بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ھاوپەیمانە بێدەستنوێژەكان

ھاوپەیمانە بێدەستنوێژەكان

نووسینی: ڕێبوار كەریم وەلی

گرفتی سەرەكیی ئەم حكومەتەی ئێستا پتر لەوەی قەیرانی دارایی بێت، قەیرانی متمانەی سیاسییە لە نێوان لایەنە پێكھێنەرەكان و، بەتایبەتیش لەنێوان پارتی و یەكێتی.
*
كیشەكانی نێوان ئەم دوو حزبە لە ماوەی دووساڵی رابردوودا، بەقەدەر ھەموو رابردوویان كەڵەكە بووە، چونكە ھەر ھەوڵی پینەو پەڕۆكردنیان داون.
*
جەوھەری ئەسڵیی ئەم قەیرانە ئەوەیە كە پارتی پێیوابێت دەتوانێ ھەمان مامەڵەی شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ ھاوسەرۆكێكی یەكێتی بكات و ئاوتی بكات و، لەبەرامبەر ئەوەشدا ھاوسەرۆك ھەوڵ بدات سەرۆكوەزیرانی زۆرینە لە كورسیی دەسەڵات بێنێتە خوار.
*
باقییەكەی دیكە ھەمووی شیعارە و لەو دوو جوملەیەی سەرەوە وەرپێچراوە.
*
كێشەكە نە لەپەرلەمانە و نەلەسەر جادە. بۆیە چارەش لەوێ نییە. فەرقی دەسەڵات و تواناكانی ھاووڵاتییەكی ئاسایی و ئەندام پەرلەمانێك نییە. خۆ ئەوەی ھەشیەتی بەھۆی ئەندامیەتیی پەرلەمانەوە نییە. بۆیە ئەو دامەزراوە ناتوانێ كێشەكان چارەسەر بكات. جاددەش ھەر پێی تێبنێی سوور دەبێ. راپەڕینێك سوپا، دەزگاكانی ئاسایش و پۆلیسی لەگەڵدا نەبێت، یان لانیكەم بێلایەن نەبن نە لە كوردستان و نە لە ھیچ شوێنێكی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەر ناگرێت.
*
خەڵك برسییە، بەڵام لە برسییەتی خراپتر نائومێدییە. ئەوەی خەریكە ھەموو ئومێد و ھیواكان لەناو دەبات، پارتی و یەكێتی و دەسەڵات نییە، بگرە ململانێی ناو دەسەڵاتە كە خەڵك وەكو كەرستەی ئەو ئاگرە دەكەنە سوتماك. ئەوان قەت لەخەڵك بەمانا راستەقینەكەی ناترسێن، چونكە خەڵكیان وا دابەشكردووە كە دەزانن چۆن بەرزەفتیشی بكەن.
*
رێككەوتننامەی واشنتۆن ئاوی بە ئاگرێكدا كرد كە جەرگی ھەزارانی سوتاند. رێككەوتنێكی دیكەی لەو چەشنە پێویستە تا چیدیكە خەڵك باجی بێدەستنوێژیی ھاوپەیمانیەتییەكان نەدات.
*
دانیشتنێكی ھاوسەرۆك و سەرۆكوەزیران و رێككەوتنێكی راستگۆیانەیان، پتر لە نیوەی كێشەكانی ئەمڕۆی كوردستان چارە دەكات. ئەو كاتە با ئەوەندە خەڵكەیش كە بۆ قوتی ژیانیان دێنە سەرجادە ببن بە موڵكی ئۆپۆزیسیۆن!

ھاوپەیمانە بێدەستنوێژەكان

2020-12-12 23:14:28