بنەمای پەرەگراف متمانەیە

جەلالی سام ئاغا بۆ پەرەگراف دەدوێت
گفتوگۆیەكی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا لەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكات

جەلالی سام ئاغا بۆ پەرەگراف دەدوێت
جەلالی سام ئاغاو نەوشیروان مستەفا. فۆتۆ؛ پەرەگراف

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

نەوشیروان مستەفا پەیوەندی بە جەلالی سام ئاغاوە دەكات‌و لەسەر پۆستی سەرۆكی هەرێم‌و جێگرتنەوەی مەسعود بارزانی گفتوگۆی لەگەڵ دەكات، ئەوەش دوای پەیامەكەی بارزانی كەتێیدا جارێكی دیكە ئامادەیی خۆی پیشاندا دەستبەرداری پۆستەكەی دەبێت بۆ كەسایەتییەكی دیكە.

جەلالی سام ئاغا سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی، دوای زیاتر لە 3 ساڵ‌و 6 مانگ دەرنەكەوتنی لەراگەیاندنەكانەوە، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ پەرەگراف ئەوەدەخاتەڕوو، داواكەی نەوشیروان مستەفای پەسەند نەكردووە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم‌و هۆكارەكەشی ڕووندەكاتەوە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان كە زیاتر لە 4 مانگە لەبەریتانیایە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی، رۆژی 26-11-2016 ئەنجامدراوە لەگەڵ جەلالی سام ئاغا، ئەوەش دوای 6 ڕۆژە لەپەیامەكەی مەسعود بارزانی.

لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە جەلالی سام ئاغای وتووە، ئەوی پێباشە وەك كەسایەتییەكی بێلایەن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

جەلالی سام ئاغا لەبارەی ئەو پەیوەندییەو داواكارییەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ پەرەگراف ئەوەی خستەڕوو، ئەو داوایەی قبوڵ نەكردووەو بە نەوشیروان مستەفای وتووە"ئیمانم بەوەنییە دوای ئەو هەموو كێشانە لەنێوان حزبەكاندا، بە شێوەیەكی دیموكراتی‌و بەبێ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانیان ئەم ئاڵوگۆڕە بكرێت."

سام ئاغا، كەسایەتییەكی دیارو بێلایەنەو لەسەردەمی سەرۆكایەتی ئەودا دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی زیاتر لە 2 هەزارو 700 راپۆرتی لەسەر گەندەڵی ئامادەكردووە، سام ئاغا كە نازناوی "پیاوە سپییەكە"ی لێنراوە وەك ئاماژەیەك بۆ پاكیی‌و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی، پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ هەریەكە لە جەلال تاڵەبانی‌و نەوشیروان مستەفا هەیەو لەگەڵ سەرۆك‌و سكرتێری حزبەكانی دیكەشدا پەیوەندی باشە.

گۆڕانكاریی لەهەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمدا ئێستا پرسێكی گەرمی گفتوگۆی نێوان حزبەكانە، ئەوە دوایئەوەی مەسعود بارزانی لە پەیامێكیدا رۆژی 20-11-2016 رایگەیاند، چارەسەری قەیرانی سیاسیی هەرێم بەشێوەیەك دەكرێت كە حزبەكان بكەونە گفتوگۆو پەرلەمان كارابكرێتەوەو سەرۆكایەتییەكی تازە بۆ پەرلەمان هەڵبژێردرێت.

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، حزبەكان لەسەر ئەوە ڕێكبكەون حكومەتێكی نوێ دابمەزرێت، "بەڕێزێكیش بۆ سەرۆكایەتیی هەرێم هەتا كاتی هەڵبژاردن دەستنیشان بكرێت بۆ ئەوەی ئەركی سەرۆكایەتیی هەرێم بگرێتە ئەستۆ و، منیش بە هەموو توانایەك یارمەتیی ئەو پڕۆسەیە دەدەم."

هەرچەندە جەلالی سام ئاغا وەرگرتنی ئەو پۆستە ڕەتدەكاتەوە، بەڵام پشتیوانی هەر ئاڵوگۆڕێك دەكات كە لەسیستمی حكومڕانی‌و كەسایەتییەكانی ناویدا بكرێت‌و پێیوایە گۆڕانكاریی بە قازانجی چارەسەر دەشكێتەوە.

سەرۆكی پێشووی دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی، بۆ پەرەگراف وتیشی"لەسەر ئەم پرسە ئیتر بۆ هیچ كەناڵێكی راگەیاندن قسە ناكەم‌و لایخۆمەوە ئەم پرسەم داخستووە، هەروەكو لە ڕوونكردنەوەكەشمدا وتومە."

رۆژی 10ی ئەم مانگە ناوبراو روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە لەبارەی ناوهێنانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم لە كەناڵەكانی راگەیاندندا.

"ئێمە بەئەزموونی چەندین ساڵەمان وەك كەسێك كە لە بواری دارایی و چاودێریدا هەوڵی بنەبڕكردنی گەندەڵیمان داوە، نیازمان نییە لەم تەمەنەدا كارێك بكەین كە شەرمەزاری میللەت‌و مێژووبین، بەڵام بڕوای زۆریشمان بەوە هەیە كە نەتەوەیەك بەرگەی ئەو هەموو نەهامەتییەی گرتبێت دەتوانێت ئەم دۆخە خراپەی ئێستاش تێپەڕێنێت" جەلالی سام ئاغا لەروونكردنەوەكەیدا وادەڵێت.

پەیامەكەی بارزانی دوای زیاتر لە ساڵێك‌و 3 مانگ هات لەقوڵبوونەوەی كێشە سیاسییەكانی هەرێم كە پەكخستنی پەرلەمانی لێكەوتەوە لە مانگی 10ی ساڵی 2015، بەهۆی بڕیارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی بە رێگریكردن لەسەرۆكی پەرلەمان لەپشكی گۆڕان بۆ چوونە ناو هەولێر‌و دورخستنەوەی وەزیرەكانی ئەو بزووتنەوەیە لەحكومەت.

بارزانی كە لەسەرەتای دانانی سەرۆك بۆ هەرێمی كوردستان لەساڵی 2005ەوە لەو پۆستەدایەو لە 20-8-2015وە دوای 10 ساڵ مانەوەی لەپۆستەكەی وادەی یاسایی كۆتایی هات(لە 2013دا 2 ساڵی بۆ درێژ كرایەوە)، ئەوە یەكەمجار نییە ئامادەیی خۆی پیشاندەدات كە واز لە پۆستەكەی دەهێنێت بۆ كەسێك كە حزبەكان لەسەری رێكبكەون، بەڵام تائێستا ئەوە جێبەجێ نەكراوەو كەسێك دیاری نەكراوە ئەو پۆستە وەربگرێت.

دوای ئەو پەیامەی بارزانی، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوەی لەگەڵ حزبەكاندا دەستپێكردو بۆ یەكەمجار لەدوای پەكخستنی پەرلەمان لە 19ی مانگی ڕابردوو لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە، پارتی دەیەوێت پەیامەكەی بارزانی بكاتە بنەما بۆ چارەسەری كێشەكانی هەرێم، بزووتنەوەی گۆڕانیش داوای میكانیزمی چۆنێتی جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی پەیامەكەی بارزانی لەپارتی كردووە. 

یەكێتی نوێ؛ پاڵ بە مەلا بەختیارەوە دەنێت بڕوات

بڕیارەكەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ سڕكردنی مەلا بەختیار؛ دوای مشتومڕێكی تووند دەركراوە كە ئاڕاستەی بەهێز تیایدا دەركردنی ئەو بەرپرسە باڵایە بووە لە حیزبەكە

بارزانی دەیگێڕێتەوە؛ گفتوگۆی دەوڵەتی كوردی لە كۆشكی سپی‌و لەگەڵ جۆ بایدن

"من‌و تۆ هەردووكمان لە تەمەنی خۆماندا سەربەخۆیی كوردستان بە چاوی خۆمان دەبینین" ئەمە وتەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریكا بووە بۆ مەسعود بارزانی..

یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ كێ‌ براوە دەبێت خەڵك یان حزبەكان؟

یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، دەستوپەنجەی خۆپیشاندەران و خەڵكی بەسەرەوە دیارە، هەموان چاویان لەوەیە بزانن كێ‌ براوەی یارییەكە دەبێت.

جەلالی سام ئاغا بۆ پەرەگراف دەدوێت

2017-01-16 16:02:41