بنەمای پەرەگراف متمانەیە

نێچیرڤان بارزانی: شەڕەكە لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت

نێچیرڤان بارزانی، كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكی هەرێم. وێنە؛ پەرەگراف.

پەرەگراف

نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەكێتی هەن و پێویستە ئەوان لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بكەن، ئەوەش بە كێشەیەكی ڕوون ناو دەبات، دەشڵێت"شەڕەكە ئێستا لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت."

ئەو وتانەی سەرۆكی حكومەت كە هاوكات جێگری سەرۆكی پارتی‌و كاندیدی ئەو حیزبە بۆ سەرۆكی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكیدا هاتووە لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمەریكی.

پەرەگراف پێشتر ئەوەی ئاشكرا كرد، دواین كۆبوونەوەی نێوان پارتی‌و یەكێتی لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكان "زۆر خراپ" بووە‌و پارتی داواكارییەكانی یەكێتی ڕەتكردووەتەوەو تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتی بۆ یەكێتی داناوەو ئەگەر تا ئەوكاتە ڕێكنەكەون، بەبێ یەكێتی هەنگاوی كرداریی بۆ پێكهێنانی حكومەت دەستپێدەكات.

نێچیرڤان بارزانی كە سەرۆكایەتی شاندی حیزبەكەی دەكات لە گفتوگۆكان لەگەڵ یەكێتی، بۆ ماڵپەڕە ئەمەریكییەكە باسیلەوەكردووە، لە گفتوگۆی چڕدان لەگەڵ یەكێتی‌و گۆڕان، بەڵام مردنی جەلال تاڵەبانی شتەكانی لەناو یەكێتی ئاڵۆز كردووە.

"ئێستا زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەكێتی هەن و پێویستە ئێمە لەگەڵ هەموویان دانوستاندن بكەین و ئەمەش كێشەیەكی ڕوونە. بەڵام ئێمە ڕێككەوتووین لەسەر چوارچێوەیەك بۆ چۆنیەتی پێكەوە كاركردن. شەڕەكە ئێستا لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت. ئەوان هەستدەكەن پارتی پۆستی زۆری بە گۆڕان بەخشیوەو ئەوان شایستەی زیاترن. بەدڵنیاییەوە یەكێتی وەك هاوبەشێك دەمێنێتەوەو ئێمە زۆر بەمتمانەین كە بە زوویی حكومەت پێكدێنین"، نێچیرڤان بارزانی وادەڵێت.

پارتی پلانی ئەوەی داناوە پێش سوێندخواردنی كابینەی نوێ، نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێم لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت، بە بەشداربوونی یەكێتی یان بەبێ بەشداربوونی ئەو حیزبە، ناوەڕاستی مانگی داهاتووش بۆ سوێندخواردنی كابینەی نوێ.

بەوەش نێچیرڤان بارزانی دەبێتە دووەم سەرۆكی هەرێم لە دوای سەرۆكایەتیی مەسعود بارزانی بۆماوەی 12 ساڵ، لە وەڵامی ئەوەی ئایا دەتوانین بڵێین كە لەكۆتاییدا، مامت، مەسعود بارزانی وەك كەسی یەكەم دەمێنێتەوە؟ نێچیرڤان بارزانی دەڵێت"بە دڵنیاییەوە! ئەو، ئەو كەسەیە كە ناتوانرێت لە گۆڕەپانەكە دوور بخرێتەوە!"

نێچیرڤان بارزانی ئەوەشدەخاتەڕوو، ئابوریی كوردستان بەرەو باشتر دەڕوات‌و هەندێك لەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانەوە وەستابوون دەستیان بەكار كردووەتەوە، باسلەوەشدەكات پەیوەندییان لەگەڵ بەغداد باشەو لەسەر پارەی گومرگ‌و خاڵە سنورییەكان ڕێككەوتوون، "ئێمە هەموومان عێراقین‌و كێشەی سنووری چارەسەربووە."

بارزانی ئاماژەبەوەشدەكات، هیچ سیاسییەكی دیكە نییە لە عێراق وەك عادل عەبدولمەهدی لە پرسی كورد تێبگات‌و دەڵێت، كاتێك لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق قسەی كردووە، پێیگوتووە ئەگەر عێراقێكی سەقامگیریان بوێ‌و بیانەوێت ناكۆكییەكانیان چارەسەر بكەن، ئەو دوو پرسە سەرەكییەی كە پێویستە چارەسەر بكرێن بریتین لە؛ ڕێكخستنی دابەشكردنی داهات لە نێوان بەغدا‌و هەرێم‌و پرسی ناوچە جێناكۆكەكان.

"وەك سەرۆكی هەرێم چارەسەری ئەو دوو پرسە لە سەرووی ئەولەوییەتەكانی منەوە دەبن. ئاماژەت بۆ كەركووكیش كرد. ئەگەر ڕێككەوتنێكی دابەشكردنی داهاتمان هەبێ و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دادپەروەری پشكی خۆی وەربگرێ، ئەوە خۆبەخۆیی ئەو بابەتەش ڕووندەبێتەوە كە كەركووك بەشێك بێ لە كام لایەن."

پرسی كورد لە توركیاو سوریا

نێچیرڤان بارزانی تەئكید لە چارەسەری ئاشتییانەو گفتوگۆی نێوان توركیاو پەكەكە دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، لە وەڵامی ئەوەشدا كە پێویستە سەركردەی زیندانیكراوی پەكەكە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەشێك بێت لەم پرسە؟ نێچیرڤان بارزانی دەڵێت"بەبێ پرسیاركردن، دەبێت ئەو یەكێك بێت لە دانوستاندنكارە سەرەكییەكان."

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشدەخاتەڕوو، دەبێت لە نیگەرانییە ئەمنییەكان توركیا تێبگەن دەربارەی هەژموونی پەكەكە لەسەر سنورەكانی ئەو وڵاتە لە خاكی هەرێمی كوردستان‌و ڕۆژئاوای كوردستان، باسلەوەشدەكات ئەو هێزە كوردییانەی كە ئێستا دەستیان بەسەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا گرتووە "پەیوەندییەكی بەهێزیان لەگەڵ پەكەكە هەیە، هەموو ڕێنماییەكان و بڕیارەكان لەلایەن قەندیلەوە دەدرێن."

نێچیرڤان بارزانی باسلەوەشدەكات، ئەمەریكییەكان داوایان لێ كردوون كە هانی هێزە كوردییەكانی سوریا بدەن بۆ پێشخستنی پەیوەندیی ئەرێنیی لەگەڵ توركیا.

لە وەڵامی پرسیارێكی ماڵپەڕە ئەمەریكییە كە ئایا ئامۆژگاریی بۆ كوردانی سووریا چیە؟ ئایا دەبێت لەگەڵ ڕژێمی سووریا گفتوگۆ بكەن؟ نێچیرڤان بارزانی دەڵێت"باوەڕم بەوەیە كە پێویستە كوردانی سووریا هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێك بدەن لە چوارچێوەی سوریایەكی یەكگرتوودا. پێویستە ئەوان بەشداربن لە گفتوگۆ و دانوستاندنەكان لەگەڵ ڕژێم."

پاش 30 ساڵ، تۆماری ده‌نگیی به‌ر له‌ تیرۆركردنی قاسملوو بڵاوده‌كرێته‌وه‌

له‌ سییه‌مین ساڵیادی تیرۆركردنی عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێكانی، به‌شێك له‌ تۆماری ده‌نگیی گفتوگۆی قاسملوو و بكوژانی له‌ شاندی ئێرانی، بڵاوده‌كرێته‌وه‌. 

چاكسازی لە مەسعود بارزانییەوە بۆ مەسروری كوڕی

پێداگریی‌و دەربڕینە تووندەكانی مەسرور بارزانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی‌و ئەنجامدانی چاكسازیی، بۆ مام ئەحمەد هەروەك قسەی ساڵانی ڕابردووی دەسەڵاتدارانە.

كونسوڵی بەریتانیا بۆ پەرەگراف: پێشمەرگە چاكسازیی نەكات لە پشتیوانیكردنی دەكشێینەوە

مارتن وار كە سەرەتای مانگی داهاتوو پۆستەكەی جێدەهێڵێت، لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا وەڵامی پرسیارەكانی پەرەگرافی دایەوە.

جارێک لە جاران شتێک هەبوو بەناوی کورد!

ئەردۆغان لەو سیاسەتمەدارانەی تورکە کە زۆرترین جار وشەی کوردستان بەکاردەهێنێت، ئەوەش بەپێی دۆخەکە.

نێچیرڤان بارزانی: شەڕەكە لەناو یەكێتیدایە لەسەرئەوەی كێ چ پۆستێك وەردەگرێت

2019-03-15 16:05:45