بنەمای پەرەگراف متمانەیە

داوای سیستمێكی عەلمانیی نامەركەزی دەكەن
ئاڵنگارییەكانی ڕۆژاڤا دوای داعش چین؟

داوای سیستمێكی عەلمانیی نامەركەزی دەكەن
هێزەكانی سوریای دیموكرات لە نزیك باغۆز.

پەرەگراف- ڕێنوار نەجم

لە نووسینگەیەكەوە لە شاری قامیشلۆ، دكتۆر عەبدولكەریم عومەر هاوسەرۆكی نووسینگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چاودێریی دۆخی باغۆز دەكات‌و چاوەڕێیە هێزكانی سوریای دیموكرات "سەركەوتن"ی كۆتایی بەسەر داعش ڕابگەیەنن كە ئێستا دواین هەناسەكانی خۆی لە گوندێكدا دەدات.

"لە ڕاستیدا لە ساتێكی مێژووییدا دەژین، ئێمەش هاوشێوەی هەموو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی چاوەڕوانی ساتی سەركەوتنین بەسەر داعشدا و كۆتاییهێنان بەوەی پێی دەوترێت 'خەلافەت' كە مەترسیدارترین ڕێكخراوی تیرۆرستی بوو لە جیهاندا"، دكتۆر عەبدولكەریم وادەڵێت.

ئەو بەرپرسەی ڕۆژاڤا كۆتاییهێنان بە داعش لە ڕووی سەربازیی و جوگرافییەوە دەبەستێتەوە بە بەرخۆدانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و بەتایبەت یەكینەكانی پاراستنی ژنان-یەپەژە، دەشڵێت"شەرەفێكی گەورەیە بۆ كورد كە ڕابەرایەتی شەڕی دژی داعشی كرد."

لەگەڵ ئەوەشدا د.عەبدولكەریم جەختدەكاتەوە كە "لەناوبردنی داعش و سەركەوتن بەسەریدا لەڕووی سەربازیی و جوگرافییەوە بە مانای كۆتایی هێنان بە تیرۆرنییە بەتەواوەتی"، ئاماژەش بۆئەوە دەكات "بوونی دەیان شانەی نوستووی ڕێكخراوەكە، جگە لەو بیرە توندڕەوەی بڵاویكردوەتەوەو لەمێشكی هەندێكدا چاندوویەتی، هێشتا بوونی ماوە لە ئەنجامی باڵادەستییان بەسەر ڕووبەریكی فراواندا بۆ چەند ساڵێك."

بەبڕوای ئەو بەرپرسە كوردە ئەو ئاڵنگارییانەی كە ڕۆژاڤا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە هێشتا گەورەن لە پێشیانەوە بوونی هەزاران چەكداری داعش و خێزانەكانیان لە ناوچەكە، "ئەمە ئاڵنگارییەكی گەورەیە، بەهەمان شێوە دەبێت لە چوارچێوەی هەماهەنگییەك لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕووبەڕوویان ببینەوە. چۆن پێكەوە ڕووبەڕووی داعش بووینەوە، دەبێت هەر پێكەوە ڕووبەڕووی ئەم كێشەیەك ببینەوە."

بەوتەی ئەو، لە ئێستادا "ژینگەكە جێگیرنییە بەهۆی ئەو قەیرانەی سوریا بەخۆیەوە بینی، ئەوەش یەكێك بوو لەو هۆكارانەی بووە هۆی گەشەكردنی داعش لە ڕابردوودا."

سیستمێكی عەلمانیی نا مەركەزی

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ڕۆژاڤا دەڵێت"بەوپێیە، ئەگەر چارەسەری قەیرانی سوریا نەكرێت و وەك سورییەكان پێكەوە كارنەكەین بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكارییەكی نیشتمانی و دیموكراتیی داواكراو، هەروەها بنیاتنانی دەوڵەتێكی دیموكراتی و سیستمێكی دیموكراتیی فرەڕەنگی عەلمانی نا مەركەزی، ئەوە ئەگەری هەیە جارێكی دیكە داعشە نوێیەكان بە ناوی دیكەوە دەربكەونەوە. ئەمەش بەهەمان شێوە ئاڵنگارییەكەو دەبێت بەشێوەی سیاسی و دیبلۆماسی كاری لەسەر بكەین، هەروەها كاربكەین لەگەڵ هەموو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دەستپێكردنی پڕۆسەی سیاسی."

د,عەبدولكەریم عومەر لە نوسینگەی نوێنەرایەتی ڕۆژئاوای كوردستان لە سلێمانی/ مانگی 1ی 2018. وێنە؛ پەرەگراف.

بەبڕوای عەبدولكەریم عومەر، ئاڵنگارییەكانی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژاڤا تەنها شانە نوستووەكانی داعش و ترس لەسەرهەڵدانی ڕێكخراوی هاوشێوە نییە، بەڵكو "ئەو ناوچانەی كە تازە ئازادكراون، بەتایبەت ڕەققە و دێرەزوور، بەتەواوی وێرانبوون لەڕووی ژێرخان‌و تەندروستی‌و ئاوی خواردنەوەو پردو قوتابخانە‌و نەخۆشخانەكانیەوە. ئەمانە پێویستیان بە پێشكەشكردنی هاوكاریی هەیە بۆ بەرقەراركردنی سەقامگیریی‌و دووبارە بونیاتنانەوەیان لەگەڵ پێكهاتەكانی تردا، تا ئەو ژینگەیە نەهێڵین كە تیرۆر تیایدا گەشە دەكات."

دوورخستنەوەی كورد

ئاڵنگارییەكی دیكەی ڕۆژاڤا، بەوتەی دكتۆر عەبدولكەریم، "كاركردنە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ بەشدارییكردن لە پڕۆسەی سیاسی‌و ڕێككەوتنەكانی جنێف، بۆئەوەی ڤیتۆی توركیا لەسەر كوردەكان‌و پێكهاتەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵگیرێت."

"ناكرێت بتەوێت كێشەی قەیرانی سوریا چارەسەربكەیت، بەڵام لەسەدا 30ی سوریا لەو پڕۆسە سیاسیەو لیژنەكانی دەستوور دووربخەیتەوە، لەبەرئەوە هەر پڕۆسەیەكی سیاسی دەستپێبكرێت، دەبێت كوردو نوێنەرانی باكورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداربن تێیدا."

ئازادكردنی داعشەكان

ئەو بەرپرسە كوردە ڕەتیدەكاتەوە دەستگیركراوانی داعش لە زیندانەكانی ڕۆژاڤا ئازادكرابن، ڕوونیدەكاتەوە"هەندێك لەو هاونیشتمانیانە ئازادكراون كە تاوانی گەورەی وەك كوشتنیان ئەنجام نەدابوو، بەڵكو تاوانەكانیان بچووك بوو، بۆیە بەخشران بە گەرەنتی وەرگرتن لە سەرۆك و كەسایەتییەكانی عەشیرەتەكانیان."

دەشڵێت"ئەو هاوڵاتیانە خەڵكی ناوچە جیاوازەكان بوون، وەك حەسەكە، تەل ئەبیەز، كۆبانی، مەنبەج، ڕەققە و دێرەزوور، ئازادكردنیشیان بە هەماهەنگی بوو لەگەڵ سەرۆك عەشیرەتەكان، ئەمەش هەمیشە لە ناوچەكەدا وەك لێبوردنی گشتی ڕوودەدات. بەڵام هەرگیز ئەو داعشانە ئازادنەكراون كە كاری كوشتن و تێكدەرانەیان كردووە. دەستگیركراونی داعش ئازاد ناكرێن، بەڵكو دادگایی دەكرێن."

توركیا بەرەو هەڵبژاردن؛ هەدەپە لە كێبڕكێیەكی"نایەكساندا" شەڕ لەسەر شارە كوردییەكان دەكات

كۆتا ڕۆژی ئەم مانگە توركیا دەچێتە هەڵبژاردنێكی گرنگەوەو 57 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە دەسەڵاتە خۆجێیەكان هەڵدەبژێرن.

نێچیرڤان بارزانی: شەڕەكە لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەكێتی هەن و پێویستە ئەوان لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بكەن، ئەوەش بە كێشەیەكی ڕوون ناو دەبات.

پارتی دوا مۆڵەتی بۆ یەكێتی دانا؛ بارزانی دەستبەرداری گۆڕان نابێت

پارتی‌و یەكێتی نەگەیشتنە ڕێككەوتن بۆ دابەشكردنی پۆستەكان لە كابینەی نوێی حكومەت، پارتی تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەت دەدات بە یەكێتی.

بە ئاوارەیی جێیهێشت و بە باڵاترین دەسەڵاتەوە گەڕایەوە
ژنێكی كورد پایتەختی خەلافەتەكەی پێشووی داعش بەڕێوەدەبات

هەموو بەیانییەك بەناو داروپەردووی بەجێماوی شەڕێكی گەورەدا دەڕوات بۆ نووسینگەكەی كە باڵاترین دەسەڵاتی مەدەنیی شارەكەیە.

داوای سیستمێكی عەلمانیی نامەركەزی دەكەن

2019-03-13 18:43:39