داننان بە شکست

12-06-2020 03:01

ڕێبوار كەریم وەلی

مەسەلەکە شەخسی نییە، جێگری سەرۆکی حکومەتیش لە فۆڕمدا نییە. ئیشی ئەوەیە بینێرنە بەغدا. کورد دەڵێ:"بۆخۆت ناوێری، ئەمن دەنێری." بەس نەک بۆ ماڵەوە! وەزیرەکان دەڵێی بێگاريیان پێ دەکەی! سەرۆکی حکومەتیش دێت و دەڕوات. سلێمانیتان کردە ووھان.
*
تورک قسەیەکی جوانیان ھەیە:"حیساب و کتابی ماڵەوە بۆ بازاڕ نایخوات! " نەیخوارد...ئۆباڵی شکستی تاقمێکی سەرکێش بە مێژووی پارتییەوە گرێ مەدەن. ھەموو کەس دەزانێ ئەو بەزمەی ئێستا پارتیی تێدا بەکار دێت.
*
لە کوردستان حکومەت نەگۆڕاوە، رژێم گۆڕاوە. بە فارسی دەڵێن مسخ بووە، واتا "بەد گۆڕان" وەکو خودی گۆڕان! بۆیە کە ئینقیلابت کرد، چاوەڕێی ئینقلابیش بکە.
*
قەت پارتیم وا دەستەوستان نەدیوە؛ دەستێک دوو دەستەکەی دیکەی کەلەپچە کردووە.
*
خۆزگە بەس معاش بوایە. ملیۆنێک لە موچەخۆرت ئەگەر باوەڕیان پێت بوایە لێت خۆش دەبوون، لە قەرزی رابردووت و لە ئێستات. کەواتا بۆ پارە دەنگیان پێداوی. تێدەگەی؟
*
ئەم حکومەتە گەورەییەک بۆ خۆی تۆمار دەکات ئەگەر دەست لەکار بکێشێتەوە. ھەڵبژاردنێکی دیکەی شەفاف بکرێت، بەمەرجێک سەرۆکی ھەرێمیش راستەوخۆ لە لایەن خەڵکەوە ھەڵبژێردرێت.
*
ئەگەرنا!
*
دڵنیا بن، ئەگەر پارتی حوکمڕانیی ھەولێر و دھۆکی بۆ خۆی تاپۆ کردبێت و یەکێتیش موعارەزە بوونی سلێمانی و گەرمیان، ئەوا ھەردووکیان لە دەستیان دەردەچێ. ئەوەی ئەمجارە دێتە سەر جادە، حزبی بێ ئابڕوو نییە، خەڵکە.

لەگەڵ رێز و حورمەتی بێپایانم بۆ داوکاری گشتی.