بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ڕێبوار كەریم: یەك چەواشەكاریمان بەرامبەر بكرێت بە بەڵگە عەرشی گەندەڵكاران دەهەژێنین

د.ڕێبوار كەریم، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی دیموكراسی‌و دادپەروەری لە سلێمانی.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لە سلێمانی هەڕەشەی خستنەڕووی بەڵگەنامە دەكات، ئەگەر "چەواشەكاری" بەرامبەر لیستەكەیان‌و بەرپرسانیان بكرێت، دەڵێت"بە بەڵگە عەرشی گەندەڵكاران دەهەژێنین."

د.ڕێبوار كەریم، سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی دیموكراسی‌و دادپەروەری لە سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە هاوكات وتەبێژی فەرمیی هاوپەیمانییەكەیە، لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ پەرەگراف باسلە جیاوازیی هاوپەیمانییەكەیان لەگەڵ حزبەكانی دیكەو هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن‌و چارەنوسی هاوسۆزانی بەرهەم ساڵح لەناو یەكێتیدا دەكات.

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای سلێمانی، ئاماژە بەوەدەكات ئەوان هێزێكی "گوماناویی" نین‌و باوەڕیشیان بە كاری سەرتاسەری هەیە نەك خۆیان قەتیس بكەن لە شارو ناوچەیەكدا، ئەمانەش وەك جیاوازیی خۆیان لەگەڵ حزبەكانی دیكەی وەك گۆڕان‌و نەوەی نوێ

"بەراورد بە هێزی دیكە ئێمە گوماناوی نین"

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لە سلێمانی، داوادەكات خەڵك دەنگبدات بە لیستەكەی ئەوان، دەڵێت"هاوپەیمانی هێزێكی تەقلیدی نییە جارێكی دیكە كۆمەڵگە دابەش بكاتەوە بەسەر هێزی جیاوازو ناوچەی جیاواز، هێزی كۆكردنەوەی چاكەخوازانە، دەبێت كۆتایی بەم داڕزان‌و شكستە بێت، ئەمەش بەوەدەبێت چۆن مافیاكان لەبەرەیەكن، ئاواش چاكەخوازان لەبەرەیەك بن."

دەربارەی جیاوازییان لەگەڵ هێزەكانی دیكەی وەك بزوتنەوەی گۆڕان‌و نەوەی نوێ، ڕێبوار كەریم وتی"ئێمە هێزی سڕینەوەی كەس نین‌و مێژوو لە ئێستاوە دەستپیناكات، خەڵكیش پێش ئێمە كاری كردووە، باشەكانیمان قبوڵەو خراپەكانی كە زۆر زۆرن قبوڵمان نییە، هێزی ئێمە لەوەدایە، باوەڕمان بەوەیە قسەكردن بەسەو باوەڕمان بە كردارە، هێزی ئێمە خاڵێكی بەهێزی ئەوەیە هیچ جۆرە گومانێكی لەسەر نییە، هێزێكی گوماناویی نین."

گومان لەسەر چی ئایا مەبەست دەستی حزبی دیكەیە؟ د.ڕێبوار وتی"بەراورد بە هێزی دیكە ئێمە گوماناوی نین. مەرج نییە هەر تۆهێز دروست بكەیت واتا شتێكی زۆر باشت كردووە، دەبێت نەوعییەت‌و كوالێتیی‌و دروستكردنەكەی گرنگ بێت، سەرنجی هێزەكانی دیكە بدەیت دەبینیت جیاوازیی‌و بەراوردكارییەكە چۆنە."

زیاتر وتی"ئێمە هێزێكین باوەڕمان بەكاری سەرتاسەری هەیە، لە گەڕەكێك‌و لە شارێكدا خۆمان قەتیس ناكەین، هێزی دیكە ئەو توانایەی نییە، تەنانەت هێز هەیە چەندین ساڵە دروست بووە ئەو توانایەی نییە، تەنها هێزیشین كە بەڕەسمی وتومانە بارەگای سەرەكی هاوپەیمانی لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانە."

سەرۆكی هاوپەیمانییەكە، بەرهەم ساڵح جێگری پێشووی سكرتێری یەكێتی-یە كە پۆستی باڵای لە حكومەتی هەرێم‌و عێراق هەبووە، ڕێبوار كەریم پێیوایە بەرهەم ساڵح خاڵێكی دیكەی بەهێزو جیاوازی ئەوانە.

"خاڵێكی دیكەی جیاواز ئەوەیە، ئێمە كەسێكمان هەیە كە سەرۆكی ئەم هاوپەیمانیەیە لە پێشتردا تاقیكراوەتەوە، لە دووساڵ حوكمڕانی ئیدارەی سلێمانی‌و دوو ساڵ حوكمڕانی ئیدارەی یەكگرتوو، ڕێگریی كرد لە دەستی دزیی، كاتێك ڕێگریی كرد لایان برد، لەناو حزبەكەی پێشووی‌و حزبەكانی دیكە دەیان ڕێگریی بۆ دروست كرا، خەڵك‌و مێژوو شاهیدن ئەوەی لە سەردەمی بەرهەم ساڵح كراوە لە دواتردا نەكراوە، لای ئێمە كردار شەرتە نەك قسە."

"بە بەڵگە عەرشی گەندەڵكاران دەهەژێنین"

دوو ڕۆژە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێكردووەو هاوپەیمانی یەكەمجارە بەشداریی دەكات، سەرۆكی لیستەكەیان لە سلێمانی هیوادارە هەڵمەتەكە مەدەنییانە بێت‌و ڕێزی تیابمێنێت.

"ئەوەندەی تیابمێنێت دواتر بتوانرێت ستراتیژێكی نوێ بۆ كوردستان دابنرێت، دووەم، هەركەسێكیش ڕەخنەی گرت دەبێت لە ڕووی بێت ڕەخنەبگرێت، ڕووهاتن زۆر گرنگە، د.بەرهەم‌و هەریەك لە ئێمە زۆر بێمنەتین لەمە، ئێمە دەزانین تەزویرچییەكان دەتوانن شتی تەزویرو چەواشەكاریی دروست بكەن، بەڵام زۆر دڵنیاین ئەمانە هیچیان بەدەستەوە نییە بەرامبەر ئێمە بەكاری بهێنن، ئەسڵەن هیچیان نەماوە تا خەڵك گوێیان لێبگرێت."

لە وەڵامی ئەوەی ئەوان وەك هاوپەیمانی شتیان لەلایە لەسەر گەندەڵیی لایەنەكانی دیكە؟ وتی"ئێمە خەڵكین خەڵكیش هەزاران شتی هەیە بەرامبەر فەشەل‌و حوكمڕانیی شكستخواردوی ئەمانە."

بەوپێیەی بەرهەم ساڵح پۆستی باڵای حزبی‌و حكومی هەبووە، پێدەچێت زۆر مەلەف‌و بەڵگەنامەی لەبەردەستدا بێت، ئایا هیچ ئامادەكراوە بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بەرامبەر لایەنەكان بەكاربهێنرێت ئەگەر ئەوان بەرامبەر هاوپەیمانی ئەوكارەیان كرد؟

ڕێبوار كەریم لە وەڵامدا وتی"ئێمە هیچمان لەسەر نییە، یەك چەواشەكاریی بكەن، لە بەرامبەر ئەوەدا بە بەڵگە عەرشی گەندەڵكاران دەهەژێنین."

دەنگی كێ دەبەن؟

سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی لە سلێمانی باسلەوەدەكات، چاویان لە دەنگی هەموو خەڵكی كوردستانە كە پێیوایە هەموویان یەك گرفتیان هەیە.

لە وەڵامی ئەوەی جگە لە یەكێتی دەنگی كام لایەنی دیكە دەبەن؟ ڕێبوار كەریم وتی"پێمانوایە خەڵك ئەوانەی تاقیكردۆتەوەو ئێستاش ئێمە تاقی دەكاتەوە، بۆیە ئەوەی دەنگیداوە بەو لایەنانە چاوەڕێین دەنگ بدەن بە ئێمە، خەڵكی خۆڵەمێشیش كە دەنگی نەداوەو بێزاربوون چاوەڕێین دەنگ بدەن بە ئێمە."

هاوپەیمانی كاریگەریی لەسەر دەنگی گۆڕان دەبێت بەتایبەت لە سلێمانی؟ ڕێبوار كەریم بەم جۆرە وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە"چاومان لە دەنگی هەموو خەڵكی كوردستانە." دەربارەی ئەوەی نەوەی نوێ دەنگی ئەوان دەبات؟ ئەو وتی"پێمانوانییە هێزی دیكە بتوانێت كێبڕكێ لەگەڵ ئێمەدا بكات."

هاوپەیمانی بەپارەی كێ دامەزراوە؟

"ئەم هاوپەیمانییەمان دروست كردووە بە دووشت، یەكەم بە هاوكاریی هاودیدان، دووەم بە بەخشینی بێمەرجی هەركەسێك كە دەتوانێت هاوكاریمان بكات، ئەم دوانە كراون‌و لەسەر پێی خۆمان وەستاوین" سەرۆكی لیستەكەیان لە سلێمانی وای وت.

ئەو ئامادەنەبوو ئەو كەسانە ئاشكرا بكات كە هاوكارییان كردوون، ئاماژەی بەوەكرد هەندێك لەوانە دەوڵەمەندەكانن‌و هەندێكیشیان مەرج نییە دەوڵەمەند بن.

"بۆنمونە هەندێك كەسایەتی دڵسۆزی ئەم وڵاتەیە. مەرج نییە تەنها دەوڵەمەندبێت، خەڵكێك هەیە شتێكی پێبەخشیوین پارەی پێنەداوین، بۆنمونە لەیەكێك لە شارۆچكەكاندا وتویەتی من خانویەكم هەیە بە كاریبهێنن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، ئێمە مووچەخۆرمان نییە لە هاوپەیمانی، جگە لە چەند كەسێكی كەناڵەكە نەبێت."

ڕێبوار كەریم ئامادەنەبوو بڕی ئەو هاوكارییە ئاشكرا بكات كە كۆیان كردووەتەوەو تەنها وتی"ئەوەندەمان كۆكردووەتەوە كە پێی بەڕێوەبچین."

لە وەڵامی ئەوەی ئایا هیچ پارەی یەكێتی تێدایە كە بەرهەم ساڵح بردبێتی لەگەڵ خۆیدا؟ ڕێبوار كەریم وتی"یەك سەنت یەك دۆلار یەك دیناری تێدا نییە." دەربارەی موڵك‌و ماڵیش، وتی"د.بەرهەم لەماڵی باوكیدا دانیشتووە، د.بەرهەم خانەنشینی بەغدایە نەك كوردستان، یەك دینار مووچەی كوردستانی نییە، هەرچییەكی لەلایە هەقی خانەنشینییەكەیەتی كە لە بەغدادە."

كاتێك بەرهەم ساڵح هاوپەیمانییەكەی دامەزراند چەندین بەرپرسی یەكێتی هاوسۆزییان بۆ ڕاگەیاند بەبێ ئەوەی لە یەكێتی بچنە دەرەوە، لەبارەی چارەنوسی ئەو كەسانە، وتەبێژی هاوپەیمانی وتی"ئەوانە كەسانی خاوەن هەڵوێست‌و پێگەی خۆیانن‌و ڕێزی هەڵوێست‌و پێگەیان دەگرین، ئەوان لە شوێنی خۆیانن ئێستا، ئێمە تەمەننا دەكەین خەڵكی چاك لە هەموو لایەك هەبێت‌و باوەڕیشمان وایە هەیە، هەر بەڕێزێك لەو بەڕێزانە خۆی خاوەنی بڕیاری خۆیەتی‌و ئێمە بڕیار بۆكەس دەرناكەین."

یەكەم ڕۆژی بانگەشەیان چۆن دەستپێكردو چییان وت؟

گۆڕان‌و هاوپەیمانی‌و نەوەی نوێ بە ئاهەنگی جەماوەریی‌و كەرنەڤاڵ یەكەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێكرد.

داوادەكرێت گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و هاوپەیمانیی پەلە بكەن لە ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنەكەیان

دەیان كەسایەتی پشتیوانیی بۆ گۆڕان‌و كۆمەڵ‌و هاوپەیمانی دەردەبڕن‌و داوادەكەن، پەلە بكەن لە ڕاگەیاندنی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوانیاندا واژۆ كراوە‌.

هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ بەرهەم ساڵح سەنگی مەحەكە

هەڵبژاردن بۆ بەرهەم ساڵح جیاوازە، بەدەر لە ژمارەی دەنگ‌و بەدەستهێنانی كورسیی پەرلەمان، وێستگەیەكە بۆ خۆسەلماندن‌.

ڕێبوار كەریم: یەك چەواشەكاریمان بەرامبەر بكرێت بە بەڵگە عەرشی گەندەڵكاران دەهەژێنین

2018-04-16 20:26:18