بنەمای پەرەگراف متمانەیە

سەرجەم دامەزراوەكانی گۆڕان دەچنە خزمەتی هەڵبژاردنەوە

بانگەشەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، 17-9-2013. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

گۆڕان بڕیاری لە بەرنامەی سیاسی‌و دروشمەكانی بزووتنەوەكەیدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوكات چارەسەری كێشە ناوخۆییەكانیان دواخست‌و سەرجەم دامەزراوەكانیان دەچنە خزمەتی هەڵبژاردنەوە.

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە درێژایی ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەدا بوو بۆ تاوتوێ كردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكە، چەندین ڕێوشوێنی پێویست‌و بڕیاری گرنگ دراون بۆ سازدانی هاوڵاتیانی كوردستان‌و بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی دەنگ لە هەڵبژاردنەكان، هەروەها گۆڕان پێویستییەكانی سەركەوتنی ئەو هەڵبژاردنەی دیاریكردووەو شێوازی دابینكردنیانی دەستنیشانكردووە.

كۆبوونەوەكەی جڤاتی نیشتمانی كە باڵاترین دامەزراوەی بڕیاردانی گۆڕانە، دوای 2 هەفتەبوو لە دواخستنی بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی بزووتنەوەكەوە، تائێستاش كێشەكان بە چارەسەر نەكراوی ماونەتەوە، هەرچەندە ناڕازییەكان چاویان لەسەر ئەوەبوو ئەو كۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ كێشەكان یەكلایی بكاتەوە، بەڵام چارەسەری كێشەكان دواخراوە.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بزووتنەوەی گۆڕان بە پەرەگرافی وت"جیاوازی بیروبۆچوون لەسەر چەند بڕیارێكی ناوخۆیی ئاساییەو دوای هەڵبژاردن تاوتوێی ئەو پرسانە دەكەین‌و ڕێگا نادەین ئەو كێشانە كاریگەریی لەسەر دەنگی گۆڕان دروست بكەن بۆ هەڵبژاردن."

ئەو سەرچاوەیە كە داوایكرد ناوی نەهێنرێت، تەنها ئەوەندەی بە پەرەگراف وت‌و ئامادەنەبوو وەڵامی هیچ پرسیارێكی دیكە بداتەوەو وتی"دۆخەكە قسەی دیكە هەڵناگرێت."

پرسی گەرمی ناوخۆی گۆڕان‌و كۆڕو كۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەو بزووتنەوەیە هەڵوێست‌و نیگەرانیی دەنگە ناڕازییەكانە كە بەم دواییانە چووە قۆناغێكی تووندتر.

عوسمانی حاجی مەحمود ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان‌و كەسایەتی دیاری بزووتنەوەكە ڕابەرایەتی ناڕازییەكان دەكات‌و هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی كردووە، ئەگەر كێشەكان چارەسەر نەكرێن‌و جڤاتی نیشتمانی نەكرێتە ناوەندی بڕیاردان، هەریەكە لە قادری حاجی عەلی كەسایەتیی دیارو شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن‌و زۆرینەی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی پشتیوانیی دەكەن.

كێشەكانی ناو گۆڕان بڕیاردانی چەند گۆڕانكارییەكە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ جڤاتی نیشتمانی دراون، سەرەكیترینیان گۆڕانكارییە لە ڕاگەیاندنی بزووتنەوەكە، ئەوەش دوای ئەوەی عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی گۆڕان، دواین بڕیاری نەوشیروان مستەفای هەڵوەشاندەوە كە ڕاگەیاندنەكانی یەكخستبوو لە ژێر ناوی میدیای گۆڕان.

عومەری سەید عەلی كەناڵی كەی ئێن ئێنی جیاكردەوەو كەسێكی نزیكی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفای كردبە بەڕێوەبەری، ئەوەش نیگەرانیی فراوانی لێكەوتەوەو بە پێچەوانەی دەستووری ناوخۆیی گۆڕان لەقەڵەمدرا.

خاوەندارێتیی ڕاگەیاندنی گۆڕان‌و بەتایبەت كەناڵی كەی ئێن ئێن یەكێكە لەو پرسانەی لەناو گۆڕاندا لەدوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفاوە زۆرترین مشتومڕی لەسەرە.

هەریەكە لە نماو چیا كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا چاویان لەسەر ئەوەیە ڕاگەیاندن بخەنەژێر ڕكێفی خۆیانەوە بۆئەوەش كاربۆئەوە دەكەن بخرێتەسەر كۆمپانیای وشە كە بەناوی خۆیانەوەیە، ئەوەش پێچەوانەی دواین بڕیاری باوكیانەو كێشەكانی ناو گۆڕانی قوڵتر كردووەتەوە.

بەرپرسانی گۆڕان خۆیان بەدوور دەگرن لە قسەكردن بۆ ڕاگەیاندنەكان بەناوی خۆیانەوە، پێشتر پەرەگراف قسەی لەگەڵ ناڕازییەكانی ناو ئەو بزووتنەوەیە كردبوو، ئەوان سووربوون لەسەرئەوەی پرسی خاوەندارێتی ڕاگەیاندن لە جڤاتی نیشتمانی بڕیاری لێبدرێت‌و یەكلایی بكرێتەوە.

ئەو دۆخە ناوخۆییەی گۆڕان لەكاتێكدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەبەردەم ئەو بزووتنەوەیەدایەو مانگی داهاتوو هەڵمەتی بانگەشە دەستپێدەكات، ئەوەش وایكردووە ئاڕاستە جیاوازەكانی ناو گۆڕان بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن‌و هەوڵبدەن بزووتنەوەكەیان لە زیان بپارێزن.

جڤاتی نیشتمانی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیدا داوا لە هەموو دەنگدەرانی كوردستان دەكات ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار بكەن بەمەبەستی بەشداربوونیان لە پڕۆسەی هەڵبژاردن.

دەقی ڕاگەیەندراوی كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

ئەمڕۆ، 10/3/2018، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدا، هاوڕێیانی جڤاتی نیشتمانی بەهەستێكی بەرزی بەرپرسیارێتییەوە تاوتوێی تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەیان كرد، كە بریتی بو لە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەكۆبونەوەكەدا چەندین رێوشوێنی پێویست و بڕیاری گرنگ دران بۆ سازدانی هاوڵاتیانی كوردستان و بەدەستهێنانی زۆرترین ژمارەی دەنگ لە هەڵبژاردنەكان، هەروەها بڕیار لەسەر بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و دروشمەكانی هەڵبژاردن درا و پێویستییەكانی سەركەوتنی ئەم هەڵبژاردنە دیاریكران و شێوازی دابینكردنیان دەستنیشانكرا.

هاوڵاتیانی كوردستان

یەكێك لە خەسڵەتەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە یەكەم رۆژی راگەیاندنییەوە، راستگۆیی بوە لەگەڵ دەنگدەرەكانی و هاوڵاتیانی كوردستان. ئێمە لەهەشت ساڵی رابردو لە بەغدا خاوەن بەرنامە و هەڵوێستی نیشتیمانی و نەتەوەیی بوین، هەمیشە داكۆكیمان لەداواكارییەكانی خەڵكی كوردستان و بژێوییان كردوە. پاراستنی دەسكەوتە دەستورییەكانی خەڵكی كوردستان و قەوارەی دەستوریی هەرێمی كوردستان یەكێكی تر بون لە كارەكانمان. هەروەها پشتیوانێكی سەرسەختی سەروەری یاسا و چەسپاندنی پرنسیپەكانی دیموكراسی و شەراكەتی راستەقینە لە بڕیار و دەسەڵاتی سیاسی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و دژایەتیكردنی گەندەڵی و گێڕانەوەی كەركوك و ناوچە كوردستانییە دابڕێنراوەكان بوین بۆسەر هەرێمی كوردستان. ئەگەر بەرنامە نیشتمانی و نەتەوەییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا لەبەر چاو بگیرابان، هەرێمی كوردستان توشی ئەو شكست و پاشەكشێیەی ئێستا نەدەبو.

هەربەم بۆنەیەوە داوا لە هەمو دەنگدەرانی كوردستان دەكەین ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار بكەن.

لەكۆتاییدا جڤاتی نیشتمانی بڕیاریدا سەرجەم دامەزراوەكانی گۆڕان، هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پێشو، لەخزمەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی گۆڕان بن.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
10/3/2018

ئه‌م بابه‌ته 506 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بە ڤیدیۆ؛ ڕابردوو، ئێستاو داهاتووی عەفرین وێران دەكرێت

هێرشی توركیا بۆسەر عەفرین پێینایە 50یەمین ڕۆژ، ژیانی خەڵكی ناوچەكە لەوپەڕی خراپیدایەو خانووی هاوڵاتیان‌و شوێنەوارە مێژووییەكان وێرانبوون.

لەتبوونێكی دیكە ڕوو لە یەكێتی دەكات؟

كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی بەردەوامەو چەند بەرپرسێكی ئەو حزبە هەڕەشەی ئەوەیان كردووە بەو دۆخە ناوخۆییەوە بەشداریی بانگەشەی هەڵبژاردن ناكەن.

ڕاپەڕینی ڕانیە؛ زەماوەند‌و هاتنەدی خەونە گەورەكەی كورد

5ی ئازاری 1991 لەگەڵ لێزمەی باراندا هەواڵێك لە ناحیەی چوارقوڕنەوە دەگاتە ڕانیەو دەبێتە هۆكاری پێشخستنی ڕاپەڕین.

سەرجەم دامەزراوەكانی گۆڕان دەچنە خزمەتی هەڵبژاردنەوە

2018-03-10 21:19:26