بنەمای پەرەگراف متمانەیە

ئەمەریكا سەركردەكانی پەكەكەی مەبەستە یان ڕاكێشانی سۆزی توركیا؟

گەریلاكانی پەكەكە لە قەندیل. وێنە؛ ڕێبەر نەجم.

پەرەگراف- ڕێنوار نەجم

پرۆگرامی "خەڵات لە پێناوی دادپەروەریدا" كە بەرنامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكایە، بڕی 12 ملیۆن دۆلاری تەرخانكرد بۆ پێدانی هەر زانیارییەك كە شوێنی سێ سەركردەی باڵای پەكەكە ئاشكرا بكات، ئەوەش لەكاتێكدایە لە مێژووی ئەو بەرنامە ئەمەریكییەدا كەمترین جار پێدانی ئەو خەڵاتانە سەركەوتووبووەو هەندێك جاریش بڕیارەكانیان "سیاسیی"بوون پتر لەوەی پەیوەندیی بە پێویستیی ئەمەریكا هەبێت بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە.

ئەو پرۆگرامە ئەمەریكییە وەك بەشێك لە خەڵاتەكانی دژە تیرۆری ئەمەریكی لە ساڵی 1984 دامەزراوە بۆ "ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی" پرۆگرامەكە لە وێبسایتی تایبەتی خۆیاندا لە بارەی ئامانجەكەیانەوە نوسیویانە"ئامانجی خەڵات لە پێناوی دادپەروەریدا بۆ هێنانە بەردەم دادگای تیرۆریستە نێودەوڵەتییەكانە، هەروەها بۆ ڕێگرییكردنیانە بۆ چالاكیی تیرۆریستی دژی كەسایەتی و موڵكەكانی ئەمەریكا."

لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، حكومەتی ئەمەریكا 145 ملیۆن دۆلاری لەو پرۆگرامەدا خەرجكردووە كە بەخشیویەتی بەو كەسانەی زانیارییان لەسەر 90 داواكراو پێشكەش كردووە.

ڕۆژی سێشەممە باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە ئەنقەرە لە ڕێگەی تویتەری فەرمی خۆیانەوە هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە سێ سەركردەی دیاری پارتی كرێكارانی كوردستان خراونەتە لیستی داواكراوەكانەوە، ئەوانیش هەریەك لە موراد قەرەیلان، جەمیل بایك و دوران كالكان، كە پێكەوە 12 ملیۆن دۆلار وەك خەڵات دانراوە بۆ هەر كەسێك زانیاریی لەبارەی شوێنەكانیانەوە بداتە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

سكۆت ستیوارت، سەرپەرشتیاری شیكاریی تیرۆر و ئاسایش لە ناوەندی ستراتفۆری ئەمەریكی بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی و ئەمنی، پێیوایە زۆرینەی جار ئەو ڕێگایەی حكومەتی ئەمەریكا دەیگرێتەبەر بە پێدانی خەڵات بۆ دۆزینەوەی كەسانی داواكراو، شكست دەهێنێت.

ئەو لێكۆڵەرە ئەمەریكییە نمونەی حافز محەمەد سەعید دەهێنێتەوە كە دامەزرێنەری "لەشكری تەیب"ـە لە پاكستان، كە هەمان پرۆگرامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری تەرخانكردبوو بۆ پێدانی هەر زانیارییەك لەبارەیەوە، بەڵام چەند ڕۆژێك دوای دابینكردنی خەڵاتەكەی ئەمەریكا بۆ دۆزینەوە، سەعید كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی فراوانی لە شوێنێكی ئاشكرای پاكستاندا ئەنجامداو بە توانجیشەوە باسی لەوە كرد كە خواستی ئەوەی هەبووە كاتی ئەنجامدانی كۆنگرەكەی بناردایە بۆ بەرپرسە ئەمەریكییەكان.

بەبڕوای سكۆت ستیوارت، ئەو هەنگاوەی ئەمەریكا دژی حافز محەمەد سەعید بەڕوونی بابەتێكی سیاسیی بووە نەك هەوڵێك بۆ دەستگیركردنی كەسێك كە مەترسی لەسەر ئەمەریكا دروستكردبێت. ئەویش بۆ ڕاكێشانی سۆزی هیندستانییەكان، بەبێ ئەوەی چاوەڕێ بكات لێپرسراوانی پاكستان ئەو كەسایەتییە ڕادەستی ئەمەریكا بكەن.

توێژەرە ئەمەریكییەكە پێیوایە كە زۆر سەختە ئەمەریكا بتوانێت ئەو كەسانە دەستگیر بكات یاخود زانیارییان لەسەر وەربگرێت كە لەو ناوچەنەدان كە لەژێر كۆنتڕۆڵی ئەو هێزانە خۆیاندایە، ئەو نمونەی سنورەكانی پاكستان-ئەفغانستان دەهێنێتەوە، یاخود گروپێكی بەهێزی وەك حزبوڵا لە لوبنان كە ئەمەریكا ناتوانێت داواكراوەكانی لەو ناوچانەدا دەستگیر بكات.

هاوكات بیل ڕۆجیۆ توێژەر لە دامەزراوەی بەرگریی لە دیموكراسی، لە بارەی كارەكانی ئەو پرۆگرامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاوە دەڵێت، ئەو كەسایەتیانەی دەخرێنە لیستی داواكراوەكانەوە بەشێوەیەكی گشتی لە وڵاتانی خۆرئاوا یاخود ئەو وڵاتانەی ئاسان دەكەونە بەردەست، ناژین.

بیل ڕۆجیۆ دەڵێت"ئەو كەسانە زۆربەی جار لەو ناوچانە دەژین كە پارێزراون و ڕۆیشتن بۆ ناویان قەدەغەیە، ئەو شوێنانە لەلایەن گروپەكانی ئەو كەسانە خۆیانەوە یاخود هاوپەیمانەكانیان كۆنتڕۆڵ كراوە، لەبەرئەوە زۆر زەحمەتە، تەنانەت ئەگەر بشزانیت كەسەكە لەكوێدایە، بچیت و دەستگیری بكەیت."

ئەو پرۆگرامە تا ئێستا ملیۆنان دۆلاری وەك خەڵات داوە بەو كەسانەی زانیارییان لەسەر كەسانی داواكراوی ئەمەریكا پێشكەش كردووە، لەنێویاندا 30 ملیۆن دۆلار بەخشراوە لە پێناو ئاشكراكردنی شوێنی هەردوو كوڕی سەدام حسێن، عودەی و قوسەی، كە دواتر لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمەریكییەكان كوژران.

دیاریكردنی خەڵات بۆ پێدانی زانیاریی لەسەر بەرپرسانی پەكەكە لەلایەن ئەمەریكاوە، لە كاتێكدایە لە نێوان ئەمەریكاو توركیا چەندین دۆسیەی ئاڵۆز‌و كێشە لەسەر بوونیان هەیە، هەروەها سەركردەكانی پەكەكەش لە چیا سەختەكانی قەندیل دەژین كە لە ژێر پاراستنی گەریلادایەو نەك دۆزینەوەو دەستگیركردن، بەڵكو بواری دەستكەوتنی زانیارییش لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونیان بە دیاریكراوی ئەستەمە.

پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكێتی "یەكلایی نەبووەتەوە"

مانۆڕی سیاسی دەستپێدەكات بۆ دابەشكردنی پۆستە باڵاكانی حكومەت‌و پەرلەمانی كوردستان.

سزاكان چوونەبواری جێبەجێكردنەوە؛ تاران بەڵێنی شكاندنیان دەدات

قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمەریكا بۆسەر ئێران دەستیپێكرد، ئەو گەمارۆیانەی بەهۆی ڕێككەوتنی ئەتۆمی هەڵگیرابوون جێبەجێ دەكرێنەوە.

ئەمەریكاو یەپەگە دەوریەیەكی هاوبەشیان لە ناوچە سنورییەكانی كۆبانێ دەستپێكرد

هێزەكانی ئەمەریكا دەوریەیەكی هاوبەشیان لەگەڵ یەپەگە دەستپێكرد لە ناوچە سنورییەكانی كۆبانێ هەتا گرێ سپی، ئەمە پەیامێكە بۆ توركیا‌.

نەوەی نوێ پەشیمان بووەوە

نەوەی نوێ پەشیمان بووەوە لە بەشدارینەكردن لە خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان، ئەوەش پێچەوانەی یەكەم هەڵوێستی جوڵانەوەكەیە لە دوای هەڵبژاردن.

ئەمەریكا سەركردەكانی پەكەكەی مەبەستە یان ڕاكێشانی سۆزی توركیا؟

2018-11-07 19:43:05