پەرەگراف- سوركێو محەمەد
پەرلەمانتاران بە ڕێگاوە بوون بۆ كۆبوونەوەی یەكلایی كردنەوەی سەرۆك كۆماری عێراق، بەرلە چوونەناو هۆڵی كۆبوونەوەكە ئەندامانی پارتی بە یەكێتییەكان دەڵێن، كاندیدەكەی ئێوە لە پڕۆسەكە دەكشێتەوە، ئەوانیش ئەوە ڕەتدەكەنەوە، بەوپێیەی هیچیان پێنەوتراوە لەو بارەیەوە.
كۆبوونەوەكە بەبێ ئامادەبوونی ئەندامانی پارتی دەستپێدەكاتو دوای سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی گۆڕان، سەرۆكی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دەكاتەوەو ناوی ئەو كاندیدانە دەخوێنێتەوە كە كشاونەتەوە، بەڵام بەرهەم ساڵحو فوئاد حسێن كاندیدانی پارتیو یەكێتی لە پڕۆسەكەدا ماونو ڕكابەریی دەكەن.
تێگەیشتنەكەی پەرلەمانتارانی پارتی بۆ كشانەوەی بەرهەم ساڵح، خوێندنەوەی خۆیان بووە بۆ كۆتا گفتوگۆی نێوان حیزبەكەیان لەگەڵ یەكێتیو فشارەكانی ئەمەریكا بۆ كشانەوەی بەرهەم ساڵح، ئەوەش دوای دوو جار پەیوەندی تەلەفۆنیی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا.
گفتوگۆو فشارەكانی دەرەوەی پەرلەمان
چەند ڕۆژێك بوو پارتیو یەكێتی بە تەواوی هێزیانەوە لە بەغداد بوون بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانیی بۆ كاندیدەكانیان، ئەوان لە نێوان خۆیاندا چەند كۆبوونەوەیەكیان كردبوو، بەڵام نەگەیشتنە ڕێككەوتن، كۆتا كۆبوونەوە چەند ساتێك بەرلە دەستپێكردنی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان بووە، پارتی دەڵێت، لەو كۆبوونەوەیەدا ڕێككەوتوون بەرهەم ساڵح بكشێتەوە، بەڵام یەكێتی ئەوە ڕەتدەكاتەوە.
لەگەڵ دەركەوتنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو زیاتر بوونی دەنگەكانی بەرهەم ساڵح لە فوئاد حسێن بە ڕێژەیەكی زۆر، پارتی لە میدیاكانی خۆیەوە ڕایگەیاند، یەكێتی "فێڵی لێ كردوون"و لە ڕێككەوتنی نێوانیان كشاوەتەوە، بەبێ ئەوەی وردەكاریی ڕێككەوتنەكە ئاشكرا بكات.
محەمەد بەختیار، ئەندامی تیمی بەرهەم ساڵح لە بەغداد، بۆ پەرەگراف باسلەوە دەكات هیچ ڕێككەوتنێك نەبووە بۆ كشانەوەی بەرهەم ساڵح، وتی"تەنها گفتوگۆیەك هەبووە لە نێوان بافڵ تاڵەبانیو كۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانیو شاندی پارتی، پێشنیاری ئەوە كراوە لە بەرامبەر كشانەوەی دكتۆر بەرهەم پۆستی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراقو وەزارەتێكی سیادی حكومەتی عێراقو سەرۆك وەزیرانی هەرێم بدرێتە یەكێتی."
ئەو ئەندامەی تیمی بەرهەم ساڵح، وتیشی"بەرهەم ساڵحو بەشێكی زۆری سەركردایەتیو مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەرجەم پێشنیارەكانیان ڕەتكردەوەو دكتۆر بەرهەم تەئكیدی لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەكی دیموكراتی لەناو پەرلەمان كردەوە كە تیایدا نوێنەرانی گەل خۆیان كەسی شایستە دەستنیشان بكەن."
لەگەڵ گفتوگۆ ناوخۆییەكانی نێوان پارتیو یەكێتی، فشارەی وڵاتانی دەرەوەش بەردەوام بوون، پەرەگراف لە دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە زانیاریی ئەوەی دەستكەوتووە ئەمەریكا بە چڕی لەسەرخەت بووەو داوای كشانەوەی بەرهەم ساڵحی كردووە.
"مایك پەمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دوو جار تەلەفۆنی بۆ كۆسرەت ڕەسوڵ كردو داوای لێكرد بەرهەم ساڵح بكشێتەوە بۆ فوئاد حسێن" سەرچاوەیەكی ئاگادار وای وت.
سەرچاوەیەكی دیكەش هەمان زانیاریی پشتڕاست كردەوە كە ئەمەریكا داوای كشانەوەی بەرهەم ساڵحی كردووە، وتی"وەزیری دەرەوەی ئەمەریكاو برێت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ شەڕی داعش، پەیوەندییان بە بافڵ تاڵەبانییەوە كردو داوایان كرد بەرهەم ساڵح بكشێتەوە."
لەگەڵ ئەمەریكییەكاندا، ئێرانییەكانیش كە هەژموونی تەواویان بەسەر عێراقەوە هەیەو ڕۆڵی یەكلایی كەرەوە دەبینن لە ڕێی شیعەكانەوە، بەهەمانشێوە لەسەر خەت بوون.
سەرچاوەكانی پەرەگراف دەڵێن، كاتێك ئێران زانیویەتی ئەمەریكا فشاردەكات بۆ كشانەوەی بەرهەم ساڵح، ئەوان سوورتربوون لەسەر مانەوەی لە كێبڕكێكەو وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار.
"یەكێتی نەچووە ژێر باری هیچكام لەو فشارانە، بەرهەم ساڵح بەهۆی زۆریی فشارەكانەوە مۆبایلەكانی داخستبوو بۆئەوەی پەیوەندیی پێوەنەكرێت، دواجار بە پشتیوانیی ئێران هەڵبژێردرا" سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وردەكاریی گفتوگۆكانی بەغداد وای وت.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی"كۆسرەت ڕەسوڵو بافڵ تاڵەبانی بە پارتییان وتووە ئەگەر بەرهەم ساڵح ڕازیبێت بكشێتەوە ئێمە كێشەمان نییە. پارتیش خوێندنەوەی وابوو مادەم ئەوان ڕازی بوون، بەرهەم ساڵح دەكشێتەوەو سوورنابێت لەسەر پۆستەكە، هەربۆیە بە پەرلەمانتارانی خۆیان وتبوو بەرهەم ساڵح دەكشێتەوە."
دۆخی ناو پەرلەمانو هەڵبژاردنی سەرۆك
سەرەتای دەستپێكردنی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان فراكسیۆنی پارتی بەشداریی كۆبوونەوەكەی نەكردووە، دوای دەستپێكردنی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارو دەنگدانی ژمارەیەك پەرلەمانتار، ئەوكات پارتی چووەتە ژوورەوە.
پەرلەمانتارێكی عێراق بۆ پەرەگراف وتی"بەبێ پارتی نیسابی یاسایی تەواو بوو، دوای دەنگدانی دوو ڕیز پەرلەمانتار بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، پارتیش هاتنە ژورەوەو دەنگی خۆیانداو پڕۆسەكە ئاسایی ڕۆیشت."
لەگەڵ كۆتایی هاتنی دەنگدانو جیاكردنەوەی دەنگەكان، دەركەوت بەرهەم ساڵح 165 دەنگی هێناوەو بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش فوئاد حسێنە كە 89 دەنگی هێنا.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە كە خۆی بەشداربووە لە كۆبوونەوەكە وتی"دوای دەركەوتنی ئەنجام یەكسەر ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە شپرزەییەكی زۆرەوە مایكی هەڵگرتو ڕویكردە پەرلەمانتاران قسە بكات، سەرۆكی پەرلەمان پێیوت ڕوو بكەرە ئێمە ڕوو مەكەرە پەرلەمانتاران، ئەویش وتی داوای ئەوە دەكەم كاتژمێرێك كاتمان بدەنێ تا ڕاوێژێكی خۆمان دەكەین ئەوكات خولی دووەمی دەنگدان دەستپێبكات."
لە كاردانەوەی داواكارییەكەی پارتیدا، زۆربەی زۆری پەرلەمانتاران لە شوێنی خۆیانەوە وەڵام دەدەنەوە، "وتیان مۆڵەت نادرێو دەبێت یەكسەر هەڵبژاردنی دووەم دەستپێبكات، كە هەموو وایان وت سەرۆكی پەرلەمان مەجبور بوو كۆبوونەوەكە بهێڵێتەوە."
كۆبوونەوەكە مایەوەو مۆڵەت وەرنەگیرا، پارتی بە زارەكیی بە سەرۆكی پەرلەمانی وت، كاندیدی ئەوان دەكشێتەوە، سەرۆكی پەرلەمان وەڵامی داونەتەوە كە بە زارەكیی قبوڵی ناكات، "سەرۆكی پەرلەمان بە پەرلەمانتارانی وت كاندیدێك هەیە بە زارەكیی دەكشێتەوە، بەڵام ناتوانم ناوەكەی بڵێم لەبەرئەوەی بە نوسراو نییە."
ماوەیەك كۆبوونەوەكە لەو دۆخەدا دەمێنێتەوەو هەڵبژادن بۆ خولی دووەم دەستپێناكات، فراكسیۆنی پارتی لە دەرەوەی كۆبوونەوەكەنو دەیانەوێت نوسراوێك بە واژۆوە بهێنن بۆ كشانەوەی كاندیدەكەیان.
"دوای دەوری 15 خولەك دەنگدانی دووەم دەستیپێكرد لە نێوان بەرهەم ساڵحو فوئاد حسێن، ژمارەیەك پەرلەمانتار دەنگیاندابوو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی بە نوسراوێكەوە هاتەوە ناو كۆبوونەوەكە بەمەبەستی كشانەوەی فوئاد حسێن، بەڵام سەرۆكایەتی پەرلەمان ڕەتیكردەوەو وتی دەنگدان دەستیپێكردووەو نوسراوەكەش واژۆی كاندیدەكەی لەسەر نییەو داواكارییەكی حیزبییە لەبەرئەوە بەهەندی وەرنەگرت" پەرلەمانتارەكەی عێراق وای وت.
ئەو پەرلەمانتارە باسیلەوەكرد، جێگای سەرسوڕمانە بەلای ئەوەوە وەك پەرلەمانتارێك كە پارتی بەوجۆرە شپرزە بووەو لە تەكنیكی پڕۆسەی هەڵبژاردنو كشانەوەی كاندیدی نەزانیوە، وتی"لەكاتێكدا سەلاح زەنگەنە سكرتێری گشتی پەرلەمان پارتییەو لە كۆبوونەوەو هەڵبژاردنەكانی ناو پەرلەماندا شارەزایی هەیە."
هەوڵەكانی پارتی بۆ كشانەوەی كاندیدەكەی دوای ئەوەهات كە بۆی دەركەوت لە كێبڕكێكەدا نایباتەوە، هەوڵیدا بكشێتەوەو نەدۆڕێت، بەڵام سەركەوتوو نەبوو.
ئەگەر پارتی لە خولی دووەمدا كاندیدەكەی بكشاندایەتەوە، دەنگدان لە نێوان بەرهەم ساڵحو سروە عەبدولواحید ئەنجام دەدرا، بەوپێیەی سروە لە خولی یەكەمدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنابوو.
بەرهەم ساڵح لە خولی یەكەمی دەنگداندا 165 دەنگو فوئاد حسێن 89 دەنگی پەرلەمانتارانی بەدەستهێنا، هیچیان لەو خولەدا دەرنەچوون بەوپێیە دوو لەسەر سێیان نەهێنا كە 219 دەنگ دەكات، بۆ خولی دووەم بەرهەم ساڵ 219 دەنگو فوئاد حسێن 22 دەنگی بەدەسهێنا(بەبێ بەشداریی پارتی).
بەوجۆرە بەرهەم ساڵح بووە سەرۆك كۆمارو بە خەونەكەی گەیشت كە چوار ساڵی داهاتووی لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەسەر بەرێت، هەر بەو ئامانجەش وازی لە حزبە نوێیەكەی هێنا كە تەمەنی ساڵێكی تەواو نەكردبوو، گەڕایەوە ناو یەكێتیو بۆئەو هەنگاوەی باجێكی زۆریدا بە تایبەت لەناو خەڵكدا.
لە دوای دەستبەكاربوونی بەرهەم ساڵح، پەیوەندییو پیرۆزباییەكان دەستیان پێكرد، هەریەكە لە ئێرانو ئەمەریكا خۆشحاڵییان پیشانداو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.
تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر كۆچی دوایی مام جەلال كەوتە ڕۆژێكی گرنگو پڕدەسكەوت بۆ یەكێتی.
بەرهەم ساڵح بووە سەرۆك كۆماری عێراقو لە خولی دووەمی دەنگداندا 219 دەنگی پەرلەمانتارانی عێراقی بەدەستهێناو سوێندی یاسایی خوارد.
پارتیو یەكێتی هێزی تەواویان بەكاردەهێنن لە بەغداد بۆ بردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمار.
گۆڕان چەند كاتژمێرێك مۆڵەت دەداتە كۆمسیۆن بۆ پووچەڵكردنەوەی "دەنگە ساختەكان"ی پڕۆسەی هەڵبژاردنو دەڵێت، زیاتر لە 200 هەزار دەنگە.