بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پێشمەرگەیەك لە سوید سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا

پەرەگراف

بەتۆمەتی تاوانی جەنگ، لە سوید سزای زیندانی بەسەر پێشمەرگەیەكدا سەپێندرا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی چەكداری كوژراو و برینداری داعشی بڵاوكردووەتەوە.

میدیاكانی سوید بڵاویان كردەوە، پێشمەرگەكە ناوی كوردە بەهادین سەعیدە، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ سزای ساڵێك‌و سێ مانگ زیندانیی بەسەر سەپێندراوە، ئەوەش بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەی چەكداری كوژراو و برینداری داعش.

ئەو پێشمەرگەیە ساڵی 2015 لەگەڵ هاوسەرەكەی‌و دوو منداڵی گەیشتووەتە سوید‌و لە شاری ئۆرێبرۆ داوای مافی پەنابەرێتیی كردووە، وێنەی چەكدارەكانی داعش مانگی ئازاری هەمان ساڵ لە كەركوك تۆماركراون‌ ئەوكاتەی كوردە پێشمەرگە بووەو لە شەڕدا بووە دژی داعش، كوردە دواتر وێنەكانی لە فەیسبوك بڵاوكردووەتەوە.

پیتەر لارسن، داواكاری گشتیی لە سوید كە سكاڵانامەكەی ئامادەكردووە، لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، بڵاوكردنەوەی وێنەی كوژراو و بریندار سووكایەتیی پێكردنیانەو تاوانی جەنگە.

لارسن ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەسە چوار وێنەی كەسانی كوژراو و برینداری بڵاوكردووەتەوە كە پێی لەسەریان داناوەو وێنەی گرتوون، ئەوەش دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگەوەو لەسەر ئەو بنەمایە سزا دراوە.

پێشمەرگەكە دانی بەوەدا ناوە، ئەو وێنەیە ئەوە كە پێی لەسەر لاشەی داعشێكی كوژراوە، بەڵام بە تاوانی جەنگی نەزانیوە.

هێزەكانی پێشمەرگە لە ساڵی 2014وە بۆ ماوەی سێ ساڵ بە درێژایی سنورەكانی هەرێم كەوتنە شەڕی سەختەوە لەگەڵ چەكدارانی داعش، لە میانی شەڕەكاندا هەندێك پێشمەرگە وێنەی كوژراوانی داعشیان بڵاودەكردەوە، هەرچەندە بەرپرسانی باڵای هەرێم‌و وەزارەتی پێشمەرگە ئەوكات هۆشدارییان دەدا لە بڵاونەكردنەوەی وێنەی كوژراوانی داعش، بەڵام بەشێك لە پێشمەرگەكان پابەندی ڕێنمایی هۆشدارییەكان نەدەبوون.

كورد پشت دەكاتە زورفی‌و ڕوو لە كازمی؛ پاڵپشتییەكەی نێچیرڤان بارزانی چی لە پشتەوەیە؟

ڕاگەیەندراوەكەی نێچیرڤان بارزانی بە ئاگاداریی سەرجەم حیزبە كوردییەكان بووە، ئەوەش لەسەر داخوازیی بەرهەم ساڵح

لە شەڕی دژ بە كۆرۆنادا، مرۆڤایەتی پێویستی بە ڕابەرایەتی هەیە

 دەرمانی ڕاستەقینەی پەتا جیهانییەكە خۆبەدوورگرتنی نەژادیی نییە، بەڵكو هاوكاریی و هەماهەنگیكردنە.

ڕاپەڕین؛ ڕۆژی زەماوەند‌و هاتنەدیی خەونە گەورەكەی كورد

5ی ئازاری 1991 لەگەڵ لێزمەی باراندا هەواڵێك لە ناحیەی چوارقوڕنەوە دەگاتە ڕانیە، هەواڵەكە بەمجۆرەیە؛ پیاوێكی دانیشتوی چوارقوڕنە..

پێكهاتەكانی كوردستان ڕازی نین و زیاتریان دەوێت

پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكانی هەرێمی كوردستان، چاوەڕێی پێدانی ڕۆڵی زیاتر و گەیشتن بە تەواوی مافەكانیان دەكەن.

پێشمەرگەیەك لە سوید سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا

2019-02-20 20:01:51