بنەمای پەرەگراف متمانەیە

پارتی دوا مۆڵەتی بۆ یەكێتی دانا؛ بارزانی دەستبەرداری گۆڕان نابێت

پەرەگراف- سوركێو محەمەد

پارتی‌و یەكێتی نەگەیشتنە ڕێككەوتن بۆ دابەشكردنی پۆستەكان لە كابینەی نوێی حكومەت، یەكێتی چاوی لە پۆستێكی باڵای گۆڕان‌و وەزارەتێكە كە پارتی بۆ خۆیی داناوەو بە هێڵی سووری دەزانێت، پارتی تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەت دەدات بە یەكێتی ‌و لەو كاتەدا سەرۆكی كابینەی نوێ ڕادەسپێردرێت.

كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتی‌و یەكێتی نەك ڕێككەوتنی بەدوادا نەهات، بەڵكو وەك سەرچاوەیەكی باڵا دەڵێت"كۆبوونەوەیەكی زۆر خراپ بووەو دیارنییە كەی كۆبوونەوەی دیكەی بەدوادا دێت."

ئەو سەرچاوەیە كە بەوردیی ئاگاداری گفتوگۆكانی نێوان پارتی‌و یەكێتییە بۆ پەرەگراف ئەوەی خستەڕوو، پارتی سوورەلەسەر ئەوەی لەم مانگەدا سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بە بەشداربوونی یەكێتی یان بەبێ بەشداربوونی ئەو حیزبە، 1-4یشی دیاریكردووە بۆ ڕاسپاردنی سەرۆكی كابینەی نوێی حكومەت‌و 15-4 سوێندخواردنی كابینەی نوێ.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان پارتی‌و یەكێتی كە لە هەولێر بەڕێوەچوو، یەكێتی داوای جێگری سەرۆكی هەرێمی كردووە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە سەرۆكی پەرلەمان، بەڵام پارتی ئەوەی ڕەتكردووەتەوەو وتویەتی، ئەو پۆستە دراوە بە گۆڕان، "پاشگەزبوونەوە نییە لەو ڕێككەوتنەی لەگەڵ گۆڕان كراوە، ئەوەش ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی یە."

سەرچاوەكەی پەرەگراف كە داوایكرد ناوی نەهێنرێت ئەوەشی خستەڕوو، هەرلەو كۆبوونەوەیەدا پارتی هێڵی سووری لەسەر هەریەكە لە وەزارەتەكانی ناوخۆ‌و سامانە سروشتییەكان‌و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە داناوە، "5 وەزارەت بۆ یەكێتی پێشنیار كراون كە تەنها پێشمەرگەی تێدایە سیادیی بێت، یەكێتیش دەزانێت پێشمەرگە ئەوەندە گرنگ نییەو نیوەی هی پارتییەو نیوەی هی یەكێتییە بۆیە داوای وەزارەتی ناوخۆ دەكات."

پارتی‌و یەكێتی 4ی ئەم مانگە ڕێككەوتنێكی گشتگیریان واژۆ كرد، بەڵام بەبێ یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی یەكێتی لە كابینەی نوێ، هاوكات هەردوو پۆستی وەزارەتی دادی عێراق‌و پارێزگاری كەركوك كە یەكێتی داوای دەكات‌و پارتی بەربەستە، هێشتا بەدڵی یەكێتی یەكلایی نەبوونەتەوە.

ئەمڕۆش پارتی دوا پەیامیان لەسەر ئەو دوو پۆستە گەیاندووەتە یەكێتی، "پارتی وتویەتی لە نێوان وەزارەتی دادی عێراق‌و پارێزگاری كەركوك یەكێكیان هەڵبژێرن، هەریەكە لە ڕزگار عەلی‌و خالید شوانیشی ڕەتكردووەتەوە بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك."

ئەوەی پارتی وەك پشكی یەكێتی ڕازییە لە كابینەی نوێدا، سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی حكومەت‌و 5 وەزارەتن، ئەگەر تا سەرەتای مانگی داهاتوو یەكێتی خۆی یەكلایی نەكاتەوەو ڕێككەوتن نەكات بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانە، پارتی بەبێ یەكێتی هەنگاو دەنێت بۆ پێكهێنانی كابینەكەو ئەو پۆستانە بە بەتاڵیی جێدەهێڵێت.

ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ تووندبوونەوەی ململانێكانی دوو باڵە سەرەكییەكەی ناو یەكێتی(كۆسرەت ڕەسوڵ‌و ماڵی مام جەلال) بۆ وەرگرتنی پۆستە باڵاكانی هەرێم‌و ڕێكنەكەوتنی ناوخۆییان بەشێكە لە هۆكاری ڕازی نەبوون بەو پۆستانەی پارتی بۆ دیاریی كردوون.

لەگەڵئەوەی 163 ڕۆژە هەڵبژاردن كراوە، بەڵام بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی هێشتا دیارنییە كەی كابینەی نوێی حكومەت پێكدەهێنرێت، هاوكات یەكێتی بایكۆتی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستانی كردووەو ئەمڕۆش بەشدار نەبوو لە كۆبوونەوە بۆ دیاریكردنی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان.

پارتی‌و یەكێتی لەساڵی 2007 ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوانیان واژۆكرد كە تێیدا دەسەڵاتیان بە شێوەی 50 بە 50 لە هەرێمی كوردستان‌و عێراق لەناو خۆیاندا دابەشكردو بەپێی ئەو ڕێككەوتنە حوكمڕانییان دەكرد، بەڵام چەند ساڵێكە ئەو ڕێككەوتنە ڕوبەڕوی ڕەخنە كراوەتەوە.

ئێستا كە پارتی خاوەنی 45 كورسی پەرلەمانی كوردستانەو یەكێتی 21 كورسیی هەیە، پارتی دەڵێت سەردەمی 50 بە 50 بەسەرچووەو یەكێتیش بەوە ڕازییە، بەڵام دەڵێت، دەبێت خەبات‌و مێژوو و ناوچەی جوگرافیی‌و هەبوونی هێزی چەكدار لەبەرچاو بگیرێت بۆ سەنگی یەكێتی.

تائێستا یەك ڕێككەوتن كراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ئەوەش ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو بوو لە نێوان پارتی‌و گۆڕان.

ڕێككەوتنەكەی گۆڕان‌و پارتی فراوانەو كۆی سێكتەرەكانی گرتووەتەوەو دەبێتە بەرنامەی حوكمڕانیی لە 4 ساڵی داهاتوو، بەپێی ڕێككەوتنەكە گۆڕان هەریەكە لە؛ جێگری سەرۆكی هەرێم، یاریدەدەری سەرۆك وەزیران بۆ چاكسازیی‌و چوار وەزارەتی بەدەكەوێت لەناویاندا وەزارەتی دارایی.

هاوكات گۆڕان لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن‌و ئەو 12 كورسییەی لە پەرلەمان هەیەتی پۆستی پێدەدرێت، بۆئەوەش بزووتنەوەكە بۆ گفتوگۆكانی لەگەڵ پارتی، سەرجەم پۆستەكانی هەرێمی كوردستانی لە بەڕێوەبەری گشتی تا هەرسێ سەرۆكی(هەرێم، حكومەت‌و پەرلەمان) لە وەرەقەیەكدا كۆكردەوەو پشكی خۆیی دیاریكردو لەگەڵ پارتی ڕێككەوتنی واژۆكرد لە بارەیانەوە.

بەهادین نوری: مەسرور بارزانی دەیەوێت خۆی لە بەرپرسیارێتی‌و پۆخڵەواتەكانی پێشوو دووربخاتەوە

"سەد مەخابن ناتوانین بڵێین حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی كاك مەسرور سەركەوتنی بەدەست هێناوە، بەڵكو ئەمیش چووە پاڵ كابینەكانی كاك نێچیری ئامۆزای"

تیرەكانی مەسرور بارزانی ڕوویان لە نێچیرڤانی ئامۆزایەتی

كۆتا گوتاری مەسرور بارزانی شتێكی نوێی تێدا نەبوو جگە لە داننان بە قەرزارییەكی زۆرو نەبوونی پارەو لێدانێكی تووندتر لە كابینەكانی پێشو

هاوكارەكەی بۆكچین: دەبێ جیهان لە كوردانی ڕۆژاڤاوە فێربكرێن چۆن تێزەكانی بۆكچین جێبەجێ بكەن

هاوكار و نووسەری ژیاننامەی بیرمەندی ئەمەریكی مۆرای بۆكچین لە گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ پەرەگراف، باس لە پەیوەندی نێوان بۆكچین و ئۆجەلان دەكات

بارزانی نیگەرانە؛ پێكهاتەكان لە نێوان سەربەخۆیی‌و دەستی دووی پارتی دا

 مەسعود بارزانی پەیامێكی نیگەرانیی بڵاوكردەوەو تەئكید لە پشتیوانیی پێكهاتەكان دەكات.

پارتی دوا مۆڵەتی بۆ یەكێتی دانا؛ بارزانی دەستبەرداری گۆڕان نابێت

2019-03-12 23:12:57