بنەمای پەرەگراف متمانەیە

لەگەڵ هەڵمژینی هەوای ئازادی موشەكێك كۆتایی بە خەون‌و ئاواتەكانی شوكر هێنا

شوكر دەڵێت قیامەتی بەچاوی خۆی بینیوە. فۆتۆ: ڕێبین ڕۆژبەیانی.

پەرەگراف- ڕێبین ڕۆژبەیانی

تەنها دوو كاتژمێر بوو شوكر‌و خێزانەكەی لە دەست دڕندەیی داعش ڕزگار كران‌و دەستیانكرد بوو بە هەڵمژینی هەوای ئازادی، بەڵام لە پڕ موشەكێك هات‌و خەون‌و ئاواتەكانی شوكری نایەگۆڕ، بە گیانلەدەستدانی كوڕەكەی‌و 4 لە كەسە نزیكەكانی.

شوكر یوسف‌و خێزانەكەیان لە گەڕەكی عامل لە موسڵی تازە دەژیان، كاتێك هێزە عێراقییەكان 12-3-2017 ئەو گەڕەكەیان لەدەست داعش ڕزگاركرد، ئەوان بەخۆشییەكی زۆرەوە چوونە بەردەرگا بۆ هەڵمژینی هەوای ئازادی، "دەنگی تەقە لەهەموو شوێنێك هەبوو، لەوكاتەدا منیش بە خێزانەكەم وت با بچین منداڵەكانمان ببەین‌و لەم شوێنە دەرچین."

شوكری تەمەن 45 ساڵ‌و خێزانەكەی دەچنە ژوورەوە تا كەلوپەلەكانیان كۆبكەنەوەو گەڕەكەكەیان بەرەو ناوچە ئارامەكان جێبهێڵن، لەو كاتەی سەرقاڵی خۆئامادەكردن دەبن، وەك شوكر وتی"دەنگی مووشەكێك هات‌و دونیا تاریك بوو."

كاتێك شوكر لە ژوورەكە دەچێتە دەرەوە تا سۆراخی موشەكەكە بكات، وەك خۆی دەڵێت شوێنەكە هەمووی خوێن بووەو قیامەتی بەچاوی خۆی بینیوە.

"چومە دەرەوە بینیم لە هەموو شوێنێك خوێنە، یەكسەر هاوارم كرد كوڕم محەمەد لە كوێی بەڵام دەنگی نەبوو، زیاتر چومە پێشەوە بینیم محەمەد لەناو خوێندا گەوزاوەو گیانی دەرچووە لەولا براكەم تەواو بووە، دوو منداڵیشی لەنزیك خۆی گیانیان دەرچووە، لەولاتر كچی برایەكی ترم گیانی سپاردووە‌و دایكم هاوار دەكات‌و خوێنی لێ دەڕژێت‌و بریندارە، خێزانی برا گەورەكەم بریندارەو برایەكی ترم بریندارە، قیامەتم بەچاوی خۆم بینی."

شوكر لەو كاتە سەختەدا بەدەم دایكییەوە دەچێت كە هێشتا زیندووەو دەیەوێت ژیانی ئەو ڕزگاربكات‌و كۆستەكەی لەوەزیاتر گەورە نەبێت.

"دایكمم بە پەلە گەیاندە لای سوپا، دوایی هاتمەوە مردووەكانم لەناو بەتانی داناو لە باخچەی ماڵەوە بەخاكم سپاردن‌و ڕۆژی دواتر خێزانەكەم‌و منداڵەكەی ترم گەیاندە حەمام عەلیل‌و خۆشم لەگەل دایكم هاتم بۆ هەولێر."

دایكی شكور لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا لە هەولێر. فۆتۆ: ڕێبین ڕۆژبەیانی.

شوكر تەنها نییە لەو كارەساتانەی بەسەر خەڵكی مەدەنیدا دێن لە چوارچێوەی ڕزگاركردنی شاری موسڵ لەدەست ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش كە لەناوەڕاستی ساڵی 2014وە ئەو شارەی كۆنتڕۆڵ كردووە.

سەرباری ئاوارەبوونی سەدان هەزار كەس لە موسڵ‌و دۆخی سەختی ئاوارەكان، ڕۆژانە خەڵكی ئەوشارە ڕوبەڕوی كارەسات‌و چیرۆكی تراژیدی دەبنەوە، وەك شوكرو خێزانەكەی.

شوكر دەڵێت، هیواخوازبووە خۆی بمردایە‌و مردنی محەمەدی كوڕی بەچاوی خۆی نەبینیایە كە تەمەنی تەنها 7 ساڵ بوو، وتی"ئەو بینایی چاوی من بوو زۆر هیوام پێی هەبوو."

شوكر خەمی كوڕەكەی لەدڵ دەرناچێت، چونكە كاتێك بە منداڵی تووشی نەخۆشییەكی قورس بووە، هەوڵی زۆری لەگەڵداوە تا چارەسەری كردووە‌و هیوای بۆ ژیانی گەڕاندوەتەوە.

"تەمەنی 2 ڕۆژ بوو دكتۆرەكان وتیان ئەم منداڵە شەلەل دەماغی هەیەو ناژی، بەڵام من بردمە هەولێرو زۆر هەوڵمدا چارەسەری بكەم، وتیان چارەسەری تەنیا لە هیندستان هەیە دواتر چومە دكتۆرێك لەبەغدا وتی من جیهازێكی تایبەتی بۆ دەهێنم لە هیند، جیهازەكەی بۆ هێناو محەمەدی كوڕم توانی بڕوات، دونیا لەبەرچاوم زۆر جوان بوو كاتێك محەمەدم دەبینی دەڕوات، بەڵام دوای هەموو ئەوانە موشەكێكی نەگریس هات‌و كۆتایی بە خەون‌و ئاواتەكانی من هێنا‌و محەمەدی كوڕم‌و 4 كەسی تری خێزانەكەمی بە یەكجاری لێ سەندم."

شكور لای دایكی لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا لە هەولێر. فۆتۆ: ڕێبین ڕۆژبەیانی.

گۆڕان فراكسیۆنی بەغدادی لە بزووتنەوەكە دەردەكات؟

ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای گۆڕان هەوڵێكیان دەستپێكردووەو دەیانەوێت بزووتنەوەكەیان خۆی بێبەریی بكات لە فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی عێراق‌

كۆتایی سەردەمی "ڕێوییە پیرە فێڵبازە زۆر بەتواناكە"

بە دروشمی كوردستان خستنەسەر نەخشەی وزەی جیهانی بە مانای گەشەی ئابوری‌و پێشكەوتن دەستی پێكرد، بە واقیعی، كوردستان بەجێهێشتن لەسەر ساجی عەلی‌و قەرزارییەكی زۆر كۆتایی پێهات

گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێم؛ قوباد تاڵەبانی دەخاتە نێوان دوو بەرداش

قوباد تاڵەبانی چووەتە گەڕێكی دانوستانی چڕو ماوە درێژ لەگەڵ بەغداد، ئەو دەیەوێت بە دەستی بەتاڵ نەگەڕێتەوەو گیرفانی مووچەخۆرانی هەرێم گەرم بكاتەوە

دەستگیركراوانی بادینان؛ ئەو دۆسیەیەی هەمووان بیستیان و كەس زانیاریی لەسەری نییە

ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان، چەندین هەفتەیە كەسوكار و هاوڕێكانیان، بە پەرلەمانیشەوە بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەوەن؛ بۆچی دەستگیركراون؟.

لەگەڵ هەڵمژینی هەوای ئازادی موشەكێك كۆتایی بە خەون‌و ئاواتەكانی شوكر هێنا

2017-04-05 15:43:00