پەرەگراف
سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا سێ بڕیاری دەرکردو تەئکیدلەوە دەکاتەوە کە دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له سنووری كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ئه‌نجامبدرێت.
کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاری سەرکردایەتییە هاوبەشەکە دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم هات نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان سێ بڕیار دراون، ئەوانیش"یه‌كڕیزیی نیشتمانیی له‌سه‌ر پرسه نیشتمانییه چاره‌نووسسازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دروستبكرێ" هەروەها"دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی له سنووری كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه دابڕێندراوه‌كان ئه‌نجامبدرێت."
لەبڕیاری سێیەمی سەرکردایەتی هاوبەشدا هاتووە"دروستكردنی هاوپه‌یمانی ( إئتلاف ) فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان."