بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داواكاریی بۆ ڕاپرسیی لە پارێزگاكە پەسەندكرد

كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك. فۆتۆ: كەركوك ناو.

پەرەگراف- كەركوك ناو

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، بڕیاری پەرلەمانی عێراقی ڕەتكردەوە لە بارەی داگرتنی ئاڵای هەرێمی كوردستان لەسەر فەرمانگەكانی كەركوك، هەروەها داواكاریی بۆ ڕاپرسی لە پارێزگاكە پەسەندكرد، ئەوەش لە كۆبوونەوەیەكدا هات كە عەرەب‌و توركمان بەشدارییان تێدا نەكرد.

كۆبوونەوەكە كاتژمێر 10:10 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دەستپێكردو تا 11:10 خولەك بەردەوامی هەبووە، تیایدا هەردوو تەوەری كۆبوونەوەكە، ڕەتكردنەوەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق‌و داواكردن بۆ رَاپرسیی پەسەندكران.

ڕێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت، سەرەتا كارنامەی یەكەمی كۆبوونەوەكەی خوێندەوەو بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراقی لەبارەی داگرتنی ئاڵای هەرێمی كوردستانی لە كەركوك خستەدەنگدانەوەو بەزۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارە ڕەتكرایەوە.

دواتر ئەندامانی ئەنجومەن تاوتوێی پرسی ئەنجامدانی ڕاپرسییان كرد بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی پارێزگاكە لە نێوان حكومەتی هەرێم‌و بەغدا.

سەرۆكی ئەنجومەن ئەو بڕگەیەشی خستەدەنگدانەوەو بە زۆرینەی دەنگ پەسەندكراو داوا لە حكومەتی ناوەندی كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی چارەنووسی كەركوك ڕاپرسی لەو پارێزگایە ئەنجامبدات.

هەردوو پێكهاتەی عەرەب‌و توركمان، بەشدارییان لە دانیشتنەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكدا نەكرد.

بەپێی نووسراوێكی كوتلەی توركمانی كە كۆپییەكی دەست (كەركوك ناو)، كەوتووە ئەو پێكهاتەیە پێیوایە بەرنامەی كاری دانیشتنەكە "پێشێلكردنی دەستووری" تێدایە.

هاوكات خەلیل حەدیدی ئەندامی گردبوونەوەی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگا، بە (كەركوك ناو)ی وت "لەگەڵ دانانی پڕۆژەی ڕەتكردنەوەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق نەبووین، هەروەها لەگەڵ دانانی پڕۆژەی ڕاپرسیی لەسەر چارنووسی كەركوكیش نین."

وتیشی"پەنامان بردووەتە بەر دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەسەر دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگا لەسەر دواین بڕیار بەهەڵدانی ئاڵای هەرێمی كوردستان لەپاڵ ئاڵای عێراق لە فەرمانگەكانی كەركوك."

پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی شەممە 1-4دا پرسی هەڵكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستانی لە پارێزگای كەركوك خستەدەنگدانەوەو بەزۆرینەی دەنگ بڕیاردرا تەنیا ئاڵای عێراق هەڵبكرێت، دوای ئەوەی فراكسیۆنە كوردییەكان بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

دواتر پارێزگاری كەركوك‌و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ڕەتیانكردەوە پابەندی بڕیارەكە ببن‌و جەختیانكردەوە لەوەی ئاڵای هەرێمی كوردستان لە كەركوك داناگیرێت.

گۆڕان فراكسیۆنی بەغدادی لە بزووتنەوەكە دەردەكات؟

ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای گۆڕان هەوڵێكیان دەستپێكردووەو دەیانەوێت بزووتنەوەكەیان خۆی بێبەریی بكات لە فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی عێراق‌

كۆتایی سەردەمی "ڕێوییە پیرە فێڵبازە زۆر بەتواناكە"

بە دروشمی كوردستان خستنەسەر نەخشەی وزەی جیهانی بە مانای گەشەی ئابوری‌و پێشكەوتن دەستی پێكرد، بە واقیعی، كوردستان بەجێهێشتن لەسەر ساجی عەلی‌و قەرزارییەكی زۆر كۆتایی پێهات

گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێم؛ قوباد تاڵەبانی دەخاتە نێوان دوو بەرداش

قوباد تاڵەبانی چووەتە گەڕێكی دانوستانی چڕو ماوە درێژ لەگەڵ بەغداد، ئەو دەیەوێت بە دەستی بەتاڵ نەگەڕێتەوەو گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێم گەرم بكاتەوە

دەستگیركراوانی بادینان؛ ئەو دۆسیەیەی هەمووان بیستیان و كەس زانیاریی لەسەری نییە

ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان، چەندین هەفتەیە كەسوكار و هاوڕێكانیان، بە پەرلەمانیشەوە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەوەن؛ بۆچی دەستگیركراون؟.

ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك داواكاریی بۆ ڕاپرسیی لە پارێزگاكە پەسەندكرد

2017-04-04 11:41:38