بنەمای پەرەگراف متمانەیە

با ڕاستی بكەینەوە!

با ڕاستی بكەینەوە! موئمین زەڵمی

- جاران منع تجولی حزبی بەعس هەبوو. ناچاربووی لە ماڵەوە بمێنیتەوە، چوونە دەرەوەت تەحەددا بوو! ئێستا منع تجولی حكومەتی هەرێمە، بۆ پارێزگارییە لە توشبوون بە نەخۆشی، چوونە دەرەوەت لاموبالاتییە!

- جاران كە دەیانگوت پەروەردە، واتزانی تەنها باسی ژیانی قوتابخانەی سەرەتایی دەكات! ئێستا بزانە كە باسی پەروەردە كرا باسی مامەڵەی تەندروستە لە سیاسەت و میدیا و كەسابەت و ئایین و ژیان هەر هەمووی!

- جاران كە باسی ئەخلاق ئەكرا، وای تێدەگەشتی مەبەستی پەیوەندی نامەشروعی نێوان دوو كەسە! ئێستا بزانە ئەخلاق هەموو نائاكارییەكە كە بەڕێزت لێتدەوەشێتەوە لە مامەڵە و هەڵسوكەوت و هەستان و دانیشتنت!

- جاران قسە لەسەر سێكس بڤەبوو، چونكە پێت وابوو یەكسەر زینایە و كابرا پێی كافر بووە و لە دین پێی دەرچووە! ئێستا ئاسانترە لێی بكۆڵەوە، بزانە راستە؟ بیرت بخەمەوە، تۆمەتی سێكسی درایە پاڵ عائیشەی دایكی ئیمانداران (د.خ) ئەزانی، ئەگەر ئایەت نەهاتایەتە خوارەوە وەزعەكە زۆر خراپ بوو! دەی خۆ ئێستا ئایەت نایەتە خوارەوە، كەواتە تێگەشتنەكە بگۆڕە، ئەگەر روویدابوو، بەڵگەكانیش روون بوون، فۆتۆشۆپ و دەستی تەكنەلۆجیای تیا نەبوو، هێشتا بزانە تێوەگلانی سێكسی كەسی پێ لە دین دەرناچێت، عەیبەیەكی كۆمەڵایەتییە و تاوانێكی نائاكارییە، تاوانباریش سزای خۆی وەردەگرێت، لەودونیا لای خوا لێرەش با بچێتە زیندان، بەڵام ئەزانی ئەوەی تۆ پێی هەڵدەستی و ئەتكی دەكەی تاوانە؟ عەیبەیە؟ گوناهە؟

- جاران پێت وابوو سیاسەت خەباتە بۆ نەتەوە و میللەت، وابوو، كردتان و كردمان، دەی ئێستا دەرسی سیاسەت بە منداڵەكانت مەڵێرەوە، لەسەر بنەمای سیاسی خزمایەتی مەكە، خوشكەزا و برازاكانت لەبەر سیاسەت بێهیوا مەكە، دابەشبوونەكە ڕابگرە.

- ئیعلام، دەنگی بێدەنگی و نازی بێنازی و هاواری مەزڵوومیەتی كورد بوو! دەی ئێستا ئەو هەمووە خۆت خەریكی ئیعلام مەكە، لەسەر هەواڵ و بەرنامەكان كۆنترۆڵەكە مەكێشە بە سەری منداڵەكەتدا، شەڕی ناو خێزانەكەت مەنێرەوە!

- جاران بڕوانامە داهاتوو بوو، مصیر بوو، زەمانەتی ژیان بوو، دەی ئێستا هەموو شت بە بڕوانامە مەپێوە، بڕوانامەكەت هەرچی بێت، ئەگەر خۆت نەبی ناتوانی ئەوەی پێویستە بیكەیت.

بە دڵنیاییەوە دەڵێم كۆمەڵگە ئێستا پێویستی بە تاكێكی تێگەشتووی، بیركراوەی، خزمەتگوزاری، دڵسۆزە، نەك سیاسییەكیتر و ئیعلامییەكیتر و خاوەن بڕوانامەیەكیتر!

با لە پێناو ژیانێكی باشتری خۆمان و خێزان و منداڵەكانمان تێگەشتنەكانمان بگۆڕین. پێشتریش باسملەوەكردووە، زۆر سەختە ئێستا قەناعەت بە گەنجێك بكەی گوێ لە حەسەن زیرەك بگرێ لە كاتێكدا دڵی ئەو و ژیانی ئەو هی سەردەمی نەڤید و شابازە، دەی ئەمە بۆ هەموو بوارەكانیتری ژیانیش راستە، راهێنەرێكی نێودەوڵەتی دەیگوت: "كاتێ فێری تیكتۆك بووم كە زانیم پیربووم و هیچ سودی لێ نابینم"، ئێمە ناتوانین بە باكگراوندە تۆزلەسەرنیشتووەكانمانەوە كاریگەریمان لەسەر ئەم جیلە نوێیە هەبێت، بۆیەش هەم پەروەردە قورسە و هەم ئاراستەكە شێواوە، ئاخر كە بیرم دەكەوێتەوە تا گەورەبووم نەمتوانی پاسكیلێكم هەبێ ئیتر ئێستا چ سودێكی هەیە ئەگەر كارگەی پاسكیلیش دابنێم .. هەموو شتەكان بە وەختی خۆیان، ئەوەی پێویستە لەگەڵی بڕۆین و ئەپدەیتی بكەینەوە و لێی نەترسین شێوازی پەروەردەكردنی كۆمەڵگەیە.

تێگەشتنی هەڵەی زۆمان هەن، من ناوبەناو هەوڵی خۆم ئەدەم، تۆش هەوڵی خۆت بخەگەڕ.

با ڕاستی بكەینەوە!

2020-03-12 22:41:38