كاتەكەی گونجاوە

15-08-2017 04:56

 

ماوەیەكە مەسەلەی ڕیفراندۆم بەگەرمی هاتۆتە بەرباس، هەمووان لەو‮ ‬ڕاستییە تێگەیشتوون كە گەلی‮ ‬كورد لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬داوەو ئامادەكاری‮ ‬بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم دەكات، نەیاران، لە هەمووكات زیاتر كەوتوونەتە هاتوهاوار و دەیانەوێت بەهەر شێوەیەك بێت تاكی كوردستانی‮ ‬لەو كارە چارەنووسسازە پاشگەز بكەنەوە‮، ‬یان هیچ نەبێت، بە دەنگی‮ ‬نەخێر دژی‮ ‬ئەو هەوڵە پیرۆزە بوەستنەوە‮.

 

لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، جێگەی پێزانینە، گەلەكەمان بە دڵ گەرمییەوە بەرەو‮ ‬ڕیفراندۆم دەچێت‌و بڕیاری‮ ‬ئایندەی خۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬مەگەر تەنیا ئەوانەی‮ ‬چاویان بە سەربەخۆیی‮ ‬كورد هەڵنایەت، ئەگینا هەموو كوردێكی‮ ‬وڵاتپەرست دڵخۆش دەبێت بەو بڕیارە و كاروانی‮ ‬سەربەخۆییش بەردەوام دەبێت.‬

 

سەد ساڵە كورد چاوەڕێی كاتی گونجاوە، ئەگەر دەستنیشانی ئەو وادە گونجاوە بە دەستی نەیارانی كورد بێت، ئەوان هیچ كات بە گونجاو نازانن. كەواتە ئەو لایەنەی دەبێت كاتی گونجاو دیاری بكات، ئەوە خۆمانین.

 

سەربەخۆیی‮ ‬پرسێكە پەیوەستە بە ئایندەو چارەنوسی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانەوە، هەموو نەتەوەیەك كە خاوەنی جوگرافیایەكی دیاریكراو و دەسەڵاتێكی سیاسی‌و خۆبەڕێوەبردن بێت، مافی ئەوەی هەیە بڕیار لە چارەنوسی خۆی بدات.

 

نەتەوەی كوردیش وەك یەكێك لە گەورەترین نەتەوەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەو مافەی هەبووەو هەیە، بەڵام داگیركەران و زلهێزەكان لە قوناغە جیاجیاكانی مێژوودا ئەو مافەیان لێ زەوتكردوەو خاكەكەیان دابەشكردوە.

 

لە دیرۆكی كۆن‌و نوێی عێراقدا، هەر سێ پێكهاتەی سەرەكی (شیعە، سوننە‌و كورد) نەیانتوانیوە ببنە هاوبەشێكی ڕاستەقینە لە حكومڕانییەتی وڵاتدا، پێویستە كورد پەند لە مێژووی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەشێك لە عەرەبی شۆڤێنی وەربگرێت‌و بە سیاسەت‌و ئامانجەكانی خۆیدا بچێتەوە، بە ڕوون‌و ڕاشكاوی پێیان بڵێین: چیدی ناكرێت سیاسەتی خاوەن ماڵ‌و میوان بەسەرماندا بسەپێنن، كاتی ئەوە هاتووە كوردیش وەك گەلێكی ئازاد ژێردەستیی ڕەتبكاتەوە، بە ئازادانە بژی‌و خۆی بەڕێوەببات.

 

پێویستە وەكو نەتەوەی كورد، پێداگیری لەسەرئەوە بكەین كە بەهیچ شێوەیەك لە مافی خۆمان خۆشنابین‌و بە كەمتر لەوە ڕازی نەبین تاوەكو لە مافدا یەكسان دەبین لەگەڵ هەموو گەل‌و نەتەوەكانی دیكەی دونیا.