بنەمای پەرەگراف متمانەیە

یەكێتی ئاڵای كوردستان لە كەركوك دادەگرێت؟

هه‌ڵكردنی ئاڵای هه‌رێمی كوردستان له‌پاڵ ئاڵاكانی یه‌كێتی و عێراق له‌سه‌ر باره‌گای كۆمیته‌ی ئیمام قاسمی یه‌كێتی لە كەركوك/ 9-1-2019. فۆتۆ: سۆران محه‌مه‌د

پەرەگراف

یەكێتی لە ژێر فشاردایە ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی لە شاری كەركوك دابگرێت كە دوێنێ شەو هەڵیكرد، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق هەمان داوای هەیەو پەیوەندیی بە سەرۆك كۆمارەوە كردووەو نیگەرانیی خۆی پێگەیاندووە.

دوای زیاتر لە ساڵێك داگیرانی ئاڵای كوردستان لە كەركوك بەهۆی ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرو قەدەغەكردنی لەلایەن بەغداوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، یەكێتی لەسەر بارەگاكانی لە كەركوك ئاڵای هەرێمی لە پاڵ ئاڵای حزبەكەیدا هەڵكرد، ئەوەش كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتەوە.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، داوادەكات ئاڵای هەرێمی كوردستان لە كەركوك بهێنرێتە خوارەوە‌و ئەو كارەی یەكێتی بە "پێچەوانەی دەستور" ناودەبات.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، "عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران، پەیوەندی بە پەلەی لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق ئەنجامداوە كە پارێزەری دەستوری عێراقە و كاردەكات بۆ زامنكردنی پابەندبوون بەدەستورەوە. هەروەها پەیوەندی بە ژمارەیەك سەركردەی سیاسی‌ جیاوازیشەوە كردوەو ڕێنماییكردون بەهێنانە خوارەوەی ئاڵای هەرێمی كوردستان لەسەر بارەگای حیزبە سیاسییەكان لە شاری كەركوك، چونكە ئەم كارە پێچەوانەی دەستورە."

ئاڵای هەرێمی كوردستان لە دوای ڕوداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 لە كەركوك داگیرا، ئەوەش دوای گەڕانەوەی هێزەكانی حكومەتی ناوەندیی بۆ ناوچەكانی جێناكۆك‌و كشانەوەی پێشمەرگە.

پەرەگراف لە بەرپرسێكی باڵای یەكێتی زانیاریی ئەوەی دەستكەوتووە، بڕیارەكەی شەوی ڕابردووی ئەو حیزبە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك، بڕیاری بەرپرسانی كەركوكی ئەو حیزبە بووە، "تەنانەت بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاگاداری ئەو كارە نەبوون‌و لە ڕێی كەناڵەكانی ڕاگەیاندنەوە زانیویانە."

هاوكات سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بڕیارەكەی یەكێتی بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك بۆ پەرەگراف وتی"ئەو كارە بەشێكی پەیوەندیی بە هەوڵەكانی پارتی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ كەركوك‌و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان بە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغداد، یەكێتی ویستی بەرلە پارتی ئەوكارە بكات‌و بیكات بە دەستكەوت بۆ خۆی."

ئەو بەرپرسەی یەكێتی كە پێیباش نەبوو ناوی بهێنرێت، وتی"ڕاستە فشار هەیە بۆ داگرتنی ئاڵاكە، بەڵام دامان نەگرتووەو بەنیازین خۆمان ڕابگرین لە بەرامبەر فشارەكان."

مەڵبەندی ڕێكخستنی كەركوكی یەكێتی، لەگەڵ هەڵكردنی ئاڵاكەدا ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە "كەركوك كە ناوچەی جێناكۆكەو بەپێی دەستوری عێراق هیچ ڕێگرییەكی یاسایی بۆ هەڵنەكردنی ئاڵای هەرێمی كوردستان نییە."

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەكەیدا داوادەكات، وەك باشترین ڕێگا پرس بە ‌دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بكرێت لەبارەی دەستوریبونی هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لە كەركوك بەرلە جێبەجێكردنی.

داواكەی سەرۆك وەزیران بۆ پرسكردن بە دادگای فیدراڵی عێراق لەكاتێكدایە، لە ناوەڕاستی ئابی 2017دا دادگای كارگێڕی لە بەغداد، بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی هەڵوەشاندەوە بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەسەر فەرمانگەكانی پارێزگاكە، ئەوەش دوای سكاڵای ژمارەیەك ئەندامی بەرەی توركمانی ئەنجومەنی پارێزگا، هەرچەندە ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەن تانەی لەو بڕیارەی دادگا دا، بەڵام دادگای فیدراڵی بەپاساوی ئەوەی لە تایبەتمەندیی ئەودا نییە دۆسیەكەی ڕەتكردەوە.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكید دەكاتەوە،‌ لەبەرئەوەی كەركوك ناوچەی جێناكۆكە بەپێی دەستوری عێراق و دەكەوێتە دەرەوەی ئەو سنورانەی كە دەستور بۆ هەرێمی كوردستانی داڕشتووە، بۆیە "ناكرێت هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردابێت تا لەڕێی دەستورەوە ناوچەكە یەكلاییدەكرێتەوە، بەڵام هەڵكردنی ئاڵاو لۆگۆی هەموو حیزبە سیاسییەكان ئاساییە و پێشێلكاری دەستور نییە."

چوارەم مانگرتوو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
شەپۆلی مانگرتن لە باکوری کوردستان پێ دەنێتە قۆناغێکی نوێوە

هەزاران زیندانی سیاسیی لە باکووری کوردستان بەردەوامن لە مانگرتنی کراوە لە خواردن لە پێناو شکاندنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجەلان، ماوەی چەند ڕۆژێکیشە "چالاکیی گیانفیدایی" لەنێو زیندانییە مانگرتووەکاندا دەستیپێکردووە.

توركیا بەرەو هەڵبژاردن؛ هەدەپە لە كێبڕكێیەكی"نایەكساندا" شەڕ لەسەر شارە كوردییەكان دەكات

كۆتا ڕۆژی ئەم مانگە توركیا دەچێتە هەڵبژاردنێكی گرنگەوەو 57 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە دەسەڵاتە خۆجێیەكان هەڵدەبژێرن.

نێچیرڤان بارزانی: شەڕەكە لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەكێتی هەن و پێویستە ئەوان لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بكەن، ئەوەش بە كێشەیەكی ڕوون ناو دەبات.

داوای سیستمێكی عەلمانیی نامەركەزی دەكەن
ئاڵنگارییەكانی ڕۆژاڤا دوای داعش چین؟

"لە ڕاستیدا لە ساتێكی مێژووییدا دەژین، ئێمەش هاوشێوەی هەموو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ساتی سەركەوتنین بەسەر داعشدا"

یەكێتی ئاڵای كوردستان لە كەركوك دادەگرێت؟

2019-01-09 21:04:54