران دەیەوێت چ سیناریۆیەكی نوێ لە عێراق جێبەجێ بكات؟

ئێران دەیەوێت چ سیناریۆیەكی نوێ لە عێراق جێبەجێ بكات؟ د. سەنگەر سەیدقادر

- یەكەم پێكدادانی ئیسرائیل و ئێران لەسەر خاكی عێراق.

- حەشدی شەعبی، چنگە بەهێزەكەی ئێران لە ململانێكانیدا لەگەڵ ئەمەریكا.

-ئێران بۆچی دەیەوێت هەمان سیناریۆی سوپای پاسداران لە عێراق دووبارە بكاتەوە؟

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، سەرەتای مانگی تەمووزی ڕابردوو بڕیاری دا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشێنێتەوە و تەواوی بارەگا و نووسینگەكانیان دابخەن و لە كایەی سیاسی دوور بكەونەوە. عادل عەبدولمەهدی ڕۆژی 31-7-2019ی وەك دوا مۆڵەت دیاری كرد بۆ ئەو میلیشیایانە تا بنكە و بارەگاكانیان لەناو شارەكاندا دابخەن و بچنە ژێر چەتری سوپای عێراق و لەگەڵ سوپا و هێزە ئەمنییەكاندا تێكەڵ بكرێن.

بەڵام ڕۆژی 31-7 تێپەڕی و بڕیارەكەی عادل عەبدولمەهدی جێبەجێ نەكرا. لە دوا لێدوانیشیدا كۆتایی مانگی ڕابردوو عادل عەبدولمەهدی بە چەند كاتژمێرێك دوای گەڕانەوەی لە تاران، ڕایگەیاند بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبیی هەڵوەشاندووەتەوە.

- حەشدی شەعبی چۆن و بۆچی دروست كرا؟

لە ساڵی ٢٠١٣ پارێزگاكانی سوننە و هۆزە عێراقییەكان خۆپیشاندانی فراوانیان دژی سیاسەتەكانی نووری مالیكی دەست پێ كرد و داعشیش تا دەهات لە سووریا بەهێزتر دەبوو، بۆیە بە سوود بینین لە ناسەقامگیریی دۆخی عێراق و خۆپیشاندانەكان، پلانی دەستبەسەرداگرتنی عێراقی خستە بواری جێبەجێكردنەوە. لە 21-7-2013 هێرشی كردە سەر هەردوو زیندانی ئەبوغرێب و تاجی و نزیكەی ١٠٠٠ سەركردە و ئەندامی ڕێكخراوی قاعیدە و گرووپە جیهادییەكانی ئازاد كرد. ڕۆژ بە ڕۆژ چالاكییەكانی زیاتر دەبوون و سوپای عێراقیش توانای ڕووبەڕووبوونەوەی نەبوو.

لە دوای ئەوەی داعش لە ڕۆژی 7-3-2014 دەستی بەسەر شاری فەلوجەدا گرت، نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە نەجەف لەگەڵ سەركردە سەربازییە شیعەكاندا كۆبووەوە و بڕیاری دروستكردنی هێزێكی چەكداریی شیعەیان دا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی سوننە و چەكدارانی داعش. هێزەكە تەنها لە (میلیشیاكانی بەدر و مەقتەدا سەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق) پێكهاتبوو.

بەڵام پێكهێنانی ئەو هێزە ڕێگر نەبوو لە فراوانبوونی دەسەڵاتی داعش و لە 6-6-2014 هێرشی كردە سەر شاری مووسڵ و داگیری كرد. لە 10-6 شاری تكریت و ناوچەیەكی بەرفراوانی پارێزگاكانی ئەنبار و دیالە و سەلاحەدینی داگیر كرد و لە 12-6 زیاتر لە ٢٠٠٠ سەربازی لە سەربازگەی سپایكەر دەستگیر كرد.

لە ماوەیەكی كورتدا سوپای عێراق تێكشكا و داعش دەستی بەسەر یەك لەسەر سێی خاكی عێراقدا گرت و گەشتە دەوروبەری شاری بەغدا و شارۆچكەی فەلوجە و ئەبوغرێبی نزیك بەغدادی داگیر كرد، چووە هەندێك لە گەڕەكەكانی ڕۆژئاوای بەغدا و لە ناوەڕاستی عێراقیش شارۆچكەی جرف الصخری نزیك كەربەلای داگیر كرد و نزیك بووەوە لە داگیركردنی شاری نەجەف و كەربەلا و بەغدا. ئەمەش وای كرد عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان، فەتوای (جیهاد كفائی) ڕابگەیەنێت و داوای لە خەڵكی عێراق كرد چەك هەڵبگرن دژی داعش. لە 15-6 سەدان بنكەی ناونووسین لە تەواوی شارەكانی عێراق كرانەوە.

- پێكهاتە و هێزی حەشدی شەعبی لە سوپای عێراق بەهێزترە؟

حەشدی شەعبی كە لە لایەن فالح فەیاز و هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیسەوە سەركردایەتی دەكرێن، لە ٦٧ گرووپ و میلیشیای چەكداری پێكدێن، كە ١٢٥ هەزار چەكداریان هەیە. ئەو میلیشیایانە ١٣ گرووپیان ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێران و فەیلەقی قودسەوە سەركردایەتییان دەكرێت، لەوانە (میلیشیای نوجەبا و حیزبوڵای عێراق و عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتیبەی ئەبو فەزڵ عەباسی باڵی عێراق) كە تەنها ئەم چوار میلیشیایە نزیكەی ٣٦ هەزار چەكداریان هەیە، ئەمە لە كاتێكدا بەپێی ئامارە فەرمییەكان سوپای عێراق تەنها ٩٦ هەزار سەربازی هەیە كە بە فەرمی لە خزمەتی سەربازیدا بن.

لە ڕووی سیاسیشەوە حەشدی شەعبی خاوەنی هێزێكی سیاسیی گەورەن و ١١٨ كورسییان لەناو پەرلەمانی عێراقدا هەیە كە زۆرینەیان لە چوار چێوەی هاوپەیمانێتییەكانی (فەتح و سائیرون و نصر و تحالفی عێراقی)دا كۆبوونەتەوە، خاوەنی زیاتر لە ١٦حیزب و ڕێكخراوی سیاسی فەرمین و لە حكومەتیشدا هێزێكی گەورەن و چەندین وەزارەتیان لە ژێر دەستدایە، هەموو ئەم هۆكارانەش وا دەكات ئەستەم بێت بتوانرێت بێ ڕەزامەندی و فەرمانی ئێران ئەم میلیشیایانە لە كایەی سیاسی دوور بخرێنەوە.

- حەشدی شەعبی چنگە بەهێزەكەی ئێران لە ململانێ كانیدا لە گەڵ ئەمەریكا:

لە دوو ساڵی ڕابردودا ئەمەریكا چەندین جار داوای لە حكوومەتی عێراق كردووە ملیشیاكانی حەشدی شەعبی هەڵبوەشینێتەوە، بەڵام لەژێر فشاری ئێراندا حكوومەتی عێراق نەیتوانیوە هیچ ڕێوشوێنك دژی حەشدی شەعبی بگرێتە بەر و زۆرجاریش بە ئاشكرا میلشیاكانی حەشدی شەعی تەحەدای حكومەتیان كردووە و هەرەشەیان لە سوپای ئەمەریكا كردووە.

لە ئێستاشدا حەشدی شەعبی بووە بەداردەستی ئێران و چەكێكی كاریگەر كە دژی ئەمەریكا بەكاری دێنێت بە جۆرێك لە دوو مانگی ڕابردودا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ٧ هێرشیان كردوەتە سەر سوپای ئەمەریكا كە دیارترینیان هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغداد و تەقینەوەی ناوچەی سەوز كە ٥ بەرپرسی ئەمەریكی كوژران و لە كۆتای مانگی ڕابردوشدا ئەو میلیشیایانە هێرشیان كردە سەر بنكەی سەربازی ئەمەریكا لە شارۆچكەی بەلەد و لە شاری موسڵ.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ڕژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ) ی ئەمەریكی دەزگای هەواڵگری ئەمەریكا بەڵگەی تەواویان لە بەردەستدایە كە هێرشەكانی سەر ٦ كەشتیە نەوت هەڵگرەكەی بەندەری فوجەیرەی ئیمارات و تەقینەوەی بۆری سەرەكی نەوتی سعودیە لە مانگی ڕابردودا میلیشیا شیعەكانی عێراق ئەنجامیان داوە و ئەو فڕۆكەیەی كە هێرشكەی سعودیەی پێ ئەنجامدرا لە باشوری عێراقەوە هاتوو.

ئێران دەیەوێت چ سیناریۆیەكی نوێ لە عێراق جێبەجێ بكات؟

2019-08-09 21:02:47