بنەمای پەرەگراف متمانەیە

یوسف محەمەد: مافیاكانی گەندەڵی حوكمی هەرێم دەكەن

سەرۆكی پەرلەمان داوای هەنگاوی كرداریی خێرا دەكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی.

پەرەگراف

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە ترۆپكی تێكدانی ژیان‌و بەڕادەیەكە ئێستا "مافیاكانی گەندەڵی حوكمی هەرێم دەكەن"، دەشڵێت، كاتی هەنگاوی كرداریی خێرایە.

ئەو وتانەی یوسف محەمەد لە میانی پەیامێكیدا هاتووە كە بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی(9-12ی هەموو ساڵێكە) بڵاویكردووەتەوە‌و دەڵێت"كاتی چاوەڕێ كردن لە كۆتایی نزیك بوەتەوەو ئیتر كاتی هەنگاوی كرداریی خێرایە، وەگەرنا ژیانی خەڵك‌و قەوارەی هەرێم لە مەترسیدایە."

سەرۆكی پەرلەمان باسلەوەشدەكات، گەندەڵی بوەتە هۆی نغرۆكردنی ئابوریی هەرێم لە قەرزی ناوخۆیی‌و دەرەكی، بە ئەرك‌و جەنگی سەرەكیی‌و هەنوكەیی هەموو ئەوانەی دەزانێت كە لە گەندەڵی نەگلاون، ڕێبەرایەتیكردنی خەڵكی كوردستان بكەن لە ڕوبەڕوبونەوەی مافیاكانی گەندەڵی بە هەمو شێوازێك.

هەر ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت دانیبەوەدانا لە هەرێمی كوردستان لێپرسینەوە لەوكەسانە ناكرێت كە دەسەڵاتدارن‌و گەندەڵیی گەورە دەكەن، وتی"فیرعەون هەن زەوی داگیردەكەن، ڤێلا دروستدەكەن، بازرگانی دەكەن، قاچاخچێتی دەكەن، خەڵك دەكوژن، ڕۆژنامەنوس دەكوژن، هەزارو یەك ئیشی خراپ دەكەن، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕوبەڕویان بوەستینەوە."

هەرچەندە قوباد تاڵەبانی ئامادەنەبوو ناوی ئەو كەسانەی ئاشكرا بكات، بەڵام وتی"خۆتان دەزانن ئەوانە كێن ڕۆژانە هەرئەو كەسانەن زیاتر لەهەر كەسێكی دیكە لەسەر كەناڵەكانی تەلەفزیۆن باسی گەندەڵی دەكەن، خۆیان‌و كامل بۆیاخیان دێنەسەر تەلەفزیۆن‌و كۆڕو كۆبوونەوە دەكەن باسی گەندەڵی دەكەن، بەڵام خۆیان لەهەموو كەس گەندەڵترن، كۆمەڵە چەكدارێك لەدەوری خۆیان كۆدەكەنەوەو سەرانە لە خەڵك‌و دوكاندار وەردەگرن‌و تەهدیدی خەڵك دەكەن."

دانپێدانانی قوباد تاڵەبانی بۆ لێنەپرسینەوە لەو كەسانەی بەرپرسن‌و گەندەڵیی گەورە دەكەن لەكاتێكدایە ناوبراو جێگری سەرۆكی حكومەتەو حزبەكەشی دەسەڵاتداری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجەو ئیدارەكانی گەرمیان‌و ڕاپەڕینە.

بەپێی ئامارەكانی دەستەی دەستپاكی، 123 كەیسی گەندەڵی ڕەوانەی دادگا كراون‌و 190 داوای هەواڵدەریی هەن كە لێكۆڵینەوەیان تێدادەكرێت‌و 178 كەیسی داوای سزایی كە لە ژێر ئیشرافی دادوەری لێكۆڵینەوەدان.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا دەڵێت"لەهەر شوێنێك لە دونیادا بكرێت دەبێت بەدوای گەندەڵكارانی هەرێم‌و بەدادگایی گەیاندنیان بچین مادەم لە هەرێمدا ئەم كارە ئەستەم بێت."

یوسف محەمەد پێشیوایە، ئەم حكومەتەی ئێستا بە هیچ شێوەیەك ناتوانێت دژی گەندەڵی بوەستێتەوەو چاكسازی بكات، "چونكە بەشێكی زۆریان خۆیان لە گەندەڵی گلاون‌و حكومەت خۆی بەرپرسیارە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی. ئەو ئیلتیزامە گەورە ئابورییانەی ئەم حكومەتە لەسەر گەلی كوردستان دروستی كردوە، هەرگیز پێی جێبەجێ ناكرێت. بۆیە باشترین كارێك كە ئەم حكومەتە بیكات داننانە بە شكست‌و هەڵگرتنی بەرپرسیاری‌و وازهێنانە."

ئەنجامدانی چاكسازی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، لەدوای ڕوخانی رژێمی بەعسەوە‌و بەتایبەتتر لەسەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنەوە لەساڵی 2009، بەردەوام دروشم‌و بنەمای زۆربەی پڕۆژەكانی حزب‌و حكومەت بووە، بەبێ‌ ئەوەی شتێكی ئەوتۆی لێ‌ سەوز ببێت بەتایبەت لە ئاستی باڵاو گەندەڵیی گەورەدا.

هەفتەی ڕابردووش یوسف محەمەد كوردستان لە میانی وتارێكیدا لە پەرلەمانی ئەوروپا، پشتیوانی بۆ هەوڵەكانی حەیدەر عەبادی ڕاگەیاند بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی‌و داوای كرد جەنگی دژی گەندەڵی، كە هیچی كەمتر نیە لە جەنگی دژی تیرۆر، هەمەلایانەو گشتگیر بێت‌و كەسی لێ هەڵاوێرد نەكرێت لە عێراق‌و هەرێمی كوردستان. 

لەپاڵ سەرۆكایەتی هەرێم‌و حكومەتدا، زۆرینەی حزبەكانیش بەتایبەت ئەوانەی لە پەرلەمان كورسییان هەیە، لەساڵانی ڕابردوو چەندین پڕۆژەیان بۆ چاكسازی بڵاوكردۆتەوە، بەبێ‌ ئەوەی بتوانن یەك پڕۆژەی هاوبەش‌و گشتگیری تێدا گەڵاڵە بكەن.

لەگەڵ ونبوونی دەرئەنجامی پڕۆژەكان‌و ئاشكرا نەكردنیان، كەسانی كەمتەرخەم یان تۆمەتبار بەگەندەڵیی دیارنین، خەڵكی كوردستان تائێستا بینەری هیچ دادگاییەك دەربارەی ئەو جۆرە دۆسیەیانە نەبوون كە كەسانی باڵا ڕۆڵیان تێدا هەبووەو گەندەڵییان كردووە.

ئه‌م بابه‌ته 353 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

قوباد تاڵەبانی: جورئەت نەبووە ڕوبەڕوی فیرعەونەكان بوەستینەوە

جێگری سەرۆكی حكومەت دانبەوەدا دەنێت لە هەرێم لێپرسینەوە لەوكەسانە ناكرێت كە دەسەڵاتدارن‌و گەندەڵیی دەكەن، دەڵێت، فیرعەون هەن، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕوبەڕویان بوەستینەوە.

هاكان فیدان شكستیهێنا لە ئازادكردنی دوو میتەكەی لای پەكەكە

لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسەی میتی توركیا كە لەلایەن پەكەكەوە لە سنوری سلێمانی دەستگیركران بەردەوامە، سەرجەم هەوڵەكانی هاكان فیدان بۆ ئازادكردنیان شكستیهێناوە.

یوسف محەمەد پشتیوانیی بۆ عەبادی ڕاگەیاند لە شەڕی دژی گەندەڵی لە عێراق‌و هەرێم

یوسف محەمەد ڕایگەیاند، بە تەواوی پشتیوانی لە هەوڵەكانی عەبادی دەكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی‌و داوا دەكەن جەنگی دژی گەندەڵی، كەسی لێ هەڵاوێرد نەكرێت لە عێراق‌و هەرێم.

دوو منداڵ لە 16ی ئۆكتۆبەردا لە كەركوك بە گولـلە كوژراون

سیروان شامل پۆلیسە لە نەخۆشخانەی گشتی كەركوك، لەكاتی بارگرژییەكانی 16ی ئۆكتۆبەر پێشوازی لە بریندارەكان دەكرد، لەپڕو لەنێو نەخۆشخانە هاوسەرەكەی بەرچاوكەوت كە بەكوڵ دەگریا..

یوسف محەمەد: مافیاكانی گەندەڵی حوكمی هەرێم دەكەن

2017-12-10 20:27:55