بنەمای پەرەگراف متمانەیە

کوا چوارسەکە؟

کوا چوارسەکە؟

نووسینی: پەیكار عوسمان

شیری مناڵ نانی سفرە کرێ ی خانوو
بەغاش ناردی نەما بیانوو
کوا چوارسەکە؟

حوکمەتی دز حیزبی گەندەڵ مەسولی گەڕ
پینەو پەڕۆ دزی و درۆ ناچێتە سەر
کوا چوارسەکە؟

زلەی برا مامی سمۆڵ شێخی جەناب
هەر خۆتان وان؟ یان جیناتی ئەژدادو باب
کوا چوارسەکە؟

حیزبی دەوڵەت و ڕیفراندۆم
جووت ئامۆزاو مامی گەڵەگای بارەگا
میلەت کەرنیەو مەڕو گا
کوا چوارسەکە؟

حیزبی شەهیدو هەلی کار
جووت ئامۆزای دەباشان و
دنیایەك باڵی مشك و مار
هاشوهوشی لامەرکەزی
نەبووە پاروویەك بۆ برسی
کوا چوارسەکە؟

حیزبەکەی گردو ئەیگۆڕین
شێری قسەو بەیاننامەو ڕەقەمسازیی
مردین و سوتاین نەماندی
تۆزێ گۆڕان و چاکسازیی
کوا چوارسەکە؟

موعارەزەی تیجارەت و دوکانی نوێ
درۆی ئەوان درۆی ئێوە
دزیی ئەوان دزیی ئێوە
هەر یەکێکەو لێمانگەڕێ
کوا چوارسەکە؟

ئیسلامەکانی سیاسەت
سەلەفی و ئیخوان و بانگخواز
خەڵك گەیشتە سەر مەریخ
ئێوەش وان لە عیلمی تارەت
کوا چوارسەکە؟

ڕۆشنبیری باخ و ڤێلا
دێزیی ئێوەش کەم نیە ها
کوا چوارسەکە؟

ڕق و خێڵگەری و شارچێتی
حیزبچێتی و مەزهەبچێتی و گیرفانچێتی
چێتی و چێتی و چێتی و چێتی
دەوای هەمووی هۆشیارییە
هۆشیارییش وا لەناو خۆتاو
بیرکەرەوە لە چاکێتی
کوا چوارسەکە؟
.
.

هەڵبەتە من دژی مەوجەی تووتیم، ئەوەی کە دوو سێ ڕۆژێك (ئاڕاستەکراو یان بەریئانە) هەموومان وەکو تووتی شتێك ئەڵێینەوە.. کاریشم بەوەنیە مەوجەی ئەمجارە دژی کام حیزب و کەسە.. ئەوەی بۆ من گرنگە ئەخلاقی سیاسییەو لەم پرسەشدا زیاد لە بنەمایەکی ئەخلاق پێشێلکراوە!

مەسەلەن وترا بەغا پارە بنێرێ موچە ئەدەین. دەی بەغا ناردنی و نەیاندا! (ئەمە درۆ)
بەڵێن درا کە پارە هات دابەشی ئەکەن. دەی پارە هات و دابەشنەکرا! (ئەمە بێ بەڵێنی)
لەبری ئەوەی قەرز لە پارەی حیزب و دەوڵەمەنەکان بدرێتەوە، لە پارەی فەقیرو موچەخۆران دراوەتەوە! (ئەمە ناعەدالەتی)
هەموو ئەمانەو شەرمیش نەکەیت! (ئەوەش بێشەرمیی)

قەیرانی ئێمە لە ئەساسەوە قەیرانی ئەخلاقەو ئەخلاقیش یەك پاکێجەو کە لە بنەمایەکی ترازایت، لەوانیتریشی ئەترازێیت و وەکو حیزبی کوردیت لێدێ، کە مەلەفەکەی هەموو جۆرەکانی نائەخلاقیەتی تێدایە لە دزی و درۆو کوشتن و خیانەت و ساختەکاریی.

چارەسەریش ئەوەنیە کێ لاچێ و کێ بڕوخێ و کێ بژی.. چارەسەر ئەوەیە هەموومان بگەڕێینەوە بۆ ئەخلاق، بۆئەوەی دواتر شتەکان و پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای ئەخلاق دروستبکەینەوە.

ئینجا دیسان هەمان پرسیار
کوا چوارسەکە؟

کوا چوارسەکە؟

2020-06-13 19:49:37