بەوێنەو ڤیدیۆ؛ یەكەم ڕۆژی پرسەی مام جەلال لە سلێمانی

07-10-2017 09:25

 

وێنەكان؛ پەرەگراف

 

یەكەم ڕۆژی پرسەی مام جەلال بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای كوردستان‌و عێراق‌و ژمارەیەكی زۆری خەڵك لە سلێمانی بە ڕێوەچوو، پیاوان لە یاریگای سیروانی نوێ‌و ژنان لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی ڕەشید.

 

جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی‌و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق 3ی ئەم مانگە لەتەمەنی 84 ساڵیدا لە شاری بەرلین كۆچی دوایی كرد.

 

تاڵەبانی رۆژی17-12-2012 لەبەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە باری تەندروستی تێكچوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كراو دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی دووساڵ دواتر گەڕایەوە سلێمانی، لەدوای ئەوەش چەندجارێك سەردانی ئەو وڵاتەی كردوەتەوە بۆ پشكنینی پزیشكی.

 

تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ كچی سیاسەتمەداری ناودار ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوەو دوو كوڕیان هەیە بەناوەكان بافڵ‌و قوباد.