وێنەو ڤیدیۆ؛ ئاسەواری بومەلەرزەكە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان

13-11-2017 05:56
ئاسەواری بومەلەرزەكە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، 13-11-2017.

 

پەرەگراف

 

بومەلەرزەكەی شەوی 12-11-2017 كە لە تەواوی هەرێمی كوردستان هەستی پێكرا، سەرباری زیانی گیانیو ماددی لە هەرێم(7 كەس گیانیان لەدەستداو سەدانی دیكە برینداربوون)، بەڵام زیانی زۆرتری بە ڕۆژهەڵاتی كوردستان گەیاندووەو تائێستا گیانلەدەستدانی 430 ڕاگەیەندراوەو نزیكەی 7 هەزار كەس برینداربوون.

 

 

ڤیدیۆ؛ ئاسەواری بومەلەرزەكەو گێڕانەوەی ساتی ڕوودانی لەلایەن ژنێكەوە.

 

ناوەندی بومەلەرزەكە سنوری نێوان هەرێم‌و ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە(لە پارێزگاكانی هەڵەبجەو كرماشان) بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر، زۆرترین زیان بەر ناوچەكانی كرماشان كەوتووە بەتایبەت لە سەرپێڵی زەهاب، بەوهۆیەوە 3 ڕۆژ ماتەمینی لەو پارێزگایە ڕاگەیەندرا.