ئایا ڕێکەوتن کراوە یان نا؟

23-12-2020 01:34


نووسینی: ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق

لە عورفی دبلۆماسیدا هەموو دوو لایەنێک چ دەوڵەت بن یان دووکەس یان دوو ئۆرگانی دوو پارتی جیاواز تەنانەت لەناو خودی یەک ئۆرگانیشدا ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت دەبێت لە بنچینەدا گرفت و کێمەکێشێک هەبێت و بۆ ئەوەی لەسەری ڕێک بکەون.

گرفت و کێشەکانی ئێستای نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ زۆر دیارو ئاشکران کە خۆیان لە:
1- ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی.
2- رادەستکردنی داەاتی نانەوتی.
3- ژمارەی فەرمانبەران.
4- ژمارەی پێشمەرگە.
5- ئیدارەدانی کێڵگە نەوتی.
6- دەروازە سنوریەکان.

لەبەرانبەردا داخوازیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان:
1- شایستەدارایەکان.
2- پشکی بوجەی حاکمە کە خۆی لە (پیتاکی خۆراک و بڕی دەرمانی پێویست و تەرخانکراو بۆ سوتەمەنی وێستگەکان دەبینێتەوە).
3- ڕێژەی دانیشتوان.
4- پشکی پەرەپێدانی پارێزگاکان ٤_شایستەی گەنمی جوتیاران.
سروشتی ڕێکەوتن وا دەخوازێت لەکۆتایدا هەردوو لا ئەو ڕێکەوتنە بۆ جەماوەری هەردولا ئاشکرا دەکەن بۆ ئەم مەبەستانە:
1- مافی هەرلایەک بەسەر ئەوی ترەوە چەندە و چییە.
2- لەکاتی جێبەجێنەکردنی بڕگەی ڕێکەوتنەکە کەمتەر خەم دەست نیشان بکرێت.
3- پلەبەندی ڕێکەوتنەکە چۆنە .
یاخود لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەری هاوبەشدا ڕێکەوتنەکە باس دەکەن کە وێنە ڤیدیۆیەکە دبێتە بەڵگەنامە بۆ گەڕانەوە بۆی لەکاتی دروست بوونی نیزاعدا.
ئەم ڕێکەوتنەی ئێستا کە شاندی هەرێم بەتاک لایەنە ڕایگەیاند بەندەکانی چیبوون.
ئەگەر دەڵێن ئەوەی لە پرۆژەیاسای بوجەدا هاتوە لەسەری ڕێکەوتوین بۆ دڵنیایتان ئەو دەقانە زۆربەی لە پرۆژەیاساکانی ساڵەکانی ۲٠۱٥ دا هاتوون هیچیشی لێ سەوز نەبوە.

ئەگەر ڕێکەوتوون:
ئایاژمارەی موچەخۆرانتان لە یاساکە جێگیر کرد؟
ژمارەی پێشمەرگەتان جێگیر کرد؟
ئیدارەدانی خاڵە گومرگیەکان چۆن دەبێت؟
گرفتی گرێبەستە نەوتیەکانتان چۆن چارەسەر کرد؟
ئەی چیتان کرد بۆ شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران خۆ ئەوانەش خەڵکی ئەم وڵاتەن بایەکجاریش بێت بیرتان بێت کە لە ۲٠۱٤،۲٠۱٥ ،۲٠۱٦ ، ۲٠۲٠ پارەی گەنمە فرۆشراوەکەیان وەرنەگرتوە؟
ئایا بۆ ڕێژەی دانیشتوان چۆنتان جێگیر کرد لەکاتیکدا لە پرۆژەیەدا لە ڕاپۆرتی وەزارەتی پلان داناندا هاتوە کە ڕێژەی دانیشتوان ۱۳،۹۲۷٪ کە دڵنیام کەستان نەتانخوێندوەتەوە.
لەهەمووی گرنگتر لەدانوستاندا بریتیە لە سەقفی زەمەنی:
چیتان داناوە بۆ ئەو بابەتە

ئایا داوای تەرەفی سێهەمتان کرد بۆ ناوبژیوانی چونکە متمانەتان بەبرانبەر نیەو متمانەشتان لەدەست داوە.
بەڕاستی ئەوەی گوێی لەکۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بێت:
دەزانێت و تێدەگات نەڕێکەوتن کراوە و نەلەپەرلەمانیشدا ئەو بڕگانەی بوجە تێدەپەڕن بەو شێوەی کەهاتوە.
تەنها هەردولا حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ حەلی کێشەکەیان پێنەکراوە و بە پەرلەمانیان سپاردوە.