داوادەكرێت گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و هاوپەیمانیی پەلە بكەن لە ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكەیان

10-04-2018 09:17
عومەری سەید عەلی، بەرهەم ساڵح‌و عەلی باپیر كەسانی یەكەمی گۆڕان، هاوپەیمانی‌و كۆمەڵ.

 

پەرەگراف

 

دەیان كەسایەتی پشتیوانیی بۆ كاری پێكەوەیی گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و هاوپەیمانی دەردەبڕن‌و داوادەكەن ئەو سێ حزبە، پەلە بكەن لە ڕاگەیاندنی ئەو ڕێككەوتنەی كە ماوەیەكە لە نێوانیاندا واژۆ كراوە‌و دەڵێن"تا لەجێبەجێكردنی بەندەكانی ناو ڕێككەوتنەكە ئومێد بۆ خەڵك بگێڕدرێتەوە."

 

ڕێككەوتنەكەی نێوان ئەو سێ حزبە هێشتا بە فەرمی ئاشكرا نەكراوە، بەڵام پەرەگراف هەفتەی ڕابردوو ناوەڕۆكەكەی ئاشكرا كردو ئەوەی خستەڕوو، ڕێككەوتنەكەیان بۆ كاركردنی هاوبەشە دەربارەی هەڵبژاردن‌و هەماهەنگیی لە بانگەشەو دژایەتیی یەكتر نەكردن.

 

ڕێككەوتنەكە دوای گفتوگۆیەكی زۆری نێوان ئەو سێ حزبە هاتووەتە ئاراوەو زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هەریەكە لە عومەری سەید عەلی ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی‌و بەرهەم ساڵح سەرۆكی هاوپەیمانی دیموكراسی‌و دادپەروەری واژۆ كراوە.

 

پەرەگراف لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانیەوە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی دەستكەوتووە كە لە سێ بڕگە پێكهاتووەو هەر بڕگەیەك ژمارەیەك خاڵ لەخۆ دەگرێت.

 

"ڕێككەوتنی كاری هاوبەش" ناوی ڕێككەوتنەكەی نێوان ئەو سێ حزبەیە، تێیدا ڕێككەوتوون لەسەر؛ هەماهەنگیی میدیا، چاودێریی هەڵبژاردن، دروستكردنی ناوەندێكی دیبلۆماسیی هاوبەش بۆ كاری پێكەوەیی‌و یەكخستنی هەڵوێستیان لەسەر پرسە نەتەوەیی‌و نیشتمانییەكان لای ئەو شاندە بیانییانەی سەردانیان دەكەن.

 

بەپێی ئەو ڕێككەوتنە كە هێشتا وادەی ئاشكرا كردنی بۆ ڕایگشتی دیاریی نەكراوە، ئەوسێ حزبە نابێت لە ژێر هیچ پاساوێكدا بكەونە دژایەتیی یەكترو دەبێت ڕێگریی بكەن لە بەریەككەوتنیان، بەتایبەت لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بۆ پەرلەمانی عێراق كە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەستپێدەكات.

 

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا 150 كەسایەتیی لە چین‌و توێژە جیاوازەكان، پشتیوانییان بۆ ڕێككەوتنی نێوان ئەو سێ حزبە ڕاگەیاندو داوای ئاشكرا كردنی دەكەن‌و بە پێویستی دەزانن دەرگای ڕێككەوتنەكە ئاوەڵا بكرێت بۆ هێزو لایەنە ناڕازییەكانی دیكەش.

 

ڕاگەیەندراوەكە كە ئاڕاستەی ڕای گشتی كراوەو وێنەیەكی بۆ پەرەگراف نێردراوە، ناوی 150 كەسایەتیی لەسەرەو تێیدا هاتووە"بە ڕاشكاوانە ڕایدەگەیەنین پشتیوانیی‌و هاوكاری خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو ڕێككەوتنەو هەر ڕێككەوتنێكی تر لە نێوان لایەنە ناڕازیەكان دروست دەبێت."

 

ئەو كەسایەتییانە پێیانوایە، هەڕەشەو مەترسیی لەسەر كوردستان هەیەو هۆكارێكی بۆئەوەی دەگەڕێننەوە كە لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات هاوكاری یەك نین‌و پڕۆژەی هاوبەشیان نەبووە.

 

ئەو كەسایەتییانە باسلەوەشدەكەن، كۆنفرانسێك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان سازدەكەن تاوەكو بەشێوەیەكی فەرمیی تواناو وزە بۆ پشتیوانیی ئەو لایەنانە كۆبكرێتەوە كە دەیانەوێت گۆڕانكاری لە نەخشەی سیاسی‌و فۆڕمی حوكمڕانی بكەن.

 

بنەمای ڕێككەوتنەكەی نێوان گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و هاوپەیمانی، لیستی نیشتمانە كە پێكەوە لە ناوچە دابڕاوەكان دروستیان كردووە، بەڵام ئەم ڕێككەوتنە فراوانترەو تەواوی كوردستان‌و سەرجەم پڕۆسەی هەڵبژاردن دەگرێتەوە.

 

دەربارەی كاتی ئاشكراكردنی ڕێككەوتنەكە، پەرەگراف زانیویەتی بۆچوونی جیاواز هەیە لە نێوان بەرپرسانی ئەو سێ حزبە، هەندێك پێیان باشە بەرلە دەستپێكردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاشكرای بكەن تا سەرجەم دامەزراوەكانی سێ حزبەكە ئاگاداری بن‌و جێبەجێی بكەن، هەندێكی دیكە پێیان باشە لەكاتی هەڵمەتی بانگەشە ڕایبگەیەنن‌و وەك بەشێك لە هەڵمەتەكە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن.

 

ئەو سێ حزبە لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر چەند پرسێك هەڵوێستی هاوبەشیان هەبووەو گەیشتنە ئەوەی بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق بكەن(12-5) لە ناوچە جێناكۆكەكان.

 

دەقی ڕاگەیەندراوی 150 كەسایەتیی كوردستان

 

ڕاگەیاندنێك بۆ ڕای گشتی

چی بكەین؟

 

ئاڵوگۆڕو پەرەسەندنی ڕووداوەكان لەناوچەكەو عێراق‌و كوردستان، هەرێم‌و گەلەكەمانی ڕوبەڕوی چەندین تەحەدییاتی گەورە كردۆتەوە، نەشارەزایی‌و گەندەڵی دەسەڵاتداران وای كردووە، لە ئێستادا دوو هەڕەشە لەسەر كوردستان هەبێت:

 

1- هەڕەشەی داگیركردن.

 

2- هەڕەشەی گەندەڵی، هۆكاری دروستبوونی دۆخەكە بەرئەنجامی هەڵەی حوكمڕانی 27 ساڵی ڕابوردووە، بەشێكیشی پەیوەندی بە نەبوونی پڕۆژەو هاوكاری نە بوونی هێزەكانی تری دەرەوەی دەسەڵاتە لە ئێستادا، گەلەكەمان لە پەرتەوازەترین‌و خراپترین دۆخی سیاسی‌و ئابوریی ژیان دەكات. ئێمە كۆمەڵێك كەسایەتی‌و ڕێكخراوی مەدەنی‌و میدیاكار، بە ئەركی دەزانین بۆ دۆزینەوەی دەرچەی ڕزگار بوون سەكۆیەكی جەماوەری بۆ پشتگیری‌و چاودێری پڕۆژە نیشتمانیەكان هەبێت تا لەكرداركردن و گەشەپێدانە پرەنسیپە نیشتیمانیەكان لانەدات.

 

ئێمە بڕوامان بەوە هەیە كە شێوازی كاركردنی لایەنە ناڕازییەكان‌و پەرتەوازەیی شەقام نامانگەیەنێتە ئامانج، بۆ دەربازبوون لەم دۆخەو ڕاگرتنی هەڵە مەترسیدارە چەندباربووەكانی دەسەڵاتداران، بۆیە لەم ڕاگەیاندنەدا بەچەند خاڵێك سەرنج و پێشبینییەكانی خۆمان دەخەینەڕوو:

 

1- بوونی پڕۆژەی هاوبەش لە نێوان هێزە ناڕازییەكان لەسەر ئاستی عێراق‌و كوردستان، بە پرسێكی ژیانی‌و نیشتمانی و ستراتیجی دەبینین.

 

2- ئێمە وەك كۆمەڵێ لە كەسایەتی نیشتیمانی، ئەكادیمی، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، بە ڕاشكاوانە ڕایدەگەیەنین پشتیوانی‌و هاوكاری خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەو ڕێككەوتنەو هەر ڕێككەوتنێكی تر لەنێوان لایەنە ناڕازییەكان دروست دەبێت، بەتایبەت دەستخۆشی لەو ڕێككەوتنە دەكەین كە ماوەیەك لەمەوبەر لە نێوان، (كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی دیموكراسی‌و دادپەروەری) ئەنجام دراوە، داواكارین پڕۆژەكەمان هاندەرێكی بەهێزبێت بۆ زەمینەیەكی لەبارتر بۆ سەرجەم لایەنەكانی تر كە خۆیان لەبەرەی گەل و جەماوەردا دەبیننەوە، هەروەها گرنگیشە دەرگای ڕێككەوتنەكە ئاوەڵا بكەن بۆ هێزو لایەنەكانی تری ناڕازی و پەلە بكەن لە ڕاگەیاندنی ئەو ڕێككەوتنەی كە ماوەیە لەنێوانیاندا ئیمزا كراوە تا لەجێبەجیكردنی بەندەكانی ناو ڕێككەوتنەكە ئومێد بۆ خەڵك بگێڕدرێتەوە.

 

3- بەمەبەستی كاریگەری دانان لەسەر ڕای گشتی و بەكارهێنانی گوشارێكی جەماوەری لەسەر خستنی هەموو ئەو ڕەوت‌و لایەنانەی دەیانەوێت گۆڕانكاری لە نەخشەی سیاسی و فۆڕمی حوكمڕانی بكەن، كۆنفرانسێك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان ساز دەكەین تا بەشێوەیەكی فەرمی توانا و وزە بۆ ئەو پشتیوانیە كۆبكرێتەوەو خاڵە گەشەكانی ڕێككەوتنەكە پشتیوانی بكەین و لە كەموكورتییەكانی بكۆڵینەوە.

 

4- هەوڵدەدەین پەلە بكەین لە پێكهێنانی دەسەتەیەكی كارای سەرانسەری بۆ ڕاپەراندنی ئەركەكانی (سەكۆ) و ئامادەسازیەكان تا هەموو وزەو توانای خۆمان بەكاربهێنین بۆ سەرخستنی پڕۆژەكەو گرەوكردن لەم وێستگەیە لەسەر ڕاست كردنەوەی سیاسەتە هەڵەكان‌و چاكسازی بنەڕەتی لەم مۆدێلەی حوكمڕانی كە بەتەواوەتی شكستی خواردووە.

 

5- هەماهەنگی‌و هاوكاری نێوان لایەنەكان پێویستە سەرتاسەری كوردستان و هەموو ئەو لایەنانە بگرێتەوە كە دەیانەوێت ئەم فۆرمە حوكمڕانیە تێپەڕێنن.

 

6- بەپێی خوێندنەوەی ئێمە بۆ بارودۆخی نێودەوڵەتی‌و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست‌و عێراق‌و كوردستان، ئەگەر كوردستان بدرێتە دەستێكی ئەمین‌و حوكمڕانێكی ڕەشیدو شارەزا لە بەڕێوەبردن، وەرچەرخانێكی گرنگ دەبێتە وێستگەی هەڵسانەوەی كوردستان، ئەمەش دەبێت بە ڕێزدانان بۆ هەموو پێكهاتەكانی كوردستانی‌و مامەڵەكردنی هاوڵاتیی بوون‌و دروستكردنی دۆخێكی پڕ ئومێد و گەڕانەوەی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان. لە كۆتاییدا بەردەوامیدان بە ڕەوشی ئێستا چارەنوسی كوردستان دەخاتە مەترسیەكی ڕاستەقینەی لە بارچوونی پرسە ڕەواكەی، بۆیە ئەو پڕۆژەیە تەنها بۆ هەڵبژاردن نییە بگرە بۆ تەواوی پرسە نیشتمانی و ژیان و بژێوی خەڵكی كوردستانەو كارو چالاكییەكانمان لەو بارەوە درێژەی دەبێت.

 

تێبینی: دەرگا ئاوەڵایە بۆ هەركەسێك كە لەگەڵ ناوەڕۆكی ئەم ڕاگەیاندنە هاوڕایە تا بیەوێت بەشداربێت لەم كۆنفرانس‌و چالاكییانە.

 

ناوی كەسایەتییەكان:

 

1- یوسف ئەحمەد - چالاكوانی مەدەنی
3- مسعود عەبدولخالق - سەرۆكی دەزگای ستاندەر
4- كاردۆ محەمەد - سەرۆكی پەیمانگای پەرەپێدانی یاسای
5- خەمان زرار - چالاكوانی مەدەنی
6- سەروەر عەبدولرەحمان - سەرۆكی ئەنیستتیوتی (پەی)
7- د.سروە ئەسعد - مامۆستای زانكۆ
8- م.سادق ڕۆستایی - توێژەر
9- عەبدوڵا حەسەن - سەرپەرشتكار
10- هەڤاڵ كوێستانی - نوسەر
11- كەمال غەریب - چالاكوانی مەدەنی
12- ڕزگار عەلی - ڕوژنامەنوس
13- دلێر حسێن پیرۆمەری - ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا
14- ئەردەڵان لەتیف - خوێندكاری دكتۆرا
15- د.ئەحمەد ئەمین - مامۆستای زانكۆ
16- ئاریان بایز- مافپەروەر
17- ئاسۆ حەیدەری - ڕۆژنامەنوس
18- د.دلێر ئەحمەد - ڕاوێژكار
19- فەرمان ڕەشاد - چالاكوانی مەدەنی
20- هیڤی هەیاف - ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا
21- وشیار ئیبراهیم - چاودێری سیاسی
22- ئیبراهیم عەباس - ڕۆژنامەنوس
23- كەمال موسلیم
24- كۆمەڵەی مێژووانان
25- نەژاد ڕەسول - توێژەری پێشكەوتو/ ڕۆژنامەنوس
26- نیاز عەبدوڵا – ڕۆژنامەنوس
27- نیزام فەیسەڵ - ڕۆژنامەنوس / یاساناس
28- قاسم عەزیز - ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگا
29- د.ڕەهد ڕەفعەت - سكرتێری دەزگای ستاندەر
30- ڕێباز فاروق گراوی - چالاكوانی مەدەنی
31- سەردار عەلی حەسەن- مافپەروەر
32- سەڵاح مەزن – ڕۆژنامەنوس
33- شێروان عوسمان
34- ڕزگار عومەر بۆرە - چالاكوانی مەدەنی
35- هیوا سەید سەلیم - نوسەر و ڕۆژنامەنوس
36- ئاشتی شێخانی
37- ئاشتی عەزیز - چالاكوانی مەدەنیە
38- ڤیان عەبدولڕەحیم - چالاكوانی مەدەنی
39- چالاكی موهەندیس - چالاكوانی مەدەنی
40- ئیدریس دیبەگەیی – مامۆستا
41- كەمال بەحركە - شارەزا لەبواری كشتوكاڵ
42- مەعروف عەزیز - سەرۆكی ڕێكخراوی داد
43- جمال ئەشرەف قارەمان
44- فەرەیدون جاف منسوری
45- توفیق عەلی ـ مامۆستا
46- تەها سۆڵەیی ـ ئەندازیار
47- سندس ئیبراهیم ڕێشاوی
48- محسن عەلی ـ مامۆستا
49- فاتح باپیر ـ سەرپەرشتیاری پەروەردەیی
49 - عەبدولخالق ئەحمەد ـ ڕۆژنامەنوس
50- یعقوب كاكل ـ چالاكوان
51 - ڕێبوار علی ـ مامۆستا
52 -عوسمان عبداللە گوڵپی چالاكوان
53 - محسن سلام ـ مامۆستا
54 - دكتۆر سامان توفیق ماموستای زانكۆ
55 - برهان فایق ـ بازرگان
56 - هێمن باقر ـ ڕۆژنامە نوس
57- - عبدالحمید احمد
58- - ایوب محمد ڕازی ـ مامۆستا
59- حسن حمە امین ـ سەرۆك عەشیرەت
60- ئاكۆ شێخ محمد ـ ماموستا
61- نەوەر جمیل بەگ
62- سالار محمود ـ ڕۆژنامەنوس
63- ژیلوان هەڵەدنی ـ مامۆستای زانكۆ
64- سادق هەڵەدنی ـ ماموستا
65- فریدون كریم
67- ئامانج محمد
68- علی شێخ محمد عاوەڵانی
69- پروشە ئاكۆ ـ خوێندكاری زانكۆ
70- ئومێد بۆسكێنی
71- محمد امین ئاشوری ـ ماموستا
72- ملا محمد زوركان
73- جوتیار رشید كاكە امین ـ ئەندازیار
74- محمد تاهر مستەفا ـ ئەندازیار
75- قاسم حمە خورشید حمەمراد ـ ئەندازیار
76- پەیام تۆفیق ـ خوێندكاری زانكۆ
77- مسلح همزە ئاغا
78- عمر دەروێش
79- محسن عبدالحمید ـ پارێزەر
80- سامی ساتی ـ پارێزەر
81- پێشەوا حسن ـ پارێزەر
82- گوڵاڵە سدیق عبداللە ـ مامۆستا
83- حسن محمود حمەكریم ـ نوسەر
84- زمناكۆ ئاكۆ ـ چالاكوان
85- جلال عبدالرحمن ـ رائد ی خانەنشین
86- جزا حاجی قادر ـ مقاول
87- شێركۆ جمال سعید - چالاكوانی مەدەنی
89- حاكم شێخ لەتیف
90- یاسین عمر ـ ڕۆژنامەنوس
91- كامران بابان زادە ـ نوسەر
92- دكتۆر ئارام حمەی مینە
93- لتیف فاتح فرج ـ نوسەر
94- هوشیار رسوڵ ـ ئەندازیار
95- سەلاح رەشید
96- كەژال عەلی شاعیر
97- هێرش بەرزنجی رۆژنامەنووس
98- هەردی ئەحمەد ریكخراوی فیوچەر
99- بەشدار حسن پارێزەر
100- ئاسۆ هاشم پارێزەر
101-دڵشاد باڵەكی ڕێكخراوی ئاوێزە
102- ئەكرم خالید/دهۆك
103- هیوا ئەحمەد كەریم - ڕۆژنامەنوس
104- بكر سدیق - مامۆستای زانكۆ
105- كەمال رەئوف- ڕۆژنامەنوس
106- عزیز رەئوف - نوسەر
107- هێمن حسن - ڕۆژنامەنوس
108- محمد رەئوف - نوسەرو ڕۆژنامەنوس
109-دیاری محمد - ڕۆژنامەنوس
110- ئومێد قەرەداغی - مامۆستای زانكۆ
111- ئیسماعیل زەڵمی - مامۆستا
112- عدنان عوسمان - ڕۆژنامەنوس
113-ڕێبین هەردی - نوسەر
114- قادر سەرچناری - شاعیر
115- ئیسماعیل قادر - پێشمەرگەی دێرین
116-ئومێد خالید - توێژەری دەرونی
117- دڵشاد ئەحمەد - مامۆستای زانكۆ
118- علی ئەحمەد - مامۆستا
119- نەوزاد سعید محەمەد - چاودێری سیاسی
120-هێمن بنەسلاوەیی
121- كامەران خدر
122- سەرهەنگ فەرەج - پەرلەمانتاری پێشو
123- دڵشاد حسێن - پەرلەمانتاری پێشو
124- شۆڕش ئەمین - چالاكی مەدەنی
125-عەبدوڵا مەلانوری - پەرلەمانتاری پێشو
126-ڕەهێڵ تەلعەت دزەیی
127- ڕابەر مەجید
128-هۆشیار شێركاوەیی
129- محەمەد فەرید
130-كەنار عوسمان - ئەندامی كۆمەڵەی كوردی بۆ پەیوەندیەكانی دەرەوە و چالاكوان
131 –عەبدوڵا ئەحمەد- رۆژنامەنوس
132- فیصل محەمەد - رۆژنامەنوس و نوسەر
133- ماردین ئیبراهیم - نوسەر
134- كامەران سوبحان - نوسەر
135ـ دانا عەبدول ـ مامۆستا
136ـ یاسین علی ـ مامۆستا
137ـ مجاهد حەمەئەمین ـ مامۆستا
138ـ هادی حمەڕشید ـ مامۆستا
139ـ ئەرسەلان عابد ـ مامۆستا
140ـ فەرهاد قادر ـ مامۆستا
141- سەروەت محەمەد
142- شیلان سدیق ـ مامۆستا
143ـ خدیجە ئەحمەد ـ مامۆستا
144- مامۆستا فاتح سەنگاوی ـ مامۆستای زانكۆ
145- عیرفان كاكە مەحمود ـ چالاكەوان
146- ئاكۆ محەمەد عارف ـ ئەندازیار
147- سامان عەبدول ‌بەرزنجی ـ هونەرمەند
148- كەیفی عەلی - مافپەروەر
149- شیلان عوسمان محەمەد- یاریدەدەری دادوەری
150- محەمەد گەردی - كارمەندی پزیشكی/ چالاكی سیاسی