بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پارتی دەیەوێت سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان "قۆڵبەست" بكات

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە خولی ڕابردوو، تەنها جێگری سەرۆك پارتی بوو. وێنە؛ ڕاگەیاندنی پەرلەمان.

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

پارتی پلانی ئەوەی هەیە لە چوار ساڵی داهاتوودا بەبێ خواستی ئەو هیچ یاساو بڕیارێك لە پەرلەمانی كوردستان دەرنەچێت بەتایبەت لە پرسە گرنگ‌و هەستیارەكاندا، بۆئەوەش پشت بە پێكهاتەكان دەبەستێت لەناو پەرلەمان، لەو چوارچێوەیەدا جێگرێكی سەرۆكی پەرلەمان بۆ خۆی‌و دەیەوێت جێگری دووەم بۆ پێكهاتەی توركمان بێت، بەوەش قۆڵبەستی سەرۆكی پەرلەمان بكات لەم خولەدا.

پارتی زۆرینەیەو 45 كورسی پەرلەمانی هەیە لە 111، حیزبی دووەم كە یەكێتییە كورسییەكانی ناگاتە نیوەی كورسییەكانی پارتی، بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتیی پەرلەمان ئاسان نییە.

ئەو دامەزراوە باڵایەی هەرێم لە چوار ساڵی ڕابردوودا زۆرترین بەركەوتنی لەگەڵ پارتی‌و خواست‌و بەرنامەكانیدا هەبوو، هەرچەندە لە پەرلەمانی نوێ ئۆپۆزسیۆن بوونی هەیە، بەڵام پلانی پارتی بۆ چوارساڵی داهاتوو جیاوازە.

"پەرلەمان دەستی پارتی سووتاندووە لە 4 ساڵی ڕابردوودا، لەم خولەدا ئەو ئەزموونە دووبارە ناكاتەوە" ئەمە وتەی سەرچاوەیەكی باڵای پارتییە بۆ پەرەگراف.

ئەو سەرچاوەیە كە داوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، وتی"پارتی دەیەوێت جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ توركمانەكان بێت، بۆئەوەش كاندیدی بەهێز مونا قەهوەچی یە لە پارتی چاكسازیی توركمان"، ئەوەشی خستەڕوو، جێگرەكەی دیكەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پارتی خۆی دەبێت‌و ئامادەیە دەستبەرداری سەرۆكی پەرلەمان ببێت بۆ لایەنەكانی دیكە، یەكێتی بێت یان گۆڕان.

ئەوە لەكاتێكدایە خواستی زیندووكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم لای پارتی بە بەهێزی سەریهەڵداوەتەوە، لەناوخۆی ئەو حیزبە گفتوگۆی ئەوەشكراوە سەرۆكی پەرلەمان نەدەن بە لایەنەكانی دیكە تا ئەوكاتەی سەرۆكی هەرێم وەردەگرنەوە، ئەوكات سەرۆكی پەرلەمان ڕادەست بكەن‌و جێگری سەرۆك وەربگرنەوە، سەرچاوەكە دەڵێت"لە هەموو حاڵەتێكدا لەو سێ كەسەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان یەكێكیان پارتی‌و یەكێكیان بۆ پێكهاتەی توركمان دەبێت."

پێكهاتەكان 11 كورسییان هەیە لە پەرلەمانی كوردستان‌و دەرچوونی كاندیدەكانیان ڕێژەیەكی كەمتر دەنگی پێویستە لە كاندیدانی 100 كورسییەكەی دیكەی پەرلەمان.

چەندین خولە لەسەر یەك، پارتی سەرجەم كورسیی پێكهاتەكان بۆخۆی مسۆگەر دەكات‌و هاوكاری دەرچوونی ئەو كاندیدانە دەكات كە نزیك لەو حیزبەن، ئەوەش زیاتر بە دەنگدانی تایبەت دەكات بەوپێیەی دەنگی هێزی چەكدارەو زیاتر ئاڕاستەكراو و كۆنتڕۆڵ كراون بۆ دەنگدان بەهەر كەسێك حیزب بۆیان دیاریی بكات.

لە خولی نوێی پەرلەماندا پۆستی سكرتێری پەرلەمان نامێنێت، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە سەرۆك‌و دوو جێگر پێكدێن، دیاریكردنی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان‌و دانانی بەرنامەی كارو خستنە بەرنامەی هەر پڕۆژە یاسایەك، لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی دەبێت نەك سەرۆك بە تەنها، بۆئەوەش سەرۆك پێویستی بە واژۆی یەكێك لە جێگرەكانی دەبێت.

لەو دۆخەدا ئەگەر پارتی جێگرێكی سەرۆكی پەرلەمان بۆ پێكهاتەكان یەكلایی بكاتەوە، ئەوا سەرۆكی پەرلەمان لە هەر لایەنێك بێت ناتوانێت هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان ساز بكات یاخود هیچ پڕۆژەیەك بخاتە بەرنامەوە بەبێ ڕەزامەندیی پارتی كە هەردوو جێگرەكە بە قسەی ئەو حیزبە واژۆكانیان دەخەنەسەر كاغەز.

لەگەڵ ئەو خواستەی پارتیدا، توركمانەكانیش وەرگرتنی پۆستێك لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە مافی خۆیان دەزانن.

مونا قەهوەچی، سەرۆكی لیستی چاكسازی توركمان، بۆ پەرەگراف وتی"وەكو پێكهاتەی توركمان دەمانەوێت بەشداریی هەموو پڕۆسەی سیاسی بكەین‌و بە شەراكەتی فیعلیی بەشدار دەبین، بەشداریكردنیشمان لە سەرەتاوە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەستپێدەكەین‌و بە مافی خۆمانی دەزانین نوێنەری پێكهاتەكان لەو سەرۆكایەتییە بوونی هەبێت."

ئەو پەرلەمانتارەی پێكهاتەی توركمان، باسیلەوەشكرد، ئەوان لەگەڵ چوار لیستی دیكەی توركمانی لە پەرلەمان، پڕۆژەی هاوبەشیان ئامادەكردووەو چاوەڕوانی ئەوەن پارتی سەردانیان بكات‌و پڕۆژەكەی ڕادەست بكەن، ئەوەشی ڕەتكردەوە لە ئێستادا ئەو خۆی كاندیدی وەرگرتنی پۆست بێت لە سەرۆكایەتی پەرلەمان.

مونا، وتی"ئێمە وەكو پێكهاتەی توركمان داوامانكردووە یەكێك لە جێگرەكانی سەرۆكی پەرلەمان توركمان بێت، هەركات پارتی ڕازی بوو بە پێدانی ئەو پۆستە بە پێكهاتەی توركمان ئەو كاتە ئێمە قسەی خۆمان دەبێت."

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی بە دەنگی زۆرینەی ڕەهای پەرلەمانتاران هەڵدەبژێردرێت(نیوە+1) پارتی‌و توركمانەكان ئەو ڕێژەیەیان هەیە(پارتی 45 لەگەڵ 11ی پێكهاتەكان دەكاتە 56 لە 111)، هەربۆیە لایەنەكان ناتوانن ببنە بەربەست لەبەردەمیاندا ئەگەر پارتی سووربێت لەسەر جێبەجێ كردنی ئەو خواستەی.

مونا قەهوەچی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان گفتوگۆو دیداریان هەیە "بە ئاشكراو لە ژوورە داخراوەكانیشدا"، خواستەكانی خۆیان بە لایەنەكان گەیاندووە، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتیش داواكاریی خۆیان هەیە‌و پشكیان دەوێت.
یەكێتی كە یەكلایی بووەتەوە لەگەڵ پارتی بەشدار بێت لە كابینەی نوێی حكومەت، بزووتنەوەی گۆڕانیش كە خواستی بەشداریكردنی بەهێزترە، دركیان بەو پلانەی پارتی كردووە.

پەرەگراف لە بەرپرسانی باڵای ئەو دوو حیزبەوە زانیاریی ئەوەی دەستكەوتووە، گۆڕان نایەوێت هیچ پۆستێك لە سەرۆكایەتی پەرلەمان وەربگرێت بە سەرۆكی پەرلەمانیشەوە، یەكێتیش پێداگرە لەوەی سەرۆكی پەرلەمانی دەوێت، بەڵام بەومەرجەی سەرۆكی حكومەتیش یەك جێگری هەبێت‌و ئەویش بدرێتە یەكێتی.

پارتی سوورە لەسەر ئەوەی سەرۆكی حكومەت دوو جێگری هەبێت‌و یەكێكیان بدرێتە گۆڕان لەكاتی بەشداربوونی لە كابینەكە، بەرپرسانی باڵای پارتی پێشتر بۆ پەرەگراف ئەوەیان خستەڕوو، حیزبەكەیان نایەوێت وەك كابینەكانی پێشووتر سەرۆكوەزیران دەسەڵاتەكانی دابەش بكات لەگەڵ جێگرەكانیداو "جێگر بەتامی سەرۆك لە پارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجە كار بكات."

خولی نوێی پەرلەمان لە 6ی ئەم مانگەوە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجامداو پەرلەمانتاران سوێندی یاساییان خوارد، بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردراو یەكەم دانیشتنی پەرلەمان بە كراوەیی هێڵرایەوەو دیارنییە كەی كۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی.

بە تەمەنترین پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی پارتییەو ئێستا سەرۆكی كاتیی پەرلەمانە، هەرچەندە پارتی لەگەڵ پێكهاتەكان ڕێژەی پێویستی هەیە لە پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینەی نوێ، بەڵام بەهۆی بەردەوامیی ئاسەوارەكانی دوو ئیدارەیی، لە واقیعدا ناتوانێت حكومەتێكی یەكگرتوو لەسەر زەویی پێكبهێنێت بەبێ بەشداریی حیزبە براوەكانی پارێزگای سلێمانی، بەتایبەت یەكێتی دواتر گۆڕان.

لە سەرەتای پێكهێنانی حكومەتی هەرێم لە ساڵی 1992 تائێستا، یەكێتی بەردەوام پێكهێنەری سەرەكیی حكومەت بووە بە دوو ئیدارەیی‌و ئیدارەی یەكگرتووشەوە، بەڵام گۆڕان خولێكی تەواو ئۆپۆزسیۆن(2009-2013)‌و خولی دواتر سەرەتا لە حكومەت‌و دواتر بووەوە بە ئۆپۆزسیۆن.

پەرلەمان خولێكی بەڕێكرد كە پارتی نایەوێت دووبارە ببێتەوە

خولی پێشووی پەرلەمان ئەزموونێكی جیاواز بوو بۆ هەرێمی كوردستان‌و بۆ پارتی، كاتێك بەهێزترین هێزی ئۆپۆزسیۆن سەرۆكی پەرلەمانی وەرگرت‌و سكرتێری پەرلەمان بۆ هێزێكی دیكەی ئۆپۆزسیۆن‌و جێگری سەرۆك بۆ پارتی بوو.

لەو خولەدا كە تەنها ساڵ‌و نیوێك بەوجۆرە درێژەی كێشا، یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمان‌و فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمان، پەیوەندییەكی بەهێزو پتەویان هەبوو، چەندین جار بەبێ واژۆو ڕازیبوونی جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بوو، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانیان دادەناو پڕۆژەیان دەخستە بەرنامەوە بۆ گفتوگۆو پەسەند كردن، ئەوەش پارتی نیگەران كردبوو.

حیزبە ئۆپۆزسیۆنەكان ئەو ماوەیەی پەرلەمان بە سەردەمێكی گرنگ‌و گەشاوە لەقەڵەم دەدەن، بەڵام بۆ پارتی نا، ئەو سەردەمە پڕ سەرئێشەو بەربەست بوو، هەربۆیە تەحەمولی نەكرد ئەو خولە بگاتە كۆتایی تەمەنی‌و لە گەرمەی ناكۆكییەكان لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم، لە مانگی 10ی 2015 ڕێگریی لە سەرۆكی پەرلەمان كرد بچێتەوەسەر كارەكەی‌و نەك دەرگای پەرلەمان، دەرگای هەولێریشی بەڕوودا داخست‌و پەرلەمانی بۆ ماوەیەكی درێژ تووشی شەلەل كرد.

ئێستا پارتی دەیەوێت بە كۆنتڕۆڵكردنی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەژموون‌و خواستەكانی خۆی بسەپێنێت بەسەر ئەو دامەزراوەیەدا كە بەرپرسە لە دەركردنی یاساو چاودێریكردنی حكومەت، ئەو حیزبە دەتوانێت لەكاتی خستنە دەنگدانی پڕۆژە یاساو بڕیارەكاندا بە هاوكاریی پێكهاتەكان تێیپەڕێنێت‌و فشارو ناڕەزایی لایەنەكانی دیكە نەبنە بەربەست لەبەردەمیدا.

ئەوەی یەكلایی بووەتەوە بەشداربوونی یەكێتی لە كابینەی نوێ‌و ئۆپۆزسیۆن بوونی نەوەی نوێ‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و حیزبی شیوعییە، هێشتا گۆڕان‌و كۆمەڵی ئیسلامی وەك دوولایەنی بەهێزی ئۆپۆزسۆن بڕیاری كۆتاییان نەداوە بۆ بەشداریكردن، بەڵام لەناو گۆڕان خواستی بەشداربوون بەهێزترە.

پارتی 17ی ئەم مانگە گەڕی یەكەمی گفتوگۆكانی دەستپێكرد بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، لەگەڵ یەكێتی‌و بزووتنەوەی گۆڕان كۆبووەوە، بەڵام دواتر كۆبوونەوەكانی وەستاندو سەردانی لایەنەكانی دیكەی نەكرد.

مەحمود محەمەد وتەبێژی فەرمیی پارتی دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان وتی، ئەو دوو حیزبە بە بەرپرسیارێتییەوە دەڵێن دەبێت لەم قۆناغەدا پێكەوەبین‌و ئەوەش هەمان بڕیاری پارتییە بۆ چوار ساڵی داهاتوو.

گەڕێكی نوێی ململانێی پارتی‌و یەكێتی لە بەغداد؛ دەیگەیەننە مریشكە ڕەشە؟

سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ژێر فشاری پارتیدا ناوی كاندیدەكەی یەكێتی بۆ وەزارەتی داد لەو لیستەدا دەرهێنا كە بڕیاربوو پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات.

تۆڕێكی نێودەوڵەتی پشتیوانی دارایی پەرەگراف دەكات

پەرەگراف بە خۆشحاڵییەوە خوێنەرانی ئاگادار دەكاتەوە كە سەركەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی لە تۆڕێكی نێودەوڵەتی بەناوی ئۆپن سۆسایەتی.

بارزانی لە پایتەختی عێراقە‌و بەرهەم ساڵح پایتەختی كوردستانی بە ڕوودا داخراوە

یەكەم نمایشی سیاسی بارزانی لە دوای نەمانی پۆستەكەی وەك سەرۆكی هەرێم لە پایتەختی عێراق بوو.

یەكێتی ئەوروپا هیوادارە توركیا "بەمزووانە" دەمیرتاش ئازاد بكات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا هیوادارە توركیا پابەندی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا بێت بۆ ئازادكردنی دەمیرتاش‌.

پارتی دەیەوێت سەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان "قۆڵبەست" بكات

2018-11-28 18:35:03