بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بەغدا‌و كەركوك دەربارەی ئۆپەراسیۆنی حەویجە ناكۆكن

ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ پێش حەویجە کەوت

پەرەگراف- کەرکوک ناو

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عیراق هۆكاری دواكەوتنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی حەویجە دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی كەركوك، لەكاتێكدا ئیدارەی پارێزگاكە ئەو تۆمەتە رەتدەكاتەوە‌و پێداگرە لەوەی شەڕەكە بەپەلە دەستپێبكات.

وتەكانی عەبادی دەربارەی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە‌و ناوچەكانی دەوروبەری، لەكۆبوونەوەیەكدا هات لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی ئەمن‌و ئاسایشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە دوێنێ‌ شەممە، لەشاری بەغدا بەرێوەچوو.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی ئەمن‌و ئاسایشی پەرلەمان‌و ئامادەبوونی كۆبوونەوەكە بە(كەركوك ناو)ی وت “لەكۆبونەوەكەدا حەیدەر عەبادی هۆكاری دواكەوتنی دەستپێكردنی ئۆپەراسوێنی ئازادكردنەوەی قەزای حەویجەی خستە ئەستۆی پارێزگاری كەركوك‌و ژوری ئۆپەراسوێنەكانی هەولێر”.

ئەو پەرلەمانتارە لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتگیری قسەكانی عەبادی ناكات‌و پێیوایە سەرۆكوەزیران “پاساوی جۆراوجۆر” دەهێنێتەوە دەربارەی ئەو دۆسیەیە.

رێكخراوی داعش، لەناوەڕاستی ساڵی 2014‌و لەماوەی چەند سەعاتێكی كەمدا بەبێ بەرگرییەكی ئەوتۆ سەدا 32ی پارێزگای كەركوكی كۆنترۆڵكرد كە خۆی لەقەزای حەویجەو چوار ناحیەی تردا دەبینێتەوە، دوای ئەوەی سوپای عیراق لەموسڵ تێكشكا‌و پاشەكشێی كرد.

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك ئەمڕۆ یەكشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا جەختیكردەوە “دەبێت حەویجە بەزوویی ئازادبكرێت، دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ موسڵیش پێش حەویجە هەڵەیەكی‌ گەورە‌و غەدرێكی‌ گەورەش بوو لەخەڵكی كەركوك، چونكە دەیان هەزار كەس لەگەڵ دەستپێكردنی‌ ئۆپەراسیۆنی‌ موسڵ لەحەویجەوە ئاوارەی‌ كەركوك بوون، ئەگەر پێش موسڵ حەویجە ئازاد بكرایە ئەوا ئاوارەكانی ئەو قەزایە دەگەڕانەوە”.

كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی پارێزگار، بۆ وەڵامدانەوەی قسەكانی سەرۆكوەزیرانی عیراق بوو دەربارەی ئۆپەراسیۆنی حەویجە.

ئەو ناكۆكییە لەنێوان حكومەتی ناوەندی‌و كەركوك دەربارەی شەڕی حەویجە، لەكاتێكدایە هەفتەی رابردوو نەجمەدین كەریم سەردانی بەغدای كرد‌و لەگەڵ زۆربەی بەرپرسان لەنێویاندا حەیدەر عەبادی، جەختیانكردەوە لەوەی پەلە لەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی حەویجەدا بكرێت، ئەوەش بەپێی بەیاننامەكانی نوسینگەی راگەیاندنی پارێزگار.

هەر ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو، سەرۆكوەزیرانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد كە دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە، زۆری نەماوە‌و بەمنزیكانە دەستپێدەكات.

ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تۆمەتەكانی عەبادی رەتكردەوە‌و بە (كەركوك ناو)ی وت “وتەكانی دورن لەراستیەوە، چونكە پارێزگاری كەركوك چەند جارێك خۆی داوای لەعەبادی كردوە پەلەبكەن لەئەنجامدانی ئۆپراسوێنی ئازادكردنەوەی قەزای حەویجە”.

بەوتەی جەباری، پێداگری ئیدارەی كەركوك لەسەر بەپەلە دەستپێكردنی شەڕی حەویجە لەبەر ئەوەیە ژمارەی ئاوارەكان، فشارێكی زۆری كردۆتە سەر شارەكە.

لەوكاتەوەی داعش دەستی بەحەویجە‌و ناوچەكانی دەوروبەری گەیشتووە، زیاتر لە 650 هەزار خەڵك ئاوارەی كەركوك بوون‌و لەكەمپەكانی نزیك سەنتەری شار‌و لەژێر ئەمنیەتی هێزە عیراقییەكاندا نیشتەجێكراون.

پارێزگاری كەركوك، لەبەشێكی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا هۆشداریدا لەوەی كۆنترۆڵنەكردنەوەی حەویجە، مەترسییە لەسەر شارەكە‌و “ئەگەر هەیە هێرشەكانی ساڵی رابردوو دووبارە ببنەوە”.

قەزای حەویجە (55كم باشوری رۆژئاوای كەركوك)‌و ناحیەكانی دەوروبەری كە زۆرترین ئاوارەیان هەیە لەكەركوك، هێشتا بڕیاری كۆنتڕۆڵكردنەوەی نەدراوە، ئەوەش بەمەترسی دادەنرێت چونكە لە 21ی ئۆكتبەری ساڵی رابردوو 100 چەكداری داعش دەزەیانكردە ناو سەنتەری شار‌و دوو رۆژ روبەڕو شەڕیانكرد، بەهۆیەوە 100 كەسی مەدەنی‌و هێزە ئەمنییەكان كوژران.

یەكێتی نوێ؛ پاڵ بە مەلا بەختیارەوە دەنێت بڕوات

بڕیارەكەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ سڕكردنی مەلا بەختیار؛ دوای مشتومڕێكی تووند دەركراوە كە ئاڕاستەی بەهێز تیایدا دەركردنی ئەو بەرپرسە باڵایە بووە لە حیزبەكە

بارزانی دەیگێڕێتەوە؛ گفتوگۆی دەوڵەتی كوردی لە كۆشكی سپی‌و لەگەڵ جۆ بایدن

"من‌و تۆ هەردووكمان لە تەمەنی خۆماندا سەربەخۆیی كوردستان بە چاوی خۆمان دەبینین" ئەمە وتەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێستای ئەمەریكا بووە بۆ مەسعود بارزانی..

یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق؛ كێ‌ براوە دەبێت خەڵك یان حزبەكان؟

یاسای نوێی هەڵبژاردن لە عێراق، دەستوپەنجەی خۆپیشاندەران و خەڵكی بەسەرەوە دیارە، هەموان چاویان لەوەیە بزانن كێ‌ براوەی یارییەكە دەبێت.

بەغدا‌و كەركوك دەربارەی ئۆپەراسیۆنی حەویجە ناكۆكن

2017-01-16 17:26:14