پەرەگراف
عەبادی پێشنیارەکەی هەرێم لەبارەی سڕکردنی ڕیفراندۆم ڕەتدەکاتەوەو تورکیاش "پاشەکشە"ی کورد بە گرنگ ناودەبات، بەڵام سوورە لەسەر هەڵوەشانەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم، ئێرانیش خۆشحاڵیی پیشاندەدات بە هەڵوەشانەوەی جوداخوازیی کورستان و بە "پیلانێکی گەورە" ناوی دەبات.
هەڵوێستەکانی بەغدا، تاران و ئەنقەرە دوای ئەوەدێن حکومەتی هەرێم بەرەبەیانی دوێنێ سێ پێشنیاری ئاڕاستەی حكومەت‌و ڕای گشتی عێراق‌و جیهان كرد، كەتێیدا هاتووە"ڕاگرتنی دەستبەجێی تەقەكردن و هەموو جۆرە كردارێكی سەربازی لە هەرێمی كوردستان. سڕكردنی ئاكامی ڕیفراندۆم كە لە كوردستانی عیراق ئەنجام درا. دەستپێكردنی دیالۆگی كراوە لە نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدرال لە سەر بنەمای دەستووری عیراق."
پێشنیازەكانی حكومەتی هەرێم دوای شەڕو ئاڵۆزیی‌و پێشڕەوییەكانی هێزە عێراقییەكان دێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچە جێ ناكۆكەكان كە لە 16ی ئەم مانگەوە دوای كۆنتڕۆڵكردنی كەركوك بەردەوامە.
لە یەکەم کاردانەوەی بەغدادا، حەیده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند كه ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم رازی ده‌بن.
ئه‌و وتانه‌ی عه‌بادی له ڕاگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌كه‌یدا هاتووه دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسحاق جیهانگیری، جێگری سه‌رۆك كۆماری ئێران كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "ڕیفراندۆم له‌كاتێكدا كرا كه ئێمه سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعش بووین و دوای ئه‌وه‌ی یه‌كمانگرت بۆ ئه‌و شه‌ڕه و هۆشداریماندا كه ڕیفراندۆم نه‌كرێت، به‌ڵام بێ سوود بوو."
عەبادی باسلەوەشدەکات، ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی كردویانە ده‌ستووری بووه و سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو عێراقییه‌كان و ستراتیژی ئەوان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ناوچانه بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ته‌وه، لەباره‌ی پرسی ڕیفراندۆمه‌وه ده‌ڵێت"ئێمه ڕازی نابین ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕیفراندۆم و پابه‌ند‌بوون نه‌بێت به ده‌ستوور."
هاوکات ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی ئەمڕۆ لە تاران، خۆشحاڵیی وڵاتەکەی پیشاندا کە عێراق توانیویە پرسی دابەشکردنی خاکی وڵاتەکەی پووچەڵ بکاتەوە.
جەهانگیری پرسی جودایی خوازیی هەرێمی کوردستانی بە"پیلانێکی گەورە" ناوبردووە کە بەوتەی ئەو"دەیویست دزە بکاتە ناو وڵاتانی تری ناوچەکەشەوە، بەڵام بەختەوەرانە ئەو بابەتە زیرەکانە چارەسەر کرا."
لایخۆیەوە عەبادی بە ئاماژەكردن بە هاوئاهەنگی نێوان ئێران، عێراق و تورکیا سەبارەت بە ڕیفراندۆم، وتی"بەختەوەرانە هەڵوێستی یەکپارچە و یەکسان لە نێوان ئێران، عێراق و تورکیا هەبوو بەرانبەر ئەو ڕیفراندۆمە."
ئێران هەرلەسەرەتاوە هەڵوێستی تووندی هەبوو دژی ڕیفراندۆمەکەی ۲٥ی ئەیلولی کوردستان کە زیاتر لەسەدا ۹۲ ی بەشداربووان دەنگیان بۆ جیابوونەوەدا لە عێراق، تاران چەندین هەڕەی ئاڕاستەی کورد کرد‌و دوای سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی بۆ ئەنجامنەدانی ڕیفراندۆم، تەواوی هەڕەشەکانی جێبەجێکرد.
هاوشانی ئێران، تورکیاش دژی پڕۆسەی ڕیفراندۆم وەستایەوەو چەندین لێدوان و هەڕەشەی ئاڕاستەی کوردستان کرد، بەڵام پێچەوانەی ئێران لەسەر زەویی تائێستا هەڕەشەکانی جێبەجێ نەکردووە.
لەکاردانەوەی دواین دەستپێشخەری هەرێمیشدا دەربارەی سڕکردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ڕایگەیاند"پاشەکشەی (دەسەڵاتدارانی) باکووری عێراق هەنگاوێکی گرنگە، بەڵام تەواوکەر نییە. پێویستە (دەرئەنجامی) ڕیفراندۆم هەڵبوەشێندرێتەوە."