بنەمای پەرەگراف متمانەیە

لەبارەی پێكھێنانی حكومەتەوە

لەبارەی پێكھێنانی حكومەتەوە د. دەرباز محەمەد

لەو كاتەوەی بەڕێز زورفی ڕاسپێردراوە بۆ پێكھێنانی كابینە، مشتومڕێكی زۆر لە ماڵی شیعەدا دروست بوە، بەشە زۆرەكەی شیعە، بەتایبەت فراكسیۆنەكانی 
فەتح (ھادی عامری) بەھەمو باڵەكانیەوە، دەوڵەتی قانون(نوری مالیكی)، وەتەنیە(عەمار حەكیم)، عەقد(فالح فەیاز) كه بە ھەمویانەوە (له نێوان ١١٠-١١٥ ئەندامیان ھەیە) بە ڕاشكاوی دژی وەستانەوە، وتیان ڕاسپاردنەكەی دەستوریی نییە و بازدانە بەسەر كوتلەی گەورە و شەراكەت و لێكتێگەیشتنی لایەنەكان تێكدەدات.

لەبەرامبەردا، فراكسیۆنی سائیرون بێدەنگیی بەواتای پشتیوانییان ھەڵبژاردوە، عەبادی و بەشێك لە فراكسێونەكەی بەئاشكرا پشتیوانن. كە بەھەموی لە نێوان «٧٠-٧٥» ئەندامیان ھەیە.

لەیەكەم ڕۆژەوە، تا ئەمڕۆ، پەیامی كورد و ھەروھا پەیامی سوننەش ئەوەیە، نابێ و ناشێ، ئێمە ببین بە بەشێك لە ململانێی نێو ماڵی شیعە، بەتایبەت بۆ بابەتێكی پڕ بایەخ و ھەستیاری وەكو متمانەدان بە بەرزترین دەسەڵاتدار لە وڵات، بەتایبەتی تر لەكاتێكدا كە وڵات، سەرەڕای قەیرانە كۆنەكانی، دوچاری چەندین قەیرانی نوێ بوەتەوە.

بۆیە دانوستان و چونە وردەكاریی لەم كاتەدا، وەك ئەوە وایە كورد ڕازی بوبێ، بەوەی ببێ بە تەرەف لە ململانێكە، لەكاتێكدا ستراتیجی كورد ئەوەیە نەبێتە بەشێك لەو ململانێیە.

كورد تا ئێستا چاوەڕوانی ماڵی شیعەیە، نەك خودی زورفی و پشتیوانەكانی، بێگومان نە لەگەڵ بەڕێز زورفی و نە لەگەڵ ئەوانی دیكەش دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە، بەڵام دانوستان نەكراوەو وابڕوا پێدەچێ دانوستان ھەر نەكرێ.

لەبارەی پێكھێنانی حكومەتەوە

2020-04-05 16:07:48