بنەمای پەرەگراف متمانەیە

قوباد تاڵەبانی: جورئەت نەبووە ڕوبەڕوی فیرعەونەكان بوەستینەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

جێگری سەرۆكی حكومەت دانبەوەدا دەنێت لە هەرێمی كوردستان لێپرسینەوە لەوكەسانە ناكرێت كە دەسەڵاتدارن‌و گەندەڵیی گەورە دەكەن، دەڵێت، فیرعەون هەن زەوی داگیردەكەن، ڤێلا دروستدەكەن، بازرگانی دەكەن، قاچاخچێتی دەكەن، خەڵك دەكوژن، ڕۆژنامەنوس دەكوژن، هەزارو یەك ئیشی خراپ دەكەن، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕوبەڕویان بوەستینەوە.

ئەو وتانەی قوباد تاڵەبانی دوای سەردانێكی بوو بۆ دەستەی دەستپاكی هەرێم‌و پشتیوانیی حكومەتی بۆ دەستەكە دووپاتكردەوەو داوای لێبوردنی كرد كە وەك پێوست هاوكاری دەستە نەبوون، ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسانی باڵا كە گەندەڵی دەكەن چەكدار لەدەوری خۆیان كۆدەكەنەوە بۆ خۆپاراستن‌و سەرانە وەرگرتن لە خەڵك.

قوباد تاڵەبانی بۆ میدیاكانی یەكێتی قسەیكردو باسیلەوەكرد پێویستە دوربكەونەوە لەو ئالیەتە تەقلیدییانەی كە تائێستا دانراون بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، نمونەی ئەوەی هێنایەوە پێشتر لیژنە پێكهاتووە بۆ چاودێریكردنی بابەتێك، بەڵام كەسێكی گەندەڵ دانراوە وەكو سەرۆكی ئەو لیژنەیە‌و هەربۆیە نەگەیشتووەتە ئەنجام.

جێگری سەرۆكی حكومەت وتیشی"هاتوین معاون مدیر یاخود مدیر ناحیەو مدیرعامێك وەكو گەندەڵ ناسراوەو گیراوە كەچی فیرعەون هەن لەم كوردستانە زەوی داگیردەكەن، ڤێلا دروستدەكەن، بازرگانی دەكەن، قاچاخچێتی دەكەن، خەڵك دەكوژن، ڕۆژنامەنوس دەكوژن، هەزارو یەك ئیشی خراپ دەكەن، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕوبەڕویان بوەستینەوە."

هەرچەندە قوباد تاڵەبانی ئامادەنەبوو ناوی ئەو كەسانەی ئاشكرا بكات، بەڵام وتی"خۆتان دەزانن ئەوانە كێن ڕۆژانە هەرئەو كەسانەن زیاتر لەهەر كەسێكی دیكە لەسەر كەناڵەكانی تەلەفزیۆن باسی گەندەڵی دەكەن، خۆیان‌و كامل بۆیاخیان دێنەسەر تەلەفزیۆن‌و كۆڕو كۆبوونەوە دەكەن باسی گەندەڵی دەكەن، بەڵام خۆیان لەهەموو كەس گەندەڵترن، كۆمەڵە چەكدارێك لەدەوری خۆیان كۆدەكەنەوەو سەرانە لە خەڵك‌و دوكاندار وەردەگرن‌و تەهدیدی خەڵك دەكەن، لەهەمان كاتیشدا كە خۆیان بە پاڵەوان دەناسێنن كە لە كوردستان دەقەومێت بەرەی جەنگ چۆڵ دەكەن‌و چەك‌و تەقەمەنی بەجێدەهێڵن‌و بە ترس‌و لەرزەوە ڕادەكەن، ئەو چەك‌و تەقەمەنییەش كە لەگەڵ خۆیان دەیبەن لە بازاڕی قاچاخدا دەیفرۆشنەوەو دێنەسەر تەلەفزیۆن‌و باسی گەندەڵی دەكەن."

بەپێی ئامارەكانی دەستەی دەستپاكی، 123 كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا كراون‌و 190 داوای هەواڵدەریی هەن كە لێكۆڵینەوەیان تێدادەكرێت‌و 178 كەیسی داوای سزایی كە لە ژێر ئیشرافی دادوەری لێكۆڵینەوەدان.

دانپێدانانی قوباد تاڵەبانی بۆ لێنەپرسینەوە لەو كەسانەی بەرپرسن‌و گەندەڵیی گەورە دەكەن لەكاتێكدایە ناوبراو جێگری سەرۆكی حكومەتەو حزبەكەشی دەسەڵاتداری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان‌و ڕاپەڕینە.

جێگری سەرۆكی حكومەت داوای پشتیوانیی خەڵكی كوردستانی كرد بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی‌و ئەوەی خستەڕوو، بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی كۆدەنگی‌و هەواڵی هەموولایەك پێویستەو داوای لێبوردنی كرد كە نەیانتوانیوە وەك پێویست پشتیوانیی دەستەی دەستپاكی بكەن‌و بۆئەوەی بە جورئەتەوە ڕوبەڕوی فیرعەونەكان ببنەوە، نەك تەنها ئەو كەسانەی لەئاستی خوارەوە بەشداربوون لە گەندەڵی.

قوباد تاڵەبانی باسیلەوەشكرد، وەك حكومەت هەوڵی شەفافیەتیانداوەو بەڵێنیانداوە ئەوەی پێیاندەكرێت ئەنجامی دەدەن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی‌و نەهێشتنی تەجاوزات‌و ڕوخاندنی تەجاوزات‌و لێسەندنەوەی ئەو زەوییانەی بەناهەق دراون بە كەسانێك بەهۆی ئەوەی واستە یاخود خزمایەتییان هەبووە لە كەسێكی بەرپرسەوە.

ئەنجامدانی چاكسازی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، لەدوای ڕوخانی رژێمی بەعسەوە‌و بەتایبەتتر لەسەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنەوە لەساڵی 2009، بەردەوام دروشم‌و بنەمای زۆربەی پڕۆژەكانی حزب‌و حكومەت بووە، بەبێ‌ ئەوەی شتێكی ئەوتۆی لێ‌ سەوز ببێت بەتایبەت لە ئاستی باڵاو گەندەڵیی گەورەدا.

لە ئێستادا چڕبوونەوەی هەوڵەكانی دەسەڵات بۆ چاكسازی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، هاوكاتە لەگەڵ ناڕەزایی بەردەوامی خەڵك‌و موچەخۆران چونكە قەیرانی دارایی، جگە لەدواكەوتنی موچە هەزاران پڕۆژەی ڕاگرت‌و بازاڕیشی بەتەواوی سست كرد.

دەستەی دەستپاكی هەرێم ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی دژایەتی گەندەڵی كە 9-12ی هەموو ساڵێكە، كاروچالاكیی‌و ئامارەكانی گەندەڵی ئاشكراكرد.

ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئەوەی خستەڕوو، 190 داوای هەواڵدەرییان هەیە كە لێكۆڵینەوەی تێدادەكرێت‌و هێشتا نەخراوەتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە، هەروەها 178 كەیسی داوای سزاییان هەیە كە لە ژێر ئیشرافی دادوەری لێكۆڵینەوەدان.

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی وتیشی"123 كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا كراون، 39یان حوكمی كۆتایی تێدا دراوە لەوانەش 18 یان ئیدانەكراون لە چەند مانگێك تا 8 ساڵ بەندكردنیان تێدایە، ئەوەی ماوەتەوە‌و چاوەڕوانی حوكمی دادگا دەكات 57 كەیسن."

وەك حاكم ئەحمەد ئەنوەر خستیەڕوو، ئەمساڵ زۆرترین داوا لە كەرتی وەزارەتی دارایی‌و ئابوری بووە كە 76 كەیس بوون، دوای ئەویش وەزارەتەكانی ناوخۆو پەروەردەو كارەبان.

كاركردن لەسەر دۆسیەكانی چاكسازی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لەكاتێكدایە، هەرێم جگە لەقەیرانە ئابورییەكەی، لەهەشت ساڵی ڕابردوودا كەمترین ئارامیی سیاسی بەخۆیەوە بینیوە.

لەپاڵ سەرۆكایەتی هەرێم‌و حكومەتدا، زۆرینەی حزبەكانیش بەتایبەت ئەوانەی لە پەرلەمان كورسییان هەیە، لەساڵانی ڕابردوو چەندین پڕۆژەیان بۆ چاكسازی بڵاوكردۆتەوە، بەبێ‌ ئەوەی بتوانن یەك پڕۆژەی هاوبەش‌و گشتگیری تێدا گەڵاڵە بكەن.

لەپاڵ ونبوونی دەرئەنجامی پڕۆژەكان‌و ئاشكرا نەكردنیان، كەسانی كەمتەرخەم یان تۆمەتبار بەگەندەڵیی دیارنین، خەڵكی كوردستان تائێستا بینەری هیچ دادگاییەك دەربارەی ئەو جۆرە دۆسیەیانە نەبوون كە كەسانی باڵا ڕۆڵیان تێدا هەبووەو گەندەڵییان كردووە.

ئه‌م بابه‌ته 469 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

هاكان فیدان شكستیهێنا لە ئازادكردنی دوو میتەكەی لای پەكەكە

لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسەی میتی توركیا كە لەلایەن پەكەكەوە لە سنوری سلێمانی دەستگیركران بەردەوامە، سەرجەم هەوڵەكانی هاكان فیدان بۆ ئازادكردنیان شكستیهێناوە.

یوسف محەمەد پشتیوانیی بۆ عەبادی ڕاگەیاند لە شەڕی دژی گەندەڵی لە عێراق‌و هەرێم

یوسف محەمەد ڕایگەیاند، بە تەواوی پشتیوانی لە هەوڵەكانی عەبادی دەكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی‌و داوا دەكەن جەنگی دژی گەندەڵی، كەسی لێ هەڵاوێرد نەكرێت لە عێراق‌و هەرێم.

دوو منداڵ لە 16ی ئۆكتۆبەردا لە كەركوك بە گولـلە كوژراون

سیروان شامل پۆلیسە لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك، لەكاتی بارگرژییەكانی 16ی ئۆكتۆبەر پێشوازی لە بریندارەكان دەكرد، لەپڕو لەنێو نەخۆشخانە هاوسەرەكەی بەرچاوكەوت كە بەكوڵ دەگریا..

نێچیرڤان بارزانی داوای هاوكاریی بەپەلە دەكات بۆ ئاوارەكانی كەركوك‌و خورماتوو

نێچیرڤان بارزانی داوای هاوكاریی بەپەلەی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكات بۆ ئاوارەكانی كەركوك‌و خورماتو و لێكۆڵینەوە لە پێشێلكاریی هێزە عێراقییەكان.

قوباد تاڵەبانی: جورئەت نەبووە ڕوبەڕوی فیرعەونەكان بوەستینەوە

2017-12-10 15:34:17