بەوێنە؛ گەڕانەوەی تەرمی مام جەلال‌و بەخاكسپاردنی

06-10-2017 09:58
تەرمی مام جەلال لە فڕۆكەخانەی سلێمانی، 6-10-2017. فۆتۆ؛ پەرەگراف.

وێنەكان؛ پەرەگراف

تەرمی مام جەلال پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەڕێنرایەوە سلێمانی‌و دوای سازكردنی مەراسیمێكی پرۆتۆكۆڵی‌و دانانی تاجەگوڵینەی بەرپرسانی باڵای هەرێم‌و عێراق‌و نوێنەرانی وڵاتانی دەرەوە، تەرمەكە بە كەژاوەیەك لەناو ئاپۆڕای جەماوەردا بەرەو مزگەوتی گەورە بەڕێكرا، دوای نوێژ لەسەركردنی، تەرمی مام جەلال بەرەو دوامەنزڵی بەڕێكراو لە گردی دەباشان بەخاكسپێردرا.

جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی‌و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق 3ی ئەم مانگە لەتەمەنی 84 ساڵیدا لە شاری بەرلین كۆچی دوایی كرد.

تاڵەبانی رۆژی17-12-2012 لەبەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە باری تەندروستی تێكچوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كراو دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی دووساڵ دواتر گەڕایەوە سلێمانی، لەدوای ئەوەش چەندجارێك سەردانی ئەو وڵاتەی كردوەتەوە بۆ پشكنینی پزیشكی.

تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ كچی سیاسەتمەداری ناودار ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوەو دوو كوڕیان هەیە بەناوەكان بافڵ‌و قوباد.

هاوڵاتیان لە چاوەڕوانیی تەرمی مام جەلالدا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی، 6-10-2017. فۆتۆ؛ سەركەوت محەمەد.