بنەمای پەرەگراف متمانەیە

24 هەمین دانیشتنی دادگا لەسەر سكاڵای چاودێری دارایی لە دژی شارەوانی سلێمانی دواخرا

دۆسیەكانی گەندەڵی لە دادگاكانی كوردستان یەكلایی نابنەوە.

پەرەگراف

24 هەمین دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی سكاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لەسەر قادر حەمەجان عەزیز سەرۆكی پێشووتری شارەوانی سلێمانی دواخرا، ئەوە لەكاتێكدایە 15 ساڵە ئەو دۆسیەیە لە دادگایەو هێشتا بە ئەنجام نە گەیشتووە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە دۆسیەكە بۆ پەرەگراف ئەوەی خستەڕوو، بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنەكەی دادگا بەڕێوەبچێت، "بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی تۆمەتباری دۆسیەكە كە قادر حەمەجان عەزیزە، دادوەر دانیشتنەكەی بۆ 16-6-2019 دواخست."

سەرچاوەكە وتیشی"دۆسیەی سكاڵای دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی لەسەر قادر حەمەجان عەزیز پەیوەندی بە تۆمەتباركردنیەوە هەیە بە سەرپێچی و گەندەڵی و لادانی ئیداری‌و یاسایی كە لەسەردەمی ناوبراودا لە شارەوانی سلێمانی ئەنجام دراوە."

سكاڵاكەی دیوانی چاودێری دارایی لەسەر قادر حەمەجان ساڵی 2004 تۆماركراوە، كاتێك جەلالی سام ئاغا سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بووە.

لەسەردەمی سەرۆكایەتی جەلالی سام ئاغادا دیوانی چاودێری دارایی سلێمانی 2 هەزارو 720 ڕاپۆرتی لەسەر گەندەڵی ئامادەكردووە، بەدەر لەو ڕاپۆرتانە، دیوانی چاودێری دارایی هەرلەو سەردەمەدا 86 كەسی لەسەر گەندەڵی‌و سەرپێچی یاسایی‌و ئیداریی داوە بە دادگا كە زۆربەیان بەرپرسانی باڵای حكومەت بوون.

"بەڵام لە دادگا بە هۆكارێك كە نادیارە وەرگرتنی ڕێكار بەرامبەر ئەو كەسانە وەستێندراوە"، سەرچاوەكە وای وت.

كارنەكردن لەسەر ڕاپۆرتەكانی دیوانی چاودێری دارایی‌و دادگایی نەكردنی ئەو كەسانەی سكاڵایان لە دژ تۆمار كراوە، لەكاتێكدایە بەرپرسانی باڵای هەرێم لە چەندین بۆنەدا دانیان بە بوونی گەندەڵیدا ناوە لە ئاستی فراواندا، بەڵام بەكردار ڕێكاری پێویستیان لەوبارەیەوە نەگرتووەتەبەر.

سەرچاوەكەی پەرەگراف كە ئاگاداری دۆسیەكانی گەندەڵیی‌و ڕاپۆرتەكانی دیوانی چاودێری داراییە، وتیشی"ئەگەر كار بە ڕاپۆرتەكانی دیوانی چاودێری بكرایە كوردستان نە دەگەیشتە ئەم ڕۆژەو گەندەڵی بەوجۆرە تەشەنەی نەدەكرد."

ئەنجامدانی چاكسازی‌و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی، لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسەوە‌و بەتایبەتتر لەسەرهەڵدانی ئۆپۆزسیۆنەوە بە بەهێزیی لەساڵی 2009، بەردەوام دروشم‌و بنەمای زۆربەی پڕۆژەكانی حزب‌و حكومەت بووە، بێ‌ ئەوەی هیچی لێ‌ سەوز ببێت.

ئێستاش كە سەروەختی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمە، پارتی وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردن دەیەوێت حكومەتێكی بەهێز‌و چاكسازییخوارز پێكبهێنێت كە ڕوبەڕوی گەندەڵی ببێتەوە، هێشتا دیارنییە مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتی حكومەت كە خوازیارە كابینەیەكی جیاوازی هەبێت، چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆسیەكانی گەندەڵی‌و پڕۆژەكانی پێشووتر بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی دەكات.

لەپاڵ ونبوونی دەرئەنجامی پڕۆژەكانی چاكسازی‌و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی لە كوردستان، كەسانی كەمتەرخەم یان تۆمەتبار بەگەندەڵیش دیارنین، خەڵكی هەرێم تائێستا بینەری هیچ دادگاییەك دەربارەی ئەو جۆرە كەسانە نەبوون.

چی ڕوویدا؟ بۆچی گۆڕان دەیان مەفرەزەی چەكداری دروست كرد؟

شەوی ڕابردوو زانیارییەك گەیشتووەتە گۆڕان كە بەرپرسێكی دەستڕۆیشتووی یەكێتی هەڕەشەی پەلاماردانی كردوون.

دیوی پشتەوەی دەنگدان بە سەرۆك؛ نێچیرڤان بارزانی تووشی "شۆك" بوو

نێچیرڤان بارزانی تووشی "شۆك" بوو كاتێك تەنها 68 پەرلەمانتار دەستیان بۆ بەرزكردەوە بۆ بوون بە سەرۆك، لە كاتێكدا چاوەڕوان بوو كەمتر نەبن لە 89 ئەندام.

فەرید ئەسەسەرد: لە هەموو حاڵەتێكدا وەكو سەرۆكی هەرێم مامەڵە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی دەكەین

"هیچ كێشەیەك لەبەردەم پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا نییە. بەڵام پێمان باشە كێشەی پارێزگاری كەركووك و وەزیری دادی عێراق پێش دەستبەكاربوونی كابینەكە چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە"

یادی نەوشیروان مستەفا ئاڕاستە جیاوازەكانی گۆڕان لە دەوری مێزێك كۆدەكاتەوە؟

لە یادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا، گفتوگۆی ناوخۆیی بۆ چارەسەری كێشەكانی گۆڕان بووەتە باسێكی گەرم.

24 هەمین دانیشتنی دادگا لەسەر سكاڵای چاودێری دارایی لە دژی شارەوانی سلێمانی دواخرا

2019-02-13 20:34:01