پەرەگراف
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا د. شۆڕش حاجی ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وەی ئەمڕۆو بڕیاره‌كانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌کەی خستەڕوو.
بڕیارەکانی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان:
• سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگره‌كه‌ی هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نیه و پێویسته ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بن.
• یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌مێنێ و سیستمی په‌رله‌مانی بچه‌سپێ.
• كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و له جێگه‌یدا حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتمانی ده‌ستبكات به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ.
• سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان له هه‌وڵدایه بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان و ده‌ربازكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌و دۆخه مه‌ترسیداره.
• ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی كوردستان هیچ شه‌رعییه‌تێكیان نیه و ده‌یانه‌وێ خۆیان بكه‌ن به جێگره‌وه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم.
• داوا له حكومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ین په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان رابگرێ و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروستبكات بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتوانی ناوچه‌كانی دوز و كه‌ركوك و خانه‌قین و جه‌له‌ولا و شه‌نگال و شێخان و زوممار و مه‌خمور ناوچه‌كانی تر.
• ئیدانه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌كه‌ین بۆسه‌ر موڵك و ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان و پێویسته ده‌ستدرێژیكاران راده‌ستی دادگا بكرێن.
بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی، لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ کۆکردنەوەی هێز و گروپی دیکە بە ئامانجی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ئەم قۆناخە، لەسەرووی هەموویانەوە هەڵوەشاندنەوەی کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتێکی ر34زگاری نیشتمانی.