سەكۆی جەماوەر داوای لێبوردن لە چەند كەسایەتییەك دەكات

26-06-2018 06:42

 

پەرەگراف

 

سەكۆی جەماوەر كە بەناوی دەیان كەسایەتییەوە ڕاگەیەندراوێكی ئاڕاستەی چوار حزبە ناڕازییەكە كردبوو، لە ڕونكردنەوەیەكدا دەڵێت، چەند ناوێك بە هەڵە لە ڕاگەیەندراوەكەیاندا نوسراوەو داوای لێبوردن لەو كەسایەتییانە دەكەن.

 

سەكۆی جەماوەر سەرەتای ئەم مانگە لە ڕاگیەندراوێكدا كە ناوی 139 كەسایەتی لەسەر بوو، داوای لە گۆڕان، كۆمەڵ، هاوپەیمانی‌و یەكگرتوو كرد، بەرەیەكی هاوبەش ڕابگەیەنن.

 

هەندێك لەو كەسایەتییانەی ناویان لەسەر ئەو ڕاگەیەندراوە بووە، ئاگادار نەبوون‌و بەبێ پرسی خۆیان ناویان هاوپێچی ڕاگەیەندراوەكە كراوە، هەربۆیە سەكۆی جەماوەر لە ڕونكردنەوەیەكدا داوای لێبوردنیان لێدەكات.

 

ڕونكردنەوەكەی سەكۆی جەماوەر كە وێنەیەكی بۆ پەرەگراف نێردراوە، تێیدا هاتووە"ماوەیەك لەمەوبەر بەناوی ژمارەیەك كەسایەتی دیاریكراو، ڕاگەیاندنێكمان بەرەو ڕوی ئەم لایەنانە كردبووەوە (گۆڕان، كۆمەڵ، هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەری، یەكگرتو) ئێمە وەك ئامادەكاری ڕاگەیەندراوەكە‌و كۆكەرەوەی ناوی ئیمزاكاران، بۆ ڕایگشتی ڕایدەگەیەنین، كە چەند ناوێك بەهەڵە لەو ڕاگەیەندراوەدا ڕیزبەند كراوە، لای خۆمانەوە داوای لێبوردن لەو كەسایەتیانەو لە هاوڵاتیان دەكەین."