بنەمای پەرەگراف متمانەیە

بارزانی ستایشی بەشداریی توركمانەكان دەكات لە ڕیفراندۆم‌و دەڵێت: ناسنامەی كەركوك كوردستانییە

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان. فۆتۆ: پەرەگراف.

پەرەگراف

مەسعود بارزانی ستایشی هەڵوێست‌و بەشداریی توركمانەكان دەكات لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم‌و دەڵێت، ناسنامەی كەركوك كوردستانییە، بەڵام موڵكی هیچ پێكهاتەیەك نییە بە تەنیا.

ئەو وتانەی بارزانی لەكاتێكدایە حكومەتی عێراق چاوەڕوانی هەڵوێستی ڕوونی هەرێمی كوردستانە بۆ قبوڵكردنی هەڵوەشانەوەی دەرئەنجامی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی كوردستان كە زیاتر لەسەدا 92ی بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ جیابوونەوە لە عێراق‌و دواتر دادگای فیدڕاڵی بە نادەستوریی لەقەڵەميداو بڕیاری هەڵوەشانەوەیدا.

مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییەكانی توركمان، ستایشی هەڵوێست‌و بەشداریی پێكهاتەی توركمانی كردووە لە پڕۆسەی ڕیفراندۆم، بارزانی جەختی لە پێویستیی بەردەوامبوونی پێكەوەژیان‌و بەرگریكردن لە ماف‌و یەكسانیی نێوان سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی‌و ئاینییەكانی كوردستان كردەوە، بەپێی میدیای فەرمیی پارتی.

بارزانی لەگەڵ توركمانەكان دواپێشهاتە سیاسییەكان‌و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم‌و ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردووی تاوتوێ كردووە كە لەو ڕۆژەدا هێزە عێراقییەكان دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندییان سەپاند بەسەر ناوچە جێناكۆكەكان‌و كەركوك‌و خورماتوناوچەكانی دیكەیان كۆنتڕۆڵ كرد.

دەربارەی شاری كەركوك، بارزانی تەئكیدی كردووەتەوە، كە ناسنامەی كەركوك كوردستانییە، بەڵام موڵكی هیچ پێكهاتەیەك نییە بە تەنیا‌و دەبێت ببێتە نمونەی پێكەوەژیانی ئاینی‌و نەتەوەیی.

لە بەرامبەردا سەرۆك‌و سكرتێرو نوێنەری پارتە توركمانییەكانی كوردستان، جەختیان لەوەكردووەتەوە كە ڕیفراندۆم "دەستكەوتێكی مێژوویی هەموو پێكهاتەكانی كوردستانەو دەرخەری حەقیقەت‌و ویستی دانیشتوانی كوردستانە."

باسیان لەوەشكردووە، پێكهاتەی توركمان لەگەڵ كوردو پێكهاتەكانی تری كوردستان چارەنوس‌و دواڕۆژی هاوبەشیان هەیە.

ئەوە لەكاتێكدایە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق 20ی ئەم مانگە بڕیاری كۆتایی لەبارەی ڕیفراندۆمەكەی كوردستان دەركرد و پڕۆسەكەی بە نادەستووری ناساندو ڕایگەیاند، ئەنجامەكەی‌و لێكەوتەو هەر دۆخێك بەهۆی ڕیفراندۆمەوە هاتبێتە ئاراوە هەڵوەشاوەیە.

لەدواین كاردانەوەی هەرێمیشدا، نێچیرڤان بارزانی 27ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، ڕێز لە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی دەگرن دەربارەی هەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆم، وەك ڕازیبوونیش بە جێبەجێكردنی داوایكرد عێراق سەرجەم ئەو بڕیارو هەنگاوانە هەڵبوەشێنێتەوە كە دژی هەرێم جێبەجێی كردوون لە كاردانەوەی ئەو پڕۆسەیەدا.

بەشێكی بڕیارەكەی دادگا فیدراڵی نەمانی ئاسەوارو لێكەوتەكانی ڕیفراندۆمە، نێچیرڤان بارزانی ئەوەی خستەڕوو، دوای ڕیفراندۆم هەرێم هیچ هەنگاوێكی دیكەی نەهاویشتووە، وتی"ئەوەی عێراق دوای ڕیفراندۆم كردویەتی پەرلەمان‌و حكومەت هەرچی پێیانكراوە كردویانە ئاسەوارەكان ئەوانەن كە دەبێ نەمێنن."

ئەو وتانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەوەش جیاواز لە وتەكانی هەفتەی پێشووتری دەربارەی هەمان پرس، ئەوكات دانی نەنا بە بڕیارەكەی دادگاداو هاوكات ڕەتیشی نەكردەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە وەڵامی ئەو پرسیارانەی كە دەربارەی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی ئاڕاستەی دەكرێن خۆی بە دوور دەگرێت لە باسكردنی هەڵوەشانەوە یاخود هەڵنەوەشانەوەی ڕیفراندۆم.

حكومەتی عێراق پێشوازیی لە بڕیارەكەی دادگا دەكات بۆ هەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆم، بەڵام سوورە لەسەرئەوەی تا هەرێم بە فەرمی دان بە هەڵوەشانەوەكەدا نەنێت ئامادەی گفتوگۆ نابێت بۆ چارەسەری كێشەكان كە بودجەو موچەی كوردستان گرنگترینیانن.

هەرچەندە تائێستا هەرێم بەڕوونی دانی بە هەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆمدا نەناوە، بەڵام جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەڕوونی ڕایگەیاندووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوە ڕیفراندۆم هیچ بنەمایەكی دەستوریی نییەو ڕەتیدەكەنەوە.

جەعفەر ئێمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان 2 ڕۆژ دوای بڕیارەكە ڕایگەیاند، دادگای فیدراڵی عێراق تەنها دەسەڵاتی ڕاڤەكردنی دەستوری هەیە، نەك بڕیاردان لەسەر دەستوریی بوون یان دەستوریی نەبوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان بۆ سەربەخۆیی.

ئێمینكی ئەوەشی خستەڕوو، چەندین تێبینییان لەسەر ئەو دادگایەو كارەكانی هەیەو نیگەرانن لە هەموو بێدەنگییەكانی ئەو دادگایە بەرامبەر بە جێبەجێنەكردنی مافەكانی گەلی كورد لە دەستووری عێراقدا، وتی"بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان سیاسییەو هیچ بنەمایەكی دەستووری نییەو دوورە لە ڕوح‌و هەموو ماددەكانی دەستوور. پەرلەمانی كوردستان ئەم بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراق ڕەتدەكاتەوە."

هاوكات مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە ئەنجامی ڕیفراندۆم بە هیچ بڕیارێك هەڵبوەشێتەوە‌و تەئكید دەكاتەوە هیچ بنەمایەكی یاسایی‌و دەستووری نییە بۆئەوكارە.

هەرێمی كوردستان یەك مانگ دوای ڕیفراندۆم پێشنیاری سڕكردنی ئەنجامەكەی خستەڕوو، بەڵام بەغدا بەدەمیەوە نەهات‌و سوربوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی، هاوكات لە یەكەم چاوپێكەوتنی دوای ڕیفراندۆم(7ی ئەم مانگە) مەسعود بارزانی دەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم ڕایگەیاند"كێ دەتوانێت سێ ملیۆن دەنگ هەڵبوەشێنێتەوە؟ لەڕاستیدا زۆر بێمانایە ئەم سووربوونە(لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕیفراندۆم). هیچ ڕێگایەك نییە بتوانێت ئەنجامی ڕیفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە."

بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە نادەستوریی بوونی ڕیفراندۆم بەواتای چی دێت؟ د.لەتیف مستەفا، پسپۆڕی یاسای دەستوریی‌و ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا دەڵێت "بڕیاری دادگاكە، مادەم ئێمە بەشێكین لە عێراق مولزەمە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان لە عێراقدا."

ئەو پسپۆڕەی یاسای دەستوری بۆ پەرەگراف تەئكیدی لەوەكردەوە بڕیارێكی لەوجۆرە بە مانای هەڵوەشانەوەی ڕیفراندۆم نایەت، وتی"بەمانای هەڵوەشانەوە تەنها خەڵكی كوردستان دەتوانێت بیكات."

لەتیف مستەفا باسلەوەشدەكات، ئەگە‌ر دەسەڵاتی هەرێم پابەندبوون ڕابگەیەنێت بەو بڕیارەوە، لە داهاتوودا دەسەڵاتدارێكی دیكە لە هەرێم حوكم بگرێتەدەست دەتوانێت كاربە ئەنجامی ڕیفراندۆمەكە بكات لە ناوخۆدا، بەڵام بۆلایەنی دەرەكی پرسێكی سیاسییە‌و ئەوكات لایەنە سیاسییەكەو هێز، ڕۆڵ دەبینن.

بە بڕوای ئەو پسپۆڕەی یاسای دەستوری، هەرچەندە ڕیفراندۆمەكەی كوردستان لەڕووی یاساییەوە "ئیشكالیەتی لەسەرە‌و لە ناوچەی جێناكۆك كراوەو كەس دانیپێدانەناوە" بەڵام دەشڵێت"ڕاپرسی پێچەوانەی دەستور نییە، بڕیاری جیابوونەوە پێچەوانەی دەستوورە، ڕاپرسی كارێكی نادەستوریی نییە، ئەگەر پڕۆفیشناڵانە بكرێت، بەڵام ڕەنگە دادگاكەش فشاری سیاسی لەسەر بێت."

ئه‌م بابه‌ته 678 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

قادری حاجی عەلی ڕەخنەی تووند لە بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان دەگرێت

قادری حاجی عەلی نامەیەك ئاڕاستەی بەرپرسانی بزووتنەوەكەی دەكات‌و تێیدا ڕەخنەی تووندیان لێدەگرێت بەهۆی كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی لەژێرناوی سەركردایەتی هاوبەش‌.

سەڵاحەدین بەهادین: بەرەوپێشچوون هەیە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی هەرێم‌و توركیا

سەڵاحەدین بەهادین ڕایگەیاند، بەرپرسانی خاوەن بڕیارو كاریگەری توركیای بینیوەو تاڕادەیەكی دڵخۆشكەر بەرەوپێشچوون هەیە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان.

وتەبێژی پارتی: هەڵوەشانەوەی حكومەت كێشەی گەورە دروست دەكات

پارتی دەڵێت، هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێم كێشەیەكی گەورە دروستدەكات‌و سەرقاڵی دیراسەكردنی پڕۆژەكەی بزوتنەوەی گۆڕانن و دواتر وەڵامیان دەدەنەوە.

بارزانی ستایشی بەشداریی توركمانەكان دەكات لە ڕیفراندۆم‌و دەڵێت: ناسنامەی كەركوك كوردستانییە

2017-11-30 17:21:26