بنەمای پەرەگراف متمانەیە

زیاتر لە 268 هەزار كەس لە سلێمانی بێبەش دەبن لە دەنگدان

دەنگدانی تایبەت لە قوتابخانەی شەهید غەفور ژاژڵەیی لە سلێمانی/ 10-5-2018. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

لقی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن "پێشێل"ی بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای كردووەو دوێنێ بەردەوام نەبووە لە دابەشكردنەوەی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەسەر ئەو هاوڵاتییانەدا كە كارتەكانیان وەرنەگرتووەتەوە، كارتە دابەشنەكراوەكان لە سلێمانی ژمارەیان "زیاترە لە 268 هەزار كارت" ئەوەش سەرجەم ئەو دەنگدەرانە بێبەش دەكات لە پڕۆسەكە.

ئەو حاڵەتە تەنها لە پارێزگای سلێمانی هەبووە كە یەك ملیۆن‌و 380 هەزارو 924 دەنگدەری هەیە، سەرجەم پارێزگاكانی دیكە تا ئێوارەی 10ی مانگ بەردەوام بوون لە دابەشكردنەوەی كارتەكان، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە بەغداد بەهۆی ئەو "پێشێلكارییە"وە لێپرسینەوە لەگەڵ لقی سلێمانی كۆمسیۆن دەكات.

سەدان هاوڵاتیی لە سلێمانی كە دوێنێ ڕوویانكردووەتە بنكەكانی دابەشكردنی كارتەكە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی، بە نائومێدی گەڕاونەتەوە، ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن دەبوایە تا ئێواری ڕۆژی 10-5-2018 لە ناوەندو بنكەكانی كۆمسیۆن دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەردەوام بوایە بەسەر ئەو كەسانەدا كە كارتەكەیان وەرنەگرتووەتەوە، بەڵام لە سلێمانی تا ئێوارەی ڕۆژی 9-5-2018 پڕۆسەی دابەشكردنەكە بەردەوام بووە. 

"تەنها لە سلێمانی ئەو حاڵەتە هەبووەو ئەو كەسانەی كارتەكەیان پێنەدراوەتەوە ناتوانن بەشداریی پڕۆسەكە بكەن" سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆ پەرەگراف وای وت.

چەند لایەنێكی سیاسی لە سلێمانی بەهۆی ئەو حاڵەتەوە سكاڵایان لە دژی بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆن تۆماركردووە، یەكێك لەو لایەنانە بزووتنەوەی گۆڕانە.

بەڵێن ئیسماعیل، بەرپرسی بەشی سلێمانی لە ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان بۆ پەرەگراف وتی"وەكو ژوری هەڵبژاردنی گۆڕان سكاڵامان لەسەر هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆن تۆماركردووە لەسەرئەوەی مافی هاوڵاتیانی خواردووە لە پێدانەوەی كارتدا."

بەرپرسی بەشی سلێمانی لە ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان كە بەدواداچوونی وردی بۆ ئەو حاڵەتە كردووە، وتیشی"زیاتر لە 268 هەزار كارتە كە دابەشنەكراونەتەوە."

هەردەنگدەرێك كارتی بایۆمەتریی بۆ گەڕابێتەوە تەنها بەو كارتە دەتوانێت دەنگ بدات، بەوپێیەی كارتی دەنگدانی پێشووتری لەكارخراوە، ئەوەش بەو واتایەیە؛ هەر دەنگدەرێك كارتی بایۆمەتریی بۆ گەڕابێتەوەو وەرینەگرتبێتەوە بە هەر هۆكارێك بێت، ئەوا ناتوانێت لە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەشداریی بكات.

سەعید كاكەیی باسیلەوەشكرد، هەموو هاوڵاتییەك مافی خۆیەتی دەنگ بدات‌و بەپێی بڕیاری ئەوان دەبوایە تا 10ی مانگ دابەشكردنەوەی كارتەكان بەردەوام بوونایە، وتی"لە سلێمانی بڕیارێكی وا درابوو، ئەوەش دوور لە ڕێنماییەكانەو بەپێی ئەوە ئیجرائات وەردەگیرێت."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن تەئكیدی لەوەكردەوە، دەنگنەدانی ئەو هاوڵاتییانە "لە ئەستۆی لقی سلێمانی كۆمسیۆنە"، وتیشی"هاوڵاتیان دەتوانن سكاڵا لەو بەرپرسەی كۆمسیۆن بكەن لە سلێمانی."

لە وەڵامی ئەوەی ئەگەر هاوڵاتیان سكاڵا نەكەن، كۆمسیۆن خۆی لێپرسینەوە دەكات؟ سەعید كاكەیی وتی"بێگومان لێپرسینەوەی خۆمان دەكەین بزانین بۆچی وایكردووەو چۆن بڕیاری كۆمسیۆنی پێشێلكردووە."

دەربارەی ئەوەی لقی سلێمانی هیچ ڕونكردنەوەیەكی بەوان داوە لەسەر ئەو حاڵەتە؟ ئەندامەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران وتی"گرنگ ئەوەیە ڕوونكردنەوە نەهاتووەتە ناو كۆمسیۆن تا بڕیاری لەسەر بدەین، پێشێلكارییەكە كراوە پێش ئەوەی ڕونكردنەوە بێتەناو كۆمسیۆن."

پەرەگراف لە سەرچاوەی ئاگادارەوە زانیویەتی ئەو كارتە دابەشنەكراوانە مەترسییان لەسەر نییە "پارێزراون‌و ناكەونە دەست هیچ لایەنێك." 

بۆ وەرگرتنی لێدوان‌و زانیاریی زیاتر، پەرەگراف چەند جارێك پەیوەندیكرد بە هاوڕێ تۆفیق بەڕێوەبەری لقی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

كەی ئەنجامی هەڵبژاردن ئاشكرا دەكرێت؟

دوێنێ دەنگدانی تایبەت لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدارو یەكەم ڕۆژی دەنگدانیش لە دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو، ئەمڕۆش لە وڵاتانی دەرەوە پڕۆسەكە بەردەوام بوو، سەعید كاكەیی تەئكیدی كردەوە هێشتا هیچ ئەنجامێكی دەنگدانەكەی دوێنێ ئاشكرا نەكراوە.

وتی"ئەنجامەكان لای خۆمان هەیەو ئاشكرای ناكەین، چونكە دژی یاساو ڕێنماییەكانە‌و دەبێت هەموو دەنگەكان، تایبەت‌و دەرەوەو گشتیی پێكەوە كۆبكرێنەوە ئەوكاتە ڕایدەگەیەنین."

بڕیارە سبەینێ دەنگدانی گشتی لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامبدرێت، دەربارەی كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، سەعید كاكەیی وتی"تا شیكردنەوە بۆ زانیارییەكان دەكەین كاتی دەوێت، لەماوەی 48 كاتژمێردا ڕایدەگەیەنین."

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ لە دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە لە ناوەندەكانی دەنگدانیش هیچ ئەنجامێك ئاشكرا ناكرێت، وتی"تەنها ئەوە دەدەینە بریكاری لایەنەكان كە چەند كەس دەنگیداوە، بەڵام كێ دەنگی بەكێ داوە ئەوەی تێدا نییە."

سەعید كاكەیی ئەوەشی ئاشكرا كرد، ئەو كەسانەی لە دەنگدانی تایبەتدا نەیانتوانیوە دەنگ بدەن، سبەینێ ناتوانن بەشداریی پڕۆسەكە بكەن، وتی"ئەوانەی نەیانتوانیوە دوێنێ دەنگ بدەن، ئەركیان هەیە، بۆیە ئەو ڕۆژەمان بۆداناون ڕۆژی دەنگدانی گشتی بتوانن ئاسایش‌و ئارامیی دەنگدەران بپارێزن، بۆیە دەگەڕێنەوە سەر ئەركەكانیان‌و بواری دەنگدانیان نابێت."

ئەندامەكەی ئەنجومەنی كۆمسیاران لە كۆمسیۆنی باڵا باسیلەوەشكرد، هێشتا هەڵوەشاندنەوەو هەژمارنەكردنی هیچ سندوقێكی دەنگدان بەهۆی پێشێلكارییەوە دیارنییە، ئەوەش تائەوكاتەی شیكردنەوەو لێكدانەوە بۆ ئاكامەكانی پڕۆسەكە دەكەن.

"چاوەڕوانی لەسەدا 5 پێشێلكاریمان دەكرد، بەڵام خۆشبەختانە زۆر لەوە كەمتر كراوە" سەعید كاكەیی وای وت، وتیشی"دەنگدەران دڵنیا دەكەینەوە كە دەنگیان لە دەستێكی ئەمیندایەو هیچ لە دەنگەكانیان نەترسن‌و بە ئارەزووی خۆیان دەنگ بەكێ دەدەن ئێمە دەنگیان دەپارێزین، بۆئەو لایەنەی دەنگیانداوە دەنگەكانیان هەژماردەكەین."

كورد پشت دەكاتە زورفی‌و ڕوو لە كازمی؛ پاڵپشتییەكەی نێچیرڤان بارزانی چی لە پشتەوەیە؟

ڕاگەیەندراوەكەی نێچیرڤان بارزانی بە ئاگاداریی سەرجەم حیزبە كوردییەكان بووە، ئەوەش لەسەر داخوازیی بەرهەم ساڵح

لە شەڕی دژ بە كۆرۆنادا، مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕابەرایەتی هەیە

 دەرمانی ڕاستەقینەی پەتا جیهانییەكە خۆبەدوورگرتنی نەژادیی نییە، بەڵكو هاوكاریی و هەماهەنگیكردنە.

ڕاپەڕین؛ ڕۆژی زەماوەند‌و هاتنەدیی خەونە گەورەكەی كورد

5ی ئازاری 1991 لەگەڵ لێزمەی باراندا هەواڵێك لە ناحیەی چوارقوڕنەوە دەگاتە ڕانیە، هەواڵەكە بەمجۆرەیە؛ پیاوێكی دانیشتوی چوارقوڕنە..

پێكهاتەكانی كوردستان ڕازی نین و زیاتریان دەوێت

پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان، چاوەڕێی پێدانی ڕۆڵی زیاتر و گەیشتن بە تەواوی مافەكانیان دەكەن.

زیاتر لە 268 هەزار كەس لە سلێمانی بێبەش دەبن لە دەنگدان

2018-05-11 18:54:12