بنەمای پەرەگراف متمانەیە

حەیدەر شەشۆ بۆ پەرەگراف: لە خانەسۆر بازرگانی نەوت‌و گاز دەكرێت‌و بەدەست یەبەشەوەیە

حەیدەر شەشۆ لەمیانی بەشداریكردنی لە پانێڵێكی دیداری سلێمانی لەزانكۆی ئەمەریكی. فۆتۆ: زانكۆی ئەمەریكی لە سلێمانی.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزیدخان دەڵێت، لە سنوری خانەسۆر كە شەڕی نێوان یەبەشەو پێشمەرگەكانی ڕۆژئاوا تێیدا ڕوویدا، بازرگانی نەوت‌و گاز لەنێوان ڕۆژئاوای كوردستان‌و هەرێمی كوردستان دەكرێت.

شەشۆ كە ناوێكی دیارو فەرماندەیەكی ناسراوی ناو ئێزدییەكانە، لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ پەرەگراف كە 9ی ئەم مانگە لە پەراوێزی دیداری سلێمانی لە زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی ئەنجامدرا، باسلە خراپی ڕەوشی سنوری شەنگال دەكات‌و هیوادارە بەخێرایی كێشەكان چارەسەر بكرێن بەرلەوەی شەڕی دیكەی براكوژیی ڕووبدات.

فەرماندەی هێزی ئێزیدخان، پشتیوانی بۆ داواكارییەكانی پەكەكە لەبارەی شەنگالەوە دەردەبڕێت‌و هیواداریشە پلانی ئێرانی‌و توركی لەكوردستان‌و بەتایبەت لەسەر خاكی شەنگال جێبەجێ نەكرێت‌و شەڕی براكوژی نەكرێت.

بەرەبەیانی 3ی ئەم مانگە لەنێوان ژمارەیەك چەكداری لەشكری ڕۆژ‌و یەكینەكانی بەرخۆدانی شەنگال(یەبەشە) لەسنوری خانەسۆر سەربە ناحیەی سنونێ‌ لە باكوری ڕۆژئاوای شەنگال شەڕ ڕوویداو كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، شەڕەكە بەهۆی ئەوەوە بووە لەشكری ڕۆژ ویستویەتی پێشڕەوی بكات‌ بۆ ناحیەی سنونێ، بەڵام یەبەشە ڕێگرییان لێكردوون.

لەشكری ڕۆژ هێزێكە لە پێشمەرگەكانی رۆژئاوا(كوردستانی سوریا)، لەچەند ساڵی رابردوودا لەلایەن هێزەكانی زێرەڤانی هەرێمەوە مەشقیان پێكراوە‌و پڕچەككراون‌و نزیكن لە پارتی. یەبەشە لەئێزدییەكان پێكهێنراوەو نزیكە لە پەكەكە‌و هەر لەلایەن ئەوانیشەوە لەچەند ساڵی ڕابردوودا مەشقیان پێكراوە‌و هاوكاریكراون، ئەوەیە یەكەم شەڕی نێوان دوو هێزی كوردییە لەو سنورە لەدوای دەركردنی داعش لەناوچەكە.

دەقی چاوپێكەوتنەكەی پەرەگراف لەگەڵ حەیدەر شەشۆ.

پەرەگراف: ڕەوشی ئەو ناوچەیەی شەڕ تێیدا ڕوویدا ئێستا چۆنە؟ دەوترێت هەردوو لایەن ئەوانەی نزیكن لە پارتی‌و ئەوانەی نزیكن لە پەكەكە هێز كۆدەكەنەوە، زانیارییەكانی ئێوە چین؟

حەیدەر شەشۆ: ڕەوشی ناوچەكە باشنییەو لەدوای 3-3 ئاڵۆزبووە، هیوادارین لایەنە فەرمیی‌و سەرەكییەكانی كوردستان تەداخول بكەن‌و كۆتایی بەو ڕەوشە بهێنن، چونكە لەبەرژەوەندی خەڵكی شەنگال‌و میللەتی كوردیش نییە، هیوادارین بەخێرایی چارەسەربكرێت بەرلەوەی شتی دیكە ڕووبدات‌و شەڕی براكوژی ڕووبداتەوە، هیوادارین براكوژییەكەی 3-3 دووبارەنەبێتەوەو خەڵكی شەنگالیش داوایان لێدەكەم بە ئەركی خۆیان هەستن‌و قبوڵ نەكەن شەڕی براكوژی لەسەر خاكی شەنگال ببێت.

پەرەگراف: چارەسەر چییە؟ چیی بكرێت بۆئەوەی شەڕ دووبارە نەبێتەوە؟

حەیدەر شەشۆ: چارەسەر ئەوەیە هەریەكەمان ڕێز لەیەكدی بگرین‌و لایەنەكان ڕێز لە قوربانیی ئێزدییەكان‌و خەڵكی شەنگال بگرن، تائێستا سەدا 40ی خاكی شەنگال لەژێردەستی داعشدایە، تائێستا سەدان كچ‌و كوڕی ئێزدی لەدەستی داعشدان، ڕێز لەوانەو لە شەهیدەكانی پێشمەرگەو یەبەشەو هێزەكانی دیكە بگرن، ڕێز لەوانە بگرن توشی هیچ كێشەیەك نابین.

پەرەگراف: زانیارییەك هەیە ئەو شەڕەی لە سنونێ ڕوویدا پەیوەندی بە بازرگانیكردن هەیە لەنێوان ڕۆژئاواو هەرێمی كوردستان، ئێوە زانیاریتان لەوبارەیەوە هەیە؟

حەیدەر شەشۆ: بەداخەوە لە هەموو عێراق‌و كوردستان حكومەت‌و دەزگا ڕەسمییەكان ئەوانەی دەسەڵاتیان لەدەستە هەموو بازرگانی بە میللەت دەكەن.

پەرەگراف: بازرگانی شتومەك لەو سنورەوە دەكرێت؟

حەیدەر شەشۆ: لەهەموو لایەكەوە هەیە.

پەرەگراف: دەتوانیت هەندێ زانیاریمان بدەیتێ لەوبارەیەوە، بەوپێیەی خانەسۆر ناوچەیەكی سنورییە؟

حەیدەر شەشۆ: بەڕاستی لەخانەسۆر دەرگایەیەك هەیە، ئەو دەرگایە هەتا ڕسوماتی وەكو زەریبە لەخەڵك وەردەگیرێت كاتێك هاتووچۆ دەكرێت.

پەرەگراف: كێ وەریدەگرێت؟

حەیدەر شەشۆ: ئەوە لە دەستی هەڤاڵانی یەبەشەدایە، هیوادارین ئەو دەرگایە بكرێتەوەو خەڵكی فەقیر وەختێك دەچێتە ڕۆژئاوا هەندێك بازرگانی كەم هەیە مەسەلەی گازو ئەو شتانەیە، هیوادارین هاوكاریی ئەو خەڵكە بكرێن‌و مەسەلەی زەریبەو سەری سەدا 10 كەمبكەنەوەو هەر هیچ لەخەڵك وەرنەگرن.

پەرەگراف: گازو نەوت دەڕوات؟

حەیدەر شەشۆ: گازو نەوتەو موادی خۆراكیی.

پەرەگراف: لێرەوە دەچێت بۆ ئەو دیو؟

حەیدەر شەشۆ: لەهەردوو لاوەیە.

پەرەگراف: واتا لەوێشەوە دێت؟

حەیدەر شەشۆ: لەهەردوو لاوەیە.

پەرەگراف: چەند هێز لە شەنگال‌و دەوروبەری بوونیان هەیە لە ئێستادا؟

حەیدەر شەشۆ: هێز زۆرن، بەڵام هێزی سەرەكی یەبەشە سەربە پەكەكەیەو هێزەكانی سەربە پەكەكە چوار بۆ پێنج ناویان هەیە، هەروەها هێزەكانی سەربە پارتی وەكو زێرەڤانی‌و پێشمەرگە، هەروەها هێزی پاراستنی ئێزیدخان‌و چەندین گروپی دیكەی چەكدار هەن كە ڕۆڵیان هەبووە لەشەڕی دژی داعش‌و دەستخۆشییان لێدەكەین.

پەرەگراف: ئەم هەموو هێزە بۆ دروست بوون ئەمە خۆی مەترسی نییە؟

حەیدەر شەشۆ: لەكاتێكدا دروستبوون هێزی فەرمیی نەبووە لەو ناوچەیەو ئەو هێزانە دروستبوون بۆ بەرگریكردن كاتێك ئەو هێزەی پاراستنی ئەو ناوچەیەی لەدەست بوو لەوێ نەما.

پەرەگراف: مەبەستت دوای ئەوەیە كە پێشمەرگە كشایەوە؟

حەیدەر شەشۆ: بەڵێ، بۆشایی ئەمنیی دروست بوو هەركەس بەرگری لەخۆی دەكردو بوون بە گروپی 10 كەسی‌و 20 كەسی‌و 50 كەسی‌و ئەمڕۆ گروپی چەكدارن.

پەرەگراف: ئەوەندەی تۆ زانیاریت هەبێت هیچكام لەو هێزانە هاوكاریی لە وڵاتانی دراوسێ وەردەگرن؟

حەیدەر شەشۆ: وەكو چی؟

پەرەگراف: وەكو پارە‌و چەك؟

حەیدەر شەشۆ: هەندێك هەن سەربە پارتین، هەندێك سەربە یەكێتین‌و هەندێك سەربە حەشدی شەعبین‌و هاویكارییان وەرگرتووە، ئەوانی دیكەش وەكو هێزی پاراستنی ئێزیدخان هاوكاری لە میللەتی خۆیان وەردەگرن.

پەرەگراف: واتە ئێوە هاوكاری لەكێ وەردەگرن؟

حەیدەر شەشۆ: هاوكاری ئێمە لە خەڵكی خۆمانە، بە هاوكاری خەڵكی خۆمان لەدەرەوەی وڵات‌و ناوخۆی عێراق.

پەرەگراف: ئێران‌و توركیا چ ڕۆڵ‌و كاریگەرییەكیان هەیە لەشەنگال؟

حەیدەر شەشۆ: بەداخەوە دەڵێم، ئەوەی دیارە لایەن هەیە گرێدراوی سیاسەتی ئێرانە لایەنی دیكەش هەیە دەوترێت سەربە توركیایە، ئێمە بەڵگەمان لەبەردەست نییە لەوبارەیەوە، ئەو لایەنەی سەربە حەشدی شەعبین خەڵكێك وای دەبینێت نزیكی ئێرانە، ئەو لایەنەی لەدژی ئەوان كاربكات خەڵكێك وای دەبینێت نزیكی توركیایە، ئێمە هیوادارین پلانی ئێرانی‌و توركی لەكوردستان‌و بەتایبەت لەسەر خاكی شەنگال جێبەجێ نەكرێت‌و شەڕی براكوژی نەكرێت.

پەرەگراف: پەكەكە داوای ئیدارەی سەربەخۆ بۆ خەڵكی شەنگال دەكات‌و دەڵێت دەبێت خۆیان خۆیان بپارێزن، ڕای ئێوە لەوبارەیەوە چییە؟

حەیدەر شەشۆ: ئەوە مافێكی ئاساییە خەڵكی شەنگال ئیدارەی خۆیان بكەن‌و خۆسەریی لە شەنگال هەبێت‌و ببێتە پارێزگا ئێمەش ئەو داوایەمان هەیە، بەڵام شەنگال پارچەیەكە لە كوردستان ئێمە ناتوانین خەڵكی خۆمان لە شێخان‌و شەنگال جیابكەینەوەو شەنگال لەكوردستان داببڕین.

پاش 30 ساڵ، تۆماری ده‌نگیی به‌ر له‌ تیرۆركردنی قاسملوو بڵاوده‌كرێته‌وه‌

له‌ سییه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێكانی، به‌شێك له‌ تۆماری ده‌نگیی گفتوگۆی قاسملوو و بكوژانی له‌ شاندی ئێرانی، بڵاوده‌كرێته‌وه‌. 

چاكسازی لە مەسعود بارزانییەوە بۆ مەسروری كوڕی

پێداگریی‌و دەربڕینە تووندەكانی مەسرور بارزانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی‌و ئەنجامدانی چاكسازیی، بۆ مام ئەحمەد هەروەك قسەی ساڵانی ڕابردووی دەسەڵاتدارانە.

كونسوڵی بەریتانیا بۆ پەرەگراف: پێشمەرگە چاكسازیی نەكات لە پشتیوانیكردنی دەكشێینەوە

مارتن وار كە سەرەتای مانگی داهاتوو پۆستەكەی جێدەهێڵێت، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا وەڵامی پرسیارەكانی پەرەگرافی دایەوە.

جارێک لە جاران شتێک هەبوو بەناوی کورد!

ئەردۆغان لەو سیاسەتمەدارانەی تورکە کە زۆرترین جار وشەی کوردستان بەکاردەهێنێت، ئەوەش بەپێی دۆخەکە.

حەیدەر شەشۆ بۆ پەرەگراف: لە خانەسۆر بازرگانی نەوت‌و گاز دەكرێت‌و بەدەست یەبەشەوەیە

2017-03-11 16:36:56