بنەمای پەرەگراف متمانەیە

گۆڕان

مەسرور بارزانی: بەغدا خۆی لە دانوستان دەدزێتەوەو بژاردەی رێكاری سەربازیی بەلاوە نەناوە

مەسرور بارزانی، ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان. فۆتۆ؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

مەسرور بارزانی دەڵێت، بەغدا خۆی لە دانوستان لەگەڵ هەرێم دەدزێتەوەو هێشتا بژاردەی رێكاری سەربازیی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان بەلاوە نەناوە، نێچیرڤان بارزانیش داوا لە ئەڵمانیا دەكات ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا.

ئەو وتانەی ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لەمیانی كۆبوونەوەیدا بووە لەگەڵ سیریل نۆن باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق‌و شاندی یاوەری كە پەیوەندییەكانی هەرێم‌و ئەڵمانیاو ڕەوشی ناوچەكەو كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێ كردووە.

حكومەتی عێراق دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەكەی كوردستان چەندین ڕێكاری دژی هەرێم گرتەبەر، لەڕێی هێزی سەربازییەوە دەسەڵاتەكانی سەپاند بەسەر ناوچە جێناكۆكەكان‌و كۆنتڕۆڵی كردنەوە، ئێستاش سەرباری داواكاریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ لە نێوان هەرێم‌و بەغدا، بەڵام عێراق سوورە لەسەرئەوەی ئامادەی گفتوگۆ نابێت تا هەرێم پابەندنەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆمەكە.

مەسرور بارزانی، دەڵێت"هەرێمی كوردستان خوازیارە هەڵەكانی ڕابردوو لە عێراقدا دووبارە نەكرێنەوە، چونكە ناسەقامگیریی زیاتری لێ دەكەوێتەوەو زەمینە بۆ گەشەكردنەوەی تیرۆر دەڕەخسێتەوە، ئەمەش كێشەی زیاتری بۆ ناوچەكە و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لێ دەكەوێتەوە."

لە بارەی دوا ڕەوشی نێوان هەولێر و بەغدا، ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم وتی"بەغدا خۆی لە دانوستانەكان دەدزێتەوە و ئاماژە مەیدانییەكانیش لەم ڕۆژانەدا دەرخەری ئەوەن كە دەسەڵاتدارانی بەغدا هێشتا بژاردەی ڕێكاری سەربازیی بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكان بەلاوە نەناوە، ئەمانەش ئاماژەی مەترسیدارن و هەڕەشە لەسەر سەقامگیریی كۆی ناوچەكە دروست دەكات."

مەسرور بارزانی تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، هەرێمی كوردستان خوازیارە هەرچی زووە دانوستانەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەستپێبكاتەوەو گوشار و ئابڵوقەكانی سەر هەرێم لابدرێن.

هاوكات باڵیۆزی ئەڵمانیا لە پەیوەست بە گرژییەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا، هەڵوێستی وڵاتەكەی دووپاتكردەوە لە پشتگیریی هەرچی زووتر دەستپێكردنی دانوستانەكان لە سەر بنەمای دەستورو ئەوەی خستەڕوو، هەوڵەكانیان چڕدەكەنەوە بۆ ئەوەی ڕەوشەكە لەم چەقبەستووییە دەربچێت‌و بە كردەوە دانوستانەكان دەستپێبكات.

سیریل نۆن تەئكیدی لەوەشكردووەتەوە، وڵاتەكەی پشتگیریی هەرێمی كوردستانێكی بەهێز و پێشكەوتوو و مافە دەستوورییەكانی كوردستان لە عێراقدا دەكات.

هەر ئەمڕۆ باڵیۆزی ئەڵمانیا لەگەڵ نێچیرڤانی بارزانی كۆبووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی حكومەت هیوای خواستووە ئەڵمانیا ڕۆڵی خۆی بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەركردنی كێشەكان بگێڕێت و بە پێویستی زانیوە بەپێی دەستوور، بەغدا مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا بكات.

داوای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەكاتێكدایە، حكومەتی عێراق چاوەڕوانی هەڵوێستی ڕوونی هەرێمی كوردستانە بۆ قبوڵكردنی هەڵوەشانەوەی دەرئەنجامی ڕیفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی كوردستان كە زیاتر لەسەدا 92ی بەشداربووان دەنگیان بە بەڵێ دا بۆ جیابوونەوە لە عێراق‌و دواتر دادگای فیدڕاڵی بە نادەستوریی لەقەڵەمیداو بڕیاری هەڵوەشانەوەیدا.

ئه‌م بابه‌ته 2272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
adnan osman

یوسف محەمەد: مافیاكانی گەندەڵی حوكمی هەرێم دەكەن

سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند، گەندەڵی گەیشتووەتە ترۆپكی تێكدانی ژیان‌و بەڕادەیەكە ئێستا "مافیاكانی گەندەڵی حوكمی هەرێم دەكەن"، دەشڵێت، كاتی هەنگاوی كرداریی خێرایە.

قوباد تاڵەبانی: جورئەت نەبووە ڕوبەڕوی فیرعەونەكان بوەستینەوە

جێگری سەرۆكی حكومەت دانبەوەدا دەنێت لە هەرێم لێپرسینەوە لەوكەسانە ناكرێت كە دەسەڵاتدارن‌و گەندەڵیی دەكەن، دەڵێت، فیرعەون هەن، بەڵام ئەو جورئەتە نەبووە ڕوبەڕویان بوەستینەوە.

هاكان فیدان شكستیهێنا لە ئازادكردنی دوو میتەكەی لای پەكەكە

لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو بەرپرسەی میتی توركیا كە لەلایەن پەكەكەوە لە سنوری سلێمانی دەستگیركران بەردەوامە، سەرجەم هەوڵەكانی هاكان فیدان بۆ ئازادكردنیان شكستیهێناوە.

یوسف محەمەد پشتیوانیی بۆ عەبادی ڕاگەیاند لە شەڕی دژی گەندەڵی لە عێراق‌و هەرێم

یوسف محەمەد ڕایگەیاند، بە تەواوی پشتیوانی لە هەوڵەكانی عەبادی دەكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی‌و داوا دەكەن جەنگی دژی گەندەڵی، كەسی لێ هەڵاوێرد نەكرێت لە عێراق‌و هەرێم.

مەسرور بارزانی: بەغدا خۆی لە دانوستان دەدزێتەوەو بژاردەی رێكاری سەربازیی بەلاوە نەناوە

2017-12-11 20:04:58