وێنەو ڤیدیۆ؛ دووەم ڕۆژی پرسەی مام جەلال لەسلێمانی

08-10-2017 07:48

 

وێنەكان؛ پەرەگراف

 

ئەمڕۆ دووەم  ڕۆژی پرسەی مام جەلال لە سلێمانی بە ڕێوەچو و پرسەی فەرمیی كۆتایی هات، پیاوان لە یاریگای سیروانی نوێ‌و ژنان لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی ڕەشید.

 

جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی‌و سەرۆك كۆماری پێشووی عێراق 3ی ئەم مانگە لەتەمەنی 84 ساڵیدا لە شاری بەرلین كۆچی دوایی كرد.

 

تاڵەبانی رۆژی17-12-2012 لەبەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشكەوە باری تەندروستی تێكچوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی ئەڵمانیا كراو دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی دووساڵ دواتر گەڕایەوە سلێمانی، لەدوای ئەوەش چەندجارێك سەردانی ئەو وڵاتەی كردوەتەوە بۆ پشكنینی پزیشكی.

 

تاڵەبانی لەگەڵ هێرۆ كچی سیاسەتمەداری ناودار ئیبراهیم ئەحمەد ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوەو دوو كوڕیان هەیە بەناوەكان بافڵ‌و قوباد.